رێزدار شه‌ڵماشی که بۆ به‌شی کوردیی ده‌نگی ئه‌مریکا قسه‌ی ده‌کرد، وتی: جاران ئه‌و ڕژێمه پـشـتی به جه‌ماوه‌ری شیعه‌ی ناو وڵاته‌که‌ی به‌سـتبوو، به‌ڵام ڕووداوه‌کانی پاش هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئێران به باشی نیشـانی دا که له ناوخۆی وڵاته‌که‌یدا پـێـگه‌ی نه‌ماوه و ئێدی به هیچ شـێوه‌یه‌ک ناتوانێت پـشـت به جه‌ماوه‌ر بـبه‌ستێت. بۆیه ئێسـتا مانه‌وه‌ی خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێت که بـبێته هێزێـکی له‌شـکری گه‌وره و خاوه‌ن چه‌کی ناوه‌کی تا بتوانێ هه‌ڕه‌شه له ئه‌منیه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بکا و به زلهێزه‌کانی دنیا رابگه‌یه‌نێ که ته‌نیا به سازان له گه‌ڵ ئه‌و ده‌توانن ئه‌منیه‌تی ناوچه‌که و ئه‌منیه‌تی هێنانه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت دابین بکه‌ن.
له به‌شێکی تری وته‌کانیدا، به‌رپرسی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان هه‌وڵه‌کانی رێژیم بۆ ده‌ستراگه‌یشتن به چه‌کی ئه‌تۆمی به هه‌ڕه‌شه و چاو سوورکردنه‌وه‌یه‌کیش بۆ سه‌ر گه‌لانی ئێران زانی و وتی؛ رێژیم پێیوایه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆی له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا نیشان بدا، هاوکات به خه‌ڵکی ناوخۆش راده‌گه‌یه‌نێ که به خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی ناتوانن هیچی له گه‌ڵ بکه‌ن.
لێره‌وه ده‌توانن ده‌قی وتوێژه‌که گوێ بگرن


