دیمانه: تاهیر قاسمی
له هه‌ڵبژاردنی خولی ده‌هه‌می سه‌رکۆماری له ئێران، حیزبی دیموکراتی کوردستان به پێچه‌وانه‌ی خوله‌کانی پێشوو هه‌روه‌ها به پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی زۆربه‌ی حیزبه‌کانی دیکه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی بایکۆت نه‌کرد. ئێوه‌ش له وتوێژێکدا پشتیوانی‌تان له‌و هه‌ڵوێسته کرد. ئیستا که پتر له سێ مانگ به‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا تێ په‌ریوه، چۆن ده‌رواننه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان؟
ده‌گه‌ڵ سپاس و سڵاو بۆ ئێوه و بۆ خوێنه‌رانی سایته‌که‌تان. پێم خۆشه جارێ له پێشدا ئه‌وه که‌مێک راست بکه‌مه‌وه که پێم وانییه له خوله‌کانی پێشوودا ئێمه هه‌میشه بایکۆتمان کردبێ. چونکه له چه‌ند خولی هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیس و شوراکان و ته‌نانه‌ت سه‌رکۆماریشدا حیزبی دێموکرات داوای به‌شداربوونی له خه‌ڵک کردوه. له ئه‌وه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیس دا ئێمه بۆخۆمان کاندیداشمان موعه‌ره‌فی کردبوو، پێم وایه ده‌وره‌ی شه‌شه‌می سه‌رکۆماری بوو ، ئێمه داوامان کرد خه‌ڵک به‌شدار بن و ده‌نگیش به ئه‌حمه‌دی ته‌وه‌ککولی بده‌ن. زیاتر مه‌به‌ستمان به‌ربه‌ره‌کانی له گه‌ڵ ئاغای ره‌فسه‌نجانی بوو که خه‌ڵکیش جوابی داینه‌وه. له خولی شه‌شه‌می مه‌جلیس دا دیسان داوامان له خه‌ڵک کرد که به‌دوور له ده‌سته‌به‌ندییه‌کانی نێو رێژیم، خه‌ڵکی خاوه‌ن که‌سایه‌تی بۆخۆیان خۆیان کاندید بکه‌ن و خه‌ڵکیش ره‌ئییان پێ بدا. له ئینتخاباتی شووراکاندا دیسانه‌که ئێمه داوای به‌شداربوونمان کرد. وا نییه که موتڵه‌قه‌ن ئێمه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی دیکه‌دا بایکۆتمان کردبێ. به‌ڵام هی ئه‌م جاره، ئه‌من پێم وایه نه‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئێمه بایکۆتمان نه‌کرد و خه‌ڵکی دیکه، هێزه سیاسیه‌کانی دیکه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بایکۆتیان کرد. چونکه ئه‌وه هه‌ڵوێست و لێکدانه‌وه‌ی سیاسییه و ئه‌گه‌ر ئه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ک ئێمه‌ی لێک جودا کردۆته‌وه، حه‌ق نییه ئه‌وه‌ی جارێکی دیکه زه‌ق بکه‌ینه‌وه. ده‌بێ سه‌عی بکه‌ین شتی هاوبه‌ش بدۆزینه‌وه. هه‌ر ئه‌و وه‌ختیش ئێمه گوتمان ئه‌گه‌ر خه‌ڵک زۆر به‌شدار بوون، به پێچه‌وانه‌ی داوای ئه‌و دۆستانه‌ی دیکه، ئه‌وه ئه‌وان ره‌نگه لێکدانه‌وه‌که‌یان ته‌واو دروست نه‌بووبێ. نه‌ک خوای نه‌خواسته خیانه‌تیان کردوبێ. ئه‌گه‌ر خه‌ڵکیش که‌م به‌شدار بوون یان به‌شدار نه‌بوون، ئێمه لێکدانه‌وه‌که‌مان ره‌نگه هه‌ڵه بووبێ. ئه‌گینا نه خیانه‌تمان کردوه و نه تاوانێکی گه‌وره‌مان کردوه. ئه‌وه لێکدانه‌وه‌یه. به‌ڵام ئێستا که به قه‌ولی جه‌نابت سێ مانگ به سه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا تێ په‌ریوه، ئه‌من باوه‌ڕم وایه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان به راستی له جێگای خۆیدا بوو. چونکه له راستی‌دا هه‌ڵسه‌نگاندنی بیروبۆچوون و لێکدانه‌وه‌ی خه‌ڵکی نێوخۆی وڵات به تایبه‌تی رووناکبیران و ئه‌وانه بوو که پێیان ده‌ڵێن بژارده‌ی کۆمه‌ڵ. ئێمه ئه‌گه‌ر ته‌به‌عیه‌تیش بێ، ته‌به‌عیه‌تمان له خه‌ڵکی خۆمان و له تێگه‌یشتوانی خه‌ڵکی خۆمان کردوه. ئه‌وه‌ش پێم وایه بۆ هه‌موان ده‌رکه‌وتوه که خه‌ڵکی کوردستان به راستی، به شێوه‌یه‌کی زۆر که‌م وێنه، ئه‌گه‌ر نه‌شڵێم بێوێنه، له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌شدار بوون. لایه‌کی دیکه‌ش ئه‌وه‌یه که ئه‌و هه‌وڵ و ته‌قه‌لا و تێکۆشانه‌ی به دژی سه‌ره‌رۆیی کۆماری ئیسلامی له سه‌رتاسه‌ری ئێران‌دا له ئارا دایه و واش وێ ده‌چێ هه‌روا به‌رده‌وام بێ، ئه‌وه ئاکامی به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا بوو نه‌ک ئاکامی بایکۆت. ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه بایکۆتیان کردبا، چۆن ده‌یان توانی بڵێن ره‌ئیه‌کانمان بده‌نه‌وه! هه‌موو دنیا پێی ده‌کوتن ره‌ئیتان نه‌داوه، ره‌ئی چتان بده‌نه‌وه. به‌ڵام ئێستا که بایکۆتیان نه‌کردوه و به‌شدار بوون و ره‌ئییان به کاندیدای دیکه داوه و فێڵیان لێ کراوه و ره‌ئییه‌کانیان دزراوه، دێنه مه‌یدان، به هه‌موو قیمه‌تێکیش دێنه مه‌یدان، به سینگی ئاوه‌ڵاوه، به بێ چه‌ک، به ده‌ستی به‌تاڵه‌وه دێن و سینگ به گولله‌وه ده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی داوای مافی خۆیان بکه‌ن له رێگای داوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی ره‌ئییه‌کانیان. به‌ڵام دیاره ئه‌وه داوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی ره‌ئییه‌کان نییه، داوای ئازادییه، داوای دێموکراسی‌یه، داواکان له‌وه زیاترن که له‌و شوعاره‌دا جێگایان ببێته‌وه.
کورتی ده‌که‌مه‌وه پێم وایه هه‌ڵوێستی حیزبی دێموکراتی کوردستان له جێی خۆیدا بوو. ئه‌گه‌ر بڵێین ئه‌و خه‌ڵکه له سه‌ر بانگه‌وازی حیزبی دێموکراتی کوردستان خۆیان له بایکۆتی هه‌ڵبژاردن بوارد، ره‌نگه زۆرمان گوتبێ، به‌ڵام زۆر به ئاسانی ده‌توانین بڵێین حیزبی دێموکراتی کوردستان خوێندنه‌وه‌یه‌کی دروستی له نه‌زه‌ر و بۆچوونی خه‌ڵک هه‌بوو. وه‌کوو زۆر جاری دیکه‌ش گوتوومه ئه‌وه خه‌ڵکی نێوخۆی وڵاتن که وه‌کوو ئێمه دڵسۆزن به‌ڵام له ئێمه زیاتر ئاگاداری وه‌زعی نێوخۆی وڵاتن. حه‌ق وایه بۆخۆیان بڕیار له سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه بده‌ن و ئێمه ده‌بێ زیاتر چاو له هه‌ڵوێستی ئه‌وان بکه‌ین، نه‌ک چاوه‌روان بین ئه‌وان چاویان له ده‌می ئێمه بێ.
هاتنه‌وه سه‌رکاری مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد یان هێنانه‌وه سه‌رکاری ناوبراو، له لایه‌ن ئۆپۆزيسیۆنه‌وه به کوده‌تای هه‌ڵبژاردن ناوی ده‌برێ. ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه تا چه‌ند له جێگای خۆی دایه؟
ئه‌و ناو لێنانه ناولێنانێکی پڕ به پێستی خۆیه‌تی. چونکه له هه‌موو نیشانه‌کان را دیار بوو که ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌وه به سه‌رکۆمار ده‌نگی پێویستی به ده‌ست نه‌هێناوه. ته‌نانه‌ت وه‌کوو له بیرمانه هێندێک ئاماری ره‌سمی که له واقعدا بۆ خامنه‌یی چووبو له لایه‌ن وه‌زاره‌تی نێوخۆوه، بڵاو کرایه‌وه که نیشانی ده‌دا مووسه‌وی به حدودی 18 میلیۆن ره‌ئییه‌وه ره‌ئی یه‌که‌می هێناوه. که‌ڕ‌ڕوبی ره‌ئیی دووهه‌می هێناوه به حدودی 13 میلیۆن یان شتێک زیاتره‌وه، ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد پێنج میلیۆن و چه‌ند سه‌د هه‌زار ره‌ئیی هێناوه. به‌ڵام ئه‌وه‌یان ون کرد و ئه‌و کابرایه‌ش که ئه‌وه‌ی لێ له‌قاو دابوون، له ته‌سادوفێکی ده‌سکرد دا، له رووداوێکی ئوتومبیل دا، کوشتیان. که‌وابێ ئه‌و به قه‌ولی ئێوه ده‌سته‌واژه‌یه پڕ به پێستی خۆی و له جێی خۆی دایه. ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بایه پێویست نه‌بوو خه‌ڵکی بکوژن. ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیان به خۆیان هه‌بایه، باوه‌ڕیان به ئازادی و به خاوێنیی ئه‌و ئینتیخاباته بوایه، به بێ منه‌ت قه‌بووڵیان ده‌کرد که به چاوه‌دێریی چاوه‌دێرانی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه جارێکی دیکه هه‌ڵبژاردن بکرێته‌وه. تا ئه‌و وه‌ختی به ده‌نگی به‌رز به دنیایه بڵێن ئێوه کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئێران یان دژبه‌رانی رژیمی کۆماری ئیسلامی، بوختانتان کرد، ئێوه له غه‌ڵه‌تدا بوون. به‌ڵام ئه‌وان قه‌ت ئه‌و باوه‌ڕ به‌خۆبوونه‌یان نییه چونکه بۆخۆیان ده‌زانن چی‌یان کردوه و بۆخۆیان زیاتر له ئێمه له وه‌زعی خه‌ڵک و له هه‌ڵوێستی خه‌ڵک به‌رامبه‌ر به خۆیان ئاگادارن.
هێندێک که‌س ئه‌و کوده‌تايه به کوده‌تای خامنه‌یی پێناسه ده‌که‌ن و هێندێکیش پێیان وایه خامنه‌یی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نه‌ماوه و پیلان و پلانی کوده‌تاکه له بنه‌ڕه‌تدا له لايه‌ن سپای پاسدارانه‌وه دارێژراوه و به‌ڕێوه چووه. هه‌ڵسه‌نگاندنی ئێوه له‌م باره‌یه‌وه چییه؟
ره‌نگه باشتر بێ ئه‌و کوده‌تایه به کوده‌تای خامنه‌یی - سپای پاسداران ناو به‌رین. چونکه له راستی‌دا وه‌کوو هه‌ڵوێست، هه‌ڵوێستی هه‌ردووکیان ئه‌وه‌یه. خامنه‌یی هه‌رنه‌بێ له باری قانونییه‌وه، له باری ده‌ستوورییه‌وه یانی وه‌کوو قانوونی ئه‌ساسیی کۆماری ئیسلامی، ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن قه‌ولی فه‌سڵ به ئیستلاحی خۆیان، قه‌ولی فه‌سڵی به ده‌سته‌وه‌یه. یانی ده‌توانێ له باری قانوونییه‌وه مه‌سه‌له‌کان یه‌کلا بکاته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆخۆی شتێکی نه‌وێ، ده‌توانێ له باری قانوونییه‌وه بڵێ نه‌خێر ئه‌وه بڕیاری یه‌کجارییه و خه‌ڵک ده‌بێ به پێی قانوونی ئه‌ساسی په‌یره‌ویی لێ بکه‌ن. که‌وابوو بۆخۆی له گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یه. به‌ڵام ئه‌وه‌ش راسته که قودره‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌که له ده‌ستی سپای پاسداران دایه. ئه‌و سپای پاسدارانه‌ی که دروستیان کرد بۆ ئه‌وه‌ی جوابی ئه‌رته‌ش نه‌ده‌نه‌وه، جوابی وه‌زاره‌ت نه‌ده‌نه‌وه، جوابی ره‌ئیس جمهور نه‌ده‌نه‌وه، ئێستا گه‌یشتۆته جێگایه‌ک که هیچ به پێویست نازانێ ملکه‌چی خامنه‌یی بێ به عینوانی رێبه‌ر. که‌وابوو بۆخۆی ده‌یه‌وێ بڕیار له سه‌ر چاره‌نووسی وڵات بدا. به‌ڵام له عه‌ینی حاڵ‌دا رووپۆشی ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی که سپای پاسداران ده‌یانگرێ، وه‌ک رونمای قانوونییه‌که ئاغای خامنه‌ییه به عینوانی وه‌لی فه‌قیهـ و به عینوانی رێبه‌ری نیزام. که‌وابوو باشتره پێی بڵێین کوده‌تای خامنه‌یی - سپای پاسداران یان کوده‌تای سپای پاسداران - خامنه‌یی. چونکه هه‌ردووکیان ده‌ستیان وه ده‌ستی یه‌ک داوه و ئاکامی ئینتخاباتیان گۆڕیوه.
نه‌ک هه‌ر کورد، به گشتی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان له ئێران به شێوه‌ی پێویست به‌شدارییان له ناره‌زایه‌تیيه‌کانی خه‌ڵکی شاره گه‌وره‌کانی ئێران‌دا نه‌کرد. جه‌نابت هۆکاری ئه‌و بێ ته‌فاوه‌تیه بۆ چی ده‌گه‌رێنیته‌وه؟
ئه‌من پێم وایه لێره‌شدا ده‌بێ که‌مێک ته‌سحیح بکه‌ین. ئه‌وه‌ڵه‌ن کورده‌کان به دوو جۆر به‌شدار بوون. ئێستا ره‌نگه هه‌موو ناوه‌کانم وه بیر نه‌یه‌ته‌وه به‌ڵام له سه‌ر یه‌ک جه‌نازه‌ی حه‌وت خوێندکاری کوردمان له تارانێ را بۆ هاته‌وه، بۆ شاره‌کانی کوردستان که له‌و خۆپیشاندانه‌دا به‌شدار بوون و که‌وتبوونه به‌ر گولله‌ی سپای پاسداران و هێزه به ئیستلاح ئه‌منیه‌تییه‌کان و لیباس شه‌خسییه‌کان. جگه له‌وه له سه‌رتاسه‌ری ئێرانیشدا خۆپیشاندان له شاره گه‌وره‌کان بوو، له شاره گه‌وره‌کانی کوردستانیش، له کرماشان و له ورمێ‌ش که یه‌که‌م و دووهه‌م شاری گه‌وره‌ی کوردستانن، ته‌زاهورات هه‌بوو. به تایبه‌تی له کرماشان گیران و کوژران و بریندار بوونیشیان تێدا هه‌بوو. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ هۆی به‌شدار نه‌بوونه‌که به شێوه‌ی به‌رجه‌سته باس بکه‌ین، ده‌توانین باسی دوو مه‌سه‌له‌ی دیکه بکه‌ین؛ یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه که ئه‌و خۆپیشاندانانه جارێ نه‌بوون به خۆپیشاندانێکی هه‌مه‌لاگر و گشتی که له هه‌موو جێیه‌کان هه‌بێ. ته‌نیا له شاره گه‌وره‌کان هه‌بوو. شاره گه‌وره‌کانیش، زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان ئه‌و شارانه‌ن که فارس نشینن. له پێشدا ده‌بوو ئه‌وه‌ش بڵێم ته‌ورێزیش که شاری یه‌کێک له گه‌لانی زۆر لێکراوی ئێرانه، ئازه‌ربایجانییه، به‌شدار بوو، باشیش به‌شدار بوو. که‌وابێ شاری گه‌وره له کوردستان که‌مه، له به‌ر ئه‌وه ئه‌و به‌شدارییه له کوردستان و له ناوچه‌کانی دیکه که هی میلله‌تانی زۆر لێکراون وه‌کوو به‌لووچ و عه‌ره‌ب و تورکمه‌ن و ئازه‌ری، که‌متر بوو. ده‌لیلی دیکه‌شی ئه‌وه‌یه که سه‌رکوتی ئه‌و نه‌ته‌وانه به تایبه‌ت له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامیه‌وه زۆر بێ به‌زه‌ییانه‌تره، زۆر بێ په‌روایانه‌تر ئه‌وان سه‌رکوت ده‌که‌ن و ده‌ستیان ئاوه‌ڵاتره. بۆیه هه‌تا ئه‌و کاته‌ی خۆپیشاندانه ئیعترازییه‌کان زۆر به‌ربڵاو نه‌بوون، ره‌نگه خه‌ڵکی شاره بچووکه‌کان یان میلله‌تانی زۆر لێکراو به دروست نه‌زانن که بێنه مه‌یدان و خۆپیشاندانێکی فه‌عالیان هه‌بێ. به‌و حاڵه‌ش ده‌توانم بڵێم نه هه‌تا ئێستا هێزه کوردییه‌کان و هێزه‌کانی سه‌ر به نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌کان به ته‌واوی بێلایه‌ن و بێده‌نگ بوون و نه له داهاتووش دا بێده‌نگ ده‌بن. چونکه به‌شداریی له حه‌ره‌که‌تێکی رزگاریخوازانه‌ی ئێران‌دا، ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وه ژێرده‌ستانه بیانه‌وێ ده‌سکه‌وتێکی بۆ ئه‌وان تێدا بێ، شتێکی واجبه. ده‌سکه‌وتی ئه‌وان به‌ستراوه‌ته‌وه به‌وه که چه‌نده له‌و بزوتنه‌وه‌یه‌دا که سه‌ر ده‌کێشێته گۆرانی وه‌زع له ئێران‌دا، نه‌خشیان هه‌بووه.
حیزبه کوردیيه‌کان تا ئێستا نه‌یان توانیوه ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی ئه‌مڕۆی ئيران به قازانجي نه‌ته‌وه‌ی کورد بقۆزنه‌وه. بێ هه‌ڵوێستی و نه‌بوونی سیاسه‌تێکی روون له حاند بزوتنه‌وه‌ی دوای هه‌ڵبژاردن به سیاسه‌ته‌کانيانه‌وه دياره. ئێوه تا چه‌ند له گه‌ڵ ئه‌و رایه‌ن و پێتان وایه کورد به گشتی و حیزبه کوردییه‌کان به تایبه‌تی له‌م باره‌یه‌وه ده‌بێ چی بکه‌ن؟
ئه‌من پێم وانییه ئه‌و هێزه کوردییانه بێ هه‌ڵوێست بوون یان سیاسه‌تێکی روونیان نه‌بووه. هه‌ر لایه‌نه بۆخۆی نه‌وعێک سیاسه‌تی هه‌بووه و جۆرێک هه‌ڵوێستی هه‌بووه. ئه‌گه‌ر عه‌یبێک له کاره‌که‌دا هه‌بێ، له‌وه دایه که هێزه سیاسییه کوردییه‌کان هه‌ڵوێستێکی یه‌کگرتووی هاوبه‌شیان نییه که به سه‌ر یه‌که‌وه کاری بۆ بکه‌ن، پێوه‌ندیی خۆیان له گه‌ڵ هێزه سیاسییه رزگاریخوازه‌کانی سه‌رتاسه‌ری ئێران و له پێشه‌وه‌ی ئه‌وانیشدا هێزه‌کانی سه‌ر به نه‌ته‌وه زۆرلێکراوه‌کان به‌رنه پێشێ، له پاشان به سه‌ر یه‌کیشه‌وه داخوازه‌کانیان هه‌م له حکوومه‌تی مه‌رکه‌زی داوا بکه‌ن و هه‌م له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بهێننه گۆڕێ. یانی که‌موکوڕیه‌که له‌وه دایه که ئه‌و هێزه سیاسییه یه‌کگرتوویه‌مان نییه و به راستی له‌م باره‌یه‌وه که‌موکوڕییه‌کی یه‌کجار زۆر هه‌یه. ئه‌من باوه‌ڕم وایه که وه‌ختی کۆتایی هێنان به‌وه نه‌ک هه‌ر هاتووه به‌ڵکو زۆریش دره‌نگ بووه. زۆر له مێژه پێویسته هێزه سیاسییه کوردییه‌کان له سه‌ر هه‌ڵوێستێکی روون و له سه‌ر ئه‌و خاڵه گرینگه هاوبه‌شانه‌ی که هه‌موویان بۆیان گرینگن و هه‌موویان باوه‌ڕیان پێیان هه‌یه، یه‌ک بگرن و هاوکات ئه‌و پلۆرالیسمه که هه‌یه، هه‌ر له جێگه‌ی خۆیدا بێ. هه‌ر که‌س بۆخۆی جگه له شته مه‌رکه‌زییه‌کان، هه‌ڵوێستێکی جودای هه‌بێ، زۆر ته‌بیعی‌یه و زۆر مه‌عقووله. ئێستاش ئه‌گه‌ر بڵێم حیزبه کوردییه‌کان ده‌بێ چی بکه‌ن، هه‌ر ئه‌وه ده‌ڵێم که هێزه کوردییه‌کان، به تایبه‌تی ئه‌و هێزانه‌ی که له مه‌یدانی سیاسه‌ت و تێکۆشانی میلله‌تی کورد له ئێران دا ناسراون، ئه‌وانه بڕوبیانووی بێ مه‌نتیق و نا واقعی وه‌لا بنێن، به بێ ته‌عه‌سوب به ده‌وری یه‌که‌وه دانیشن و گوێ بۆ بانگه‌وازی خه‌ڵک ڕاگرن. هه‌ر ئه‌مڕۆ شتێکم له سایته‌کاندا خوێنده‌وه که به ناوی لایه‌نگرانی هێزه سیاسییه‌کانی کورد له نێوخۆی وڵات نووسراوه، داوا ده‌که‌ن که ئه‌و ئینشعابات و ئیختلافاته وه‌لا بنێن و له سه‌ر پله‌وپایه و له سه‌ر مه‌قام له گه‌ڵ یه‌کتر شه‌ڕ نه‌که‌ن که ئه‌من بۆخۆم هه‌موو جارێ ده‌ڵێم نازانم کام مه‌قام! هه‌موو هێزه کوردییه‌کان، ئه‌وانه‌ی که له ده‌رێین، دوو گه‌ز عه‌رزمان نییه که تێیدا بنێژرێین. ده‌سه‌ڵاتی چی و قودره‌تی چی! ئه‌من به‌ش به‌حاڵی خۆم گاڵته‌م به‌و قسه‌یه دێ به‌ڵام به هه‌ر حاڵ ئه‌و داوایه داوای هه‌موو میلله‌تی کورده. ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم گوناحێکی گه‌وره‌یه، پێم وایه که‌مته‌رخه‌مییه‌کی یه‌کجار زۆره که هێزه کوردییه‌کان گوێیان له بانگه‌وازی دڵسۆزانه و مه‌سئوولانه‌ی خه‌ڵک و رووناکبیرانی میلله‌ته‌که‌یان نه‌بێ. ئه‌وه ته‌نیا رێگای نه‌جاتمانه.
له مانگي گه‌لاوێژدا سێ تێکه‌ڵچوون له نێوان پێشمه‌رگه‌کانی سێ حيزبی رۆژهه‌ڵاتي کوردستان و هێزه‌کانی سپای پاسداران هاته ئاراوه. ئێوه پێتان وا نيیه که حوزوری پێشمه‌رگه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا بواری زیاتر بۆ خۆ قوتکردنه‌وه‌ی سپای پاسداران هه‌م له کوردستان و هه‌م له ئێران ده‌خوڵقێنێ؟
له لایه‌ن حیزبه‌کانیشه‌وه زۆر جار ئه‌و روونکردنه‌وه‌یه دراوه، پێشمه‌رگه‌ی هیچکام له‌و حیزبانه بۆ هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌کدارانه و هێرش بۆ سه‌ر بنکه‌کانی رژێم نه‌چوونه‌ته‌وه نێوخۆی وڵات. به‌ڵام عیلله‌تی وجوودیی ئێمه خه‌باته بۆ نێوخۆی کوردستانی رۆژهه‌ڵات. ئه‌گه‌ر له‌وێ نه‌بین که‌وابوو ده‌بێ بڵێین حیزبمان بۆ راگرتووه! ئێمه ده‌بێ حوزوورمان هه‌بێ. ئه‌و حوزووره بۆ کادر و پێشمه‌رگه‌ی حیزبه سیاسییه‌کان و زیاتر له هه‌موانیش باسی حیزبه‌که‌ی خۆم بکه‌م، ناچارییه که ده‌بێ به چه‌که‌وه بێ. چونکه تێکۆشه‌ری حیزبی دێموکرات به هه‌ر جۆرێک بکه‌وێته ده‌ستی دوژمن، خه‌ته‌ری مه‌رگی له سه‌دا نه‌وه‌د و نه‌وه‌د و پێنجه. که‌وابوو باشتر ئه‌وه‌یه وه‌کوو کورد ده‌ڵێ؛ به پێوه بمرێ نه‌ک وه‌کوو که‌وباڕ بیگرن و له قه‌فه‌سی بکه‌ن.
به‌ڵام لێره‌دا ده‌مه‌وێ شتێکی دیکه بڵێم هه‌رچه‌ند به جۆرێکی تر ره‌نگه له لایه‌ن که‌سانی دیکه‌وه گوترابێ؛ مه‌سه‌لێک هه‌یه ده‌ڵی "له پاش شه‌ڕێ هه‌موو که‌س ژێنراڵه". با دیسان باسی حیزبه‌که‌ی خۆم بکه‌م، له ماوه‌ی دوو - سێ ساڵی رابردوودا ده‌توانم بڵێم که‌متر وه‌ختێک هه‌بووه که تێکۆشه‌رانی حیزبی دێموکراتی کوردستان به چه‌که‌وه له نێو میلله‌تی خۆیاندا نه‌بن له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. به‌ڵام هیچ وه‌ختێکیش ئه‌و زه‌ره‌ر و ته‌له‌فاته‌ی لێ نه‌که‌وتۆته‌وه و ئه‌و هاربوونه‌ی سپای پاسدارانیشی لێ نه‌که‌وتۆته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌و دۆستانه ئه‌و وه‌ختی ده‌یان زانی بۆ ئێستا ئه‌و حیزبانه مه‌حکووم ده‌که‌ن و بۆچی هه‌ر ئه‌و کات ئیعترازیان نه‌ده‌کرد. بۆ ئه‌و وه‌ختی نه‌یان ده‌گوت بۆ وا ده‌که‌ن؟! ئه‌گه‌ر نه‌یان زانیوه، بۆ قبوڵ ناکه‌ن که به‌ڵێ ئه‌و حیزبانه کاریان کردوه، له نێو خه‌ڵکدا ئاماده بوون‌و سپای پاسداران و هێزه ئیتلاعاتی و ئه‌منیه‌تیه‌کانیش له دۆزینه‌وه‌یان و زه‌ربه لێدانیان عاجز بوون. به‌ڵام دیاره ئه‌و که‌سه‌ی نایه‌وێ زه‌ربه‌ی وێ بکه‌وێ و نایه‌وێ ته‌له‌فات بدا ده‌بێ له ماڵی خۆی دابنیشێ. له راستی‌دا کۆماری ئیسلامی‌یش هه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وێ. ده‌یه‌وێ ئێمه نه‌چینه‌وه نێو خه‌ڵک، له نێو خه‌ڵکدا حوزوورمان نه‌بێ و خه‌بات نه‌که‌ین. ده‌ی باشه داخوازه‌کانمان بۆ چییه؟ ئه‌گه‌ر هیچی بۆ نه‌که‌ین، با له ماڵی خۆمان دانیشین. زۆر جار خه‌ڵک باس له زڕگوێز و ده‌شتی کۆیه ده‌کا، هه‌رچه‌ند زڕگوێز جێیه‌کی ئاو و هه‌وا خۆشه به‌ڵام پێم وایه هیچکه‌س عاشقی گه‌رمای ده‌شتی کۆیه نییه. ئێمه بۆ ئه‌وه له گه‌رمای ده‌شتی کۆیه ده‌ژیین که کار بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکه‌ین. ڕه‌نگه ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌کدارانه ئێستا به زۆر ده‌لیل مه‌سڵه‌حه‌ت نه‌بێ و هه‌ر بۆیه‌ش ئێمه ده‌ستمان پێ نه‌کردۆته‌وه به‌ڵام حاڵه‌تێکی ئاوا روو ده‌دا که ئێمه له نێو خه‌ڵکه‌که‌مان حوزوورمان هه‌بێ و ئه‌گه‌ر بێ چه‌کیش بین وه‌ک که‌وباڕه به ده‌ستان ده‌مانگرن و جار و باریش بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ توشی حاڵه‌تی وا ده‌بین. دیسانیش هه‌ر باسی حیزبه‌که‌ی خۆم ده‌که‌م، ئه‌و هاوڕێیانه‌ی که به داخه‌وه تووش بوون و شه‌هید بوون، ئه‌گه‌ر هه‌موو جاره‌کان حیساب بکه‌ین، که‌متر له یه‌ک له سه‌دی ئه‌و که‌سانه‌ن که له نێوخۆی وڵات دا بوون و به‌خۆشییه‌وه به‌سڵامه‌تییش گه‌ڕاونه‌وه شوێنه‌کانی خۆیان. ئه‌وه ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌کدارانه نییه به‌ڵام ئه‌و رووداوانه‌شمان بۆ دێنه پێشێ. سپای پاسداران هه‌ر بۆخۆی هاره. نه‌دا ئاغا سوڵتان یان ئه‌و حه‌فتاو سێ که‌سه که تا ئێستا ناوه‌کانیان ئاشکرا بووه، هیچیان ئارپیجی‌یان پێ بووه؟! نه‌خێر، سپای پاسداران وه‌حشیانه لێ ده‌دا.
به دوای ئه‌و تێکه‌ڵچوونانه‌دا چه‌ند کرده‌وه‌ی تیرۆریستی و له‌وانه سووتاندنی کارخانه‌ی سه‌رمايه‌دارێکي کورد، کوشتنی ئیمام جومعه‌ی مزگه‌وتی به‌هارانی سنه و تیرۆری قازییه‌کی دادگای ئینقلاب له پارێزگای سنه رووی دا. تا ئێستاش هیچ لایه‌نيک ئه‌و کرده‌وانه‌ی به ئه‌ستۆ نه‌گرتووه. کێ ده‌توانێ له پشت ئه‌و کرده‌وانه‌وه بێ؟
ئاسان نییه ئینسان بڵێ کێیه. هه‌رچه‌ند تا ئیستا هێندێک شت گوتراوه و ته‌نانه‌ت شتێکیش به ناوی له‌شکری پێشمه‌رگه‌ی کوردستان مه‌سئوولیه‌تی تیرۆری یه‌کێک له‌و قازییانه‌ی به ئه‌ستۆ گرتووه که هێزێکی نه‌ناسراوه، یانی خه‌ڵک نازانێ کێیه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که له‌و باریه‌وه ده‌توانم بیڵێم، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه که حیزبه‌که‌ی ئێمه، حیزبی دێموکراتی کوردستان نییه. چونکه ئه‌وه به‌شێک له سیاسه‌تی ئه‌و نییه. به ئیحتمالی زۆریش ئه‌و هێزه سیاسییه ناسراوه مه‌سئوولانه که له مه‌یدانی تێکۆشانی رزگاریخوازانه‌ی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا هه‌ن ده‌ستیان تێیاندا نیه. هه‌رچه‌ند ناتوانم به قه‌تعی ئه‌وه بڵێم چونکه به ته‌واوی ئاگادار نیم.
نه‌ک ئیتیهامێکی ره‌سمی بده‌م به‌ڵام به دووریشی نازانم ئه‌و کاره‌ش هه‌ر کاری به‌کرێگیراوانی ڕیژیم بێ. ئه‌وان هێندێکان ده‌کوژن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌ر به خۆشیان بن، بۆ ئه‌وه‌ی هێندێکی دیکه‌ش له‌تۆڵه‌ی ئه‌واندا بکوژن، چونکه له هه‌ردوو حاڵه‌تدا هه‌ر له کورد ده‌کوژرێ. ده‌نا ئه‌گه‌ر سپای پاسداران هینده به ده‌سه‌ڵاته که ده‌توانێ هه‌موو شتێک بکا باشه بۆ پێش به‌و تیرۆرانه ناگرێ؟! بۆ نایان بینێته‌وه! ده‌کرێ وه‌ک سینه‌ما ریکسی ئابادان و هێندێک حاڵه‌تی دیکه که بۆخۆیان کردوویانه ئه‌مه‌ش هه‌ر خۆیان کردبێتیان، یه‌کێک له شێوه کاره‌کانی خۆیانه. لێره‌دا کوردێک ده‌کوژن دوایه‌ش به تۆمه‌تی ئه‌و کورده‌ی که بۆخۆیان کوشتوویانه چه‌ند کوردێکی دیکه‌ش ده‌کوژن.
داهاتووی بزوتنه‌وه‌ی دوای هه‌ڵبژاردن که به بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز ناوی ده‌رکردوه، چۆن ده‌بینی و ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه تا چه‌ند سه‌وزه؟
ئه‌من پێم وایه ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه هه‌روه‌کوو سه‌وز ده‌ستی پێ کردوه، هه‌روا سه‌وز ده‌مێنێته‌وه. به‌و مانایه که خه‌ڵکه‌که نایانه‌وێ توندوتیژی و خوێنڕێژیی تێ بکه‌وێ. به‌ڵام هه‌تا ئێستاش ئه‌وه‌ی مه‌ربووته به ته‌ره‌فی به‌رامبه‌ریان، ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه به سه‌وزی نه‌ماوه‌ته‌وه و زۆر جار به خوێنی ئازادیخوازانی ئێران و له‌وانه ئازادیخوازانی کورد که له‌وێدا به‌شدار بوون، سوور بووه و ره‌نگی گرتوه. ئاره‌زووی منیش ئه‌وه‌یه که ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه هه‌روا به سه‌وزی یا به سپی بمێنێته‌وه و زیاتر خوێناوی نه‌بێ به‌ڵام هیچکه‌س ناتوانێ بڵێ که به مسۆگه‌ریی هه‌روا ده‌مێنێته‌وه. وه‌ک سه‌عدی ده‌ڵێ:
به لطافت چون برنیاید کار
سر به بی حرمتی کشد ناچار
مومکینه له ئاینده‌ی دووردا که ئه‌وانه هه‌روا لێ ده‌ده‌ن، خه‌ڵکیش ناچار به توند و تیژی بکه‌ن به‌ڵام ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه، بزوتنه‌وه‌یه‌که که زۆر شارستانیانه و ئاشتیخوازانه‌یه و هاوکات زۆر مافخوازانه‌یه. پێشم وایه کۆماری ئیسلامی هه‌رچی بیکا، ره‌نگه بتوانێ ته‌زعیفی بکا یان بۆ ماوه‌یه‌ک بێده‌نگی بکا به‌ڵام ناتوانێ پاشه‌کشه‌ی پێ بکات و خۆ له ده‌ست شه‌پۆله‌کانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه نه‌جات بدا.
وه‌ک دوا پرسیار، به سه‌رنجدان به‌وه که رێبه‌رانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه لانی که‌م له قسه‌دا باوه‌ڕیان به یاسای بنه‌ڕه‌تیی کۆماری ئیسلامی و پاراستنی نیزام هه‌یه و به سه‌رنجدان به‌وه‌ش که به‌شی زۆری دروشمه‌کانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه ره‌نگی مه‌ز‌هه‌بیان پێوه دیاره، کورد چۆن ده‌توانێ له‌و بزوتنه‌وه‌یه‌دا جێی خۆی بکاته‌وه؟
ئه‌وه یه‌کێکه له‌و مه‌سه‌لانه که نه‌زه‌راتی جۆراوجۆریان له سه‌ر دراوه. زۆر بۆچوونی سه‌یر و سه‌مه‌ره دراون که من پێم وایه حه‌تتا ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیشمان پێیان هه‌بێ، هێنانه گۆڕیان دروست نییه. وه‌ختێک له نێو ئه‌و رێژیمه‌دا، له نێو بناخه‌دانه‌رانی ئه‌و رێژیمه‌دا ناکۆکی په‌یدا بووه و له واقعدا درزێکی گه‌وره‌ی تێ که‌وتوه، هێزی سیاسی مه‌سئوول و ئینسانی سیاسیی مه‌سئوول ده‌بێ پێشوازیی لێ بکا. نابێ بچێ په‌روه‌ندان هه‌ڵداته‌وه و بڵێ ئه‌رێ ئه‌تۆ سه‌رۆکوه‌زیر نه‌بووی، ئه‌تۆ سه‌رۆکی مه‌جلیس نه‌بووی، ئه‌تۆ چی و چی نه‌بووی! یانی ئه‌و قسانه قسه‌ی مه‌سئوولانه نین. پاشان مه‌علوومه ئێمه که له ده‌ره‌وه‌ین و چه‌کمان له شان دایه ده‌توانین نه‌فیی جمهوری ئیسلامی و قانوونی ئه‌ساسی و وه‌لیی فه‌قیهـ بکه‌ین و هه‌موان ره‌د بکه‌ینه‌وه به‌ڵام که‌سێک بیهه‌وێ له نێوخۆی وڵات‌دا خه‌بات بکا و وه‌ک له پرسیاره‌که‌ی پێشوودا باست کرد، بیشی هه‌وێ بزوتنه‌وه‌که‌ی سه‌وز بێ، چۆن ده‌توانێ ئه‌وانه بڵێ که ده‌سبه‌جێ حوکمی ته‌کفیری بده‌ن و سه‌رکوتی بکه‌ن و له به‌ینی به‌رن. سه‌رفی نه‌زه‌ر له‌وه که ئه‌وه‌یان هه‌ر به زمانه یان به دڵیشه، ویسته‌که‌یان زۆر عاقڵانه‌یه و زۆر به جێیه. یان مه‌سه‌له‌ن باس ده‌که‌ن هه‌روا بزانه ئه‌وانه‌ی چه‌ند ساڵه و چه‌ند ده ساڵه خه‌باتی میلله‌تی کورد به‌ڕێوه ده‌به‌ن، یان تێیدا به‌شدارن یا به‌رنامه‌یان بۆ دارشتوه و تیئۆرییان بۆ داناوه، نازانن مافی کورد چییه. بۆمان ته‌وزیح ده‌ده‌ن که مافی کورد ئه‌وه‌یه و ئه‌وه نییه، ئه‌وه‌ی که‌ڕوبی ده‌یڵێ هه‌و نییه و ئه‌وه نییه که موسه‌وی ده‌یڵێ. هه‌موو که‌س ده‌زانێ ئه‌وه هه‌موو مافی کورد نییه به‌ڵام وه‌کوو ده‌ڵێن رێگای هه‌زار ساڵ به هه‌نگاوێک ده‌ست پێ ده‌کا. باشه ئه‌وه‌ی ئێستا له باکووری کوردستان رووی داوه. هه‌موو ئینسانێکی واقع بین ئه‌وه به ده‌سکه‌وتێکی یه‌کجار گه‌وره‌ی ده‌زانێ. له حاڵێکدا تا ئێستا باسی خودموختارییش نییه، باسی خودگه‌ردانییش نییه. ته‌نیا باسی ئه‌وه‌یه که کورد له تورکیه هه‌یه. پاش نیزیک به سه‌د ساڵ ئینکاری وجودی کورد، قبوڵی وجودی کورد، قبوڵی خوێندنی کوردی، قبوڵی تلویزیۆنی کوردی، قبوڵی ناوی کوردی و گه‌راندنه‌وه‌ی ناوی کوردی بۆخۆی ده‌سکه‌وته. له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و له ئێرانیشدا مه‌سه‌له‌که هه‌روایه. ئیدی ئێستا ئه‌گه‌ر بێین و ئه‌و مه‌سه‌لانه زه‌ق بکه‌ینه‌وه که با به‌شدار نه‌بین چونکه ئه‌وه‌ی ئه‌وانه ده‌یڵێن هه‌موو مافه‌کانی کوردیان تێدا نییه، ئه‌من ئه‌وه به راست نازانم. خۆ کورد‌و بزوتنه‌وه ڕزگاریخوازانه‌که‌ی ده‌ست له داخوازه‌کانیان هه‌ڵ ناگرن.
قسه‌یه‌کی خۆشم وه‌بیر هاته‌وه. به عوزر له‌و که‌سه‌ی ئیشاره‌ی پێ ده‌که‌م، جارێک دۆستێکمان که شوکر له ژیاندا ماوه و زۆر به‌ڕێزیشه، شێعرێکی نووسیبوو، له به‌یتێکی دا که نیوه‌ی یه‌که‌میم به دروستی له بیر نییه و ده‌ڵی؛ ئه‌من وه‌ک خه‌ڵکی دیکه بێهۆش و گێژ نیم، نیوه شێعری دووهه‌می ئه‌وه‌یه ده‌ڵێ: "هه‌تا هه‌م گوێلکی خۆماڵی به گاجووتی خه‌ڵک ناده‌م". روحی شاد بێ، مامۆستا هێمن گوتی؛ "کاکه ئه‌وه نیشانه‌ی نیشتمانپه‌روه‌ریت نییه، ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه معامه‌له نازانی ده‌نا گوێلکێکی بۆ به گاجووتێک ناگۆریه‌وه؟!" ئه‌وه‌ی ئه‌م دۆستانه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه نییه که ئه‌وان له قازی محه‌ممه‌د و له دوکتور قاسملوو که خودموختارییان داوا ده‌کرد، پتر دڵسۆزی کوردن و پتر کوردن. ئه‌وه‌یه که ئه‌وان له سیاسه‌تدا به داخه‌وه به‌و جۆره‌ی پێویسته قووڵ نین. ئه‌و قسه‌یه‌ی که مه‌شهووره و دوکتور قاسملوو زۆر جار دووپاتی ده‌کرده‌وه، "سیاسه‌ت هونه‌ری مومکینا‌ته". چی مومکینه ئێمه قسه له سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ین. شه‌رت نییه داخوازییه‌کانمان حه‌تمه‌ن به رۆژێک بێنه دی. له بیرمه جارێک له "سۆفیا" بووین له گه‌ڵ مه‌رحوومی که‌ریمی حیسامی له نێو شار ده‌گه‌راین، پردێکی پیشان دام، گوتی وه‌ختێک بولغارستان ئازاد بووه، گوتوویانه بولغارستانی ئازاد تا ئه‌و پرده‌ی نێو شاری سوفیایه. رێبه‌رانی بزوتنه‌وه‌که قبووڵیان کردوه. ئێستاش ده‌بینین که بولغارستان هه‌موو خاکه‌که‌ی هی خۆیه‌تی.


