بارودۆخی سیاسی ناوخۆی ئێران چوون هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟
به شێوه‌ی گشتی دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌مساڵانه، سالانی ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی ئێران و ئه‌و هه‌ڵكشان و داكشانه له سیاسه‌تی ناوخۆی و ده‌ره‌وه‌ی هاتووته ئاراوه، زۆر جار دیتومانه هه‌ندی گۆڕان له ده‌سه‌ڵاتداران و جۆره گۆڕانێك له سیاسه‌ته‌كانی چ له ئاستی ناوخۆ و چ له ئاستی ده‌ره‌كی بیندراوه. ئێستا هه‌ست به‌وه ده‌كرێ كه كۆماری ئیسلامی له راستیدا له لوتكه‌ی ده‌ربڕێنی بیری نیزامێكه كه هه‌ر له سه‌رتاوه به‌و جۆره ناسرابوو، نیزامێكی كۆنه‌په‌ره‌ستی دواكه‌وتووه. ئه‌گه‌ر زۆر نه‌چینه دوواوه‌وه و نه‌چینه سه‌ر قۆناغه جۆراوجۆره‌كانی ده‌سه‌ڵاتداری له 30 ساڵی رابردوودا. لانی كه‌م له دوو سه‌رده‌می خاته‌می و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاددا ئێمه ده‌بینین كه خاته‌می له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه خۆی به‌ته‌واوه‌تی پێبه‌نده به هه‌موو رێسا ویاساكانی رژیمی كۆماری ئیسلامی، به‌ڵام شێوازێكی تری جیاواز له سه‌رده‌مه‌كانی پێشووی خۆی له بواری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی هێنایه ئاراوه كه بێ كاریگه‌ریش نه‌بوو له سه‌ر جوانكردنی رووخساری سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی له نێو رای گشتی جیهاندا به‌تایبه‌تی له ناو زۆربه‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها له ناوخۆی وڵاتیش دا شاهیدی ئه‌و راستییه بووین كه له سه‌رده‌می خاته‌میدا ئه‌و شێوازه هه‌ڵسوكه‌وته وه‌حشیانه‌ی كه سه‌رده‌می سه‌ركۆماره‌كانی پێشووداوه‌ك ره‌فسه‌نجانی و خامنه‌یی دا ده‌بینرا تاڕاده‌یه‌ك كه‌متر بووه‌وه ، یاسای بنه‌ڕه‌تی نه‌گۆڕابوو و یاسا په‌سه‌ندكراوه‌كان له جێگای خۆیدامایه‌وه ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بڵین ئه‌مه وه‌ك هه‌وڵدانێك بۆ گۆڕان له‌لایه‌ن هه‌ندی كه‌سه‌وه چاوی لێكرابێ و وه‌ك گۆشار له لایه‌ن ئه‌و ره‌وته‌ی كه ناوزه‌دكرابوو به به‌ره‌ی ریفۆرم به‌ڵام رێگه نه‌درا ببێته شتێكی یاسایی له ژیانی رۆژانه‌دا، ناوه‌نده‌كانی سه‌ركوتكه‌ری رژێم وه‌ك پێشتر هه‌وڵیان بۆ سه‌ركوتكردنی خه‌ڵك نه‌دا و ده‌ستگیریی كه‌سایه‌تیی سیاسی و رۆژنامه‌وانان كه‌متر بوو و سزاكانیش گوڕانی به‌سه‌ر دا هات، هه‌رچه‌ند به‌داخه‌وه له سه‌رده‌می خاته‌میدا یه‌كێك له رووداوه ناخۆشه‌كان قه‌تلهای زه‌نجیره‌ی بوو به‌ڵام به شێوه‌ی گشتی، شێوه‌ی ده‌ستگیری و لێپێچینه‌وه گۆڕانی به‌سه‌رداهات .
به‌ڵام له سه‌رده‌می ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد كه دوای خاته‌می هاته‌سه‌ركار به ئاشكرا ده‌ركه‌وت كه نیزامی كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ك سیسته‌م، وه‌ك نیزام و وه‌ك بیركردنه‌وه له ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی هیچ گۆڕانێكی به‌سه‌ردانه‌هاتووه و ته‌نانه‌ت سه‌رده‌می سه‌ركۆماری خاته‌می زۆر یارمه‌تیی كۆماری ئیسلامی داوه و له زۆر بواره‌وه نه‌یتوانیوه هیچ گۆڕانێك له شێوازی بیركردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته ئه‌نجام بدات هه‌ربۆیه دیتمان هه‌ڵسوكه‌وته‌كان زۆر به توندی ده‌ستی پێكرده‌وه و و له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه توندڕه‌وییه‌كان و هێرش كردنه‌كان ده‌ستی پێكرده‌وه، به‌رگریی ئاشكرا له ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی شوڕش و به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه بۆ جارێكی دیكه ده‌ستی پێكرده‌وه. هێرش بۆ سه‌ر ئیسراییل كه خاڵێكی گرنگه له په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ ئێران‌دا به‌توندی درێژه‌ی پێدرا. هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر باس له بارودۆخی ئێستای ئێران بكه‌ین وه‌ك چوون پێشتر ئاماژه‌م پێكرد، له‌و جێگه‌دایه كه ده‌توانین به باشترین شێوه بیناسین، جا من پێموایه له ناوخۆدا هیچ رێگه چاره‌یه‌كیان نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه و قه‌ێرانانه‌ی كه له نێوخۆی وڵات‌دا تووشی بوون، ئه‌و شێوه كاركردنه‌ی كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو بۆ خۆی به‌رده‌وام په‌ره‌ی داوه به دروستبوون و ته‌شه‌نه‌كردنی قه‌یرانه‌كان و بۆ خۆی هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی. له دنیای ده‌ره‌وه‌ش، سه‌ره‌ڕای ئه‌و گۆڕانانه‌ی كه له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوو هاتووته ئاراوه و له ناوه‌نده‌كانی راگه‌یاندن ده‌یبسین و باس له په‌یامه‌كانی باراك ئۆباما و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی، به‌ڵام به‌بڕوای من له دنیای ده‌ره‌وه‌یشدا ناكرێ به ئاسانی قه‌زاوه‌ت بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی گه‌ێشووته جێگایه‌ك كه هه‌ڵسوكه‌وت بكات له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ملكه‌جی بڕیاره‌كانیان بێت، بۆیه كۆماری ئیسلامی ئێستا له‌هه‌موو ساڵه‌كانی پێشوو له 30 ساڵی رابردوودا زیاتر رووبه‌ڕووی باری ناڵه‌بار بووته‌وه و نزیكتربووته‌وه له‌وه‌ی كه پێشتر چاوه‌ڕوان ده‌كرا له داتیه‌پینی و ته‌نانه‌ت له نه‌مانیشی.
وه‌ك ئاگادارن ئۆباما داوای دانیشتنی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كات، پێتان وایه سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رانبه‌ر تاران گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتبی یان ئه‌وه‌ی ته‌نیا به‌مه‌به‌ستی بڕینی بیانووی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی یه له‌و كاته‌ی كه ئه‌گه‌ر بێت و ئیسراییل هێرش بكاته سه‌ر ئه‌و وڵاته و دواتر به راشكاوانه باس له‌وه بكات كه ئێمه رێگای ئاشتیمان گرته‌به‌ر به‌ڵام لایه‌نی به‌رانبه‌ر داواكاریه‌كه‌ی پشت گوێخست؟
ئه‌گه‌ر باس له گۆڕانی سیاسه‌تی ئه‌مریكا بكه‌ن،گۆڕانه‌كه‌ی زۆر به روون و ئاشكرا ده‌بینین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه گرنگه ستراتیژی ئه‌و وڵاته‌یه كه نه‌گۆڕدراوه له ناوچه به‌گشتی به‌تایبه‌تی له به‌رانبه‌ر ئێران‌دا. سیاسه‌تی ئه‌مریكا له‌مه‌ڕ ئێران هه‌ر له سه‌رده‌می جۆرج بووش گۆڕانی به‌سه‌رداهات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی له تاران ده‌كرد په‌یامی دانوستانیشی بۆ ئێران ره‌وانه ده‌كرد، زیاتر هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی سه‌ربازی و گه‌مارۆی ئابووری ده‌كرد ، به‌ڵام ئێستا سیاسه‌ته‌كه وای لێهاتووه كه ئۆباما زیاتر باس له وتووێژ و دانیشتنی راسته‌وخۆ ده‌كات و كه‌متر هه‌ڕه‌شه ده‌كات و گۆڕانه‌كه به زه‌قی ده‌بینرێ. به‌بڕوای من ئه‌وه‌ی كه جۆرج بووش په‌یڕه‌وی ده‌كرد و ئه‌مه‌ی كه ئۆباما جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه، هه‌ردووكیان له چوارچێوه‌ی یه‌ك ستراتیژی له قه‌ڵه‌م ده‌درێن. ناچاركردنی كۆماری ئیسلامی یه بۆ جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و وازهێنانی له سیاسه‌تی تاكڕه‌وانه‌ی خۆی. هه‌رچه‌نده من سیاسه‌ته‌كانی ئۆباما له‌مه‌ڕ ئێران به باشتر ده‌زانم له هه‌ڕه‌شه‌كانی جۆرج بووشدا، به‌ڵام هه‌روه‌ك چوون ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران گوێیان به هه‌ڕه‌شه‌كانی جۆرج بووش نه‌دا به‌هه‌مان شێوه ناتوانێ سوود له سیاسه‌ته‌كانی ئۆباماش وه‌بگرێ و هه‌ر ئه‌وه‌ش زیاتر ئێران رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كاته‌وه.
هه‌ڵویستی ئێران به پێی ئه‌و هه‌لومه‌رجه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌ی كه هه‌یه‌تی چۆن ده‌بێت به بڕوای ئێوه و ئایا ئه‌و دانوستانه له به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت و ده‌تانن تاران رازی بكه‌ن پاشه‌گه‌زه له بڕیاره‌كانی خۆی ده‌رباره‌ی پرۆگرامی ناووكی یه‌كه‌ی بكات؟
پێموایه ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران كاتێكی زۆریان له‌ده‌ستداوه بۆ ئه‌نجامدانی وتووێژ و دانووستان له‌گه‌ڵ رۆژئاوادا، دانیشتن شتێكی سه‌رسۆڕهێنه‌ر و نوێ نییه له نێوان هه‌ردوولادا، هه‌روه‌ك ده‌زانین له سه‌رده‌می جۆرج بووشدا به نه‌هێنی نوێنه‌رانی تاران و واشنگتۆن كۆبوونه‌ته‌وه له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی سه‌رۆكایه‌تی ئۆباماش دیتمان كه چه‌ند جارێك یه‌كتریان بینیوه‌وبه‌نارفه‌رمی بووه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دانووستانی راسته‌وخۆ و فه‌رمیش له نێوانیاندا به‌ڕێوه بچێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێران نابێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتێكی زۆری له‌ده‌ستداوه و ئه‌گه‌ر چه‌ند ساڵ پێشتر ئه‌نجام بدرابا ئێران ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بوو كه ئیمتیازی باش له ئه‌مریكا و هاوه‌یمانانی وه‌بگرێ و ئه‌نجامی دانیشتنه‌كانیش هه‌رچی كه بێت له به‌رژه‌وه‌ندی تاران نابێت و ئه‌وانن كه ئیمتیاز له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ك ئاگادران وڵاتانی 5+1 چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كای خوولی ده‌یه‌می سه‌ر كۆماری ئێران ده‌كه‌ن له بابه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر چالاكی یه ناووكی یه‌كانی ئه‌و وڵاته، ئایا ئه‌مه به واتای ئوه‌ی كه رۆژئاوای به‌گشتی و به‌تایبه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌نیازن سیاسه‌تی خۆیان له به‌رانبه‌ر تاران بگۆڕن، ئه‌گه‌ر بێت و كه‌سایه‌تی یه‌كی دیكه ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێ و وه‌ك چوون به هاتنی خاته‌می پاش هاشمی ره‌فسه‌نجانی به زه‌قی شاهیدی ئه‌و گۆڕانه بووین؟
مێژووی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌وروپا و ئێران یه‌كجار درێژه، به‌تایبه‌تی دوای هاتنه سه‌ر كاری كۆماری ئیسلامی ئه‌وان په‌یوه‌ندییه‌كی دیپلۆماسی توندوتوڵیان هه‌بووه له‌گه‌ڵ تاران‌دا، فه‌رنسا، ئێتالیا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمان له‌سه‌ر یه‌ك هه‌مووان پێوه‌ندییه‌كانی خۆێان له‌گه‌ڵ ئێران له ئاستێكی به‌رزدا راگرت.
به بڕوای من ئه‌وه په‌یوه‌ندی به ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێرانه‌وه نییه و وه‌ك چوون له‌ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوودا به‌رده‌وام هه‌وڵیان داوه زیاتر هێوه‌ربكه‌نه‌وه و سیاسه‌تێكی ئارام بگرێته به‌ر له به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی دا ئێستاش پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان و پاش هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ر كۆمار هه‌ر جۆره په‌یامێكی له‌و شێوه‌یه بدات به ئه‌وروپی یه‌كان، ئه‌وان پێی رازی ده‌بن. هه‌رچه‌نده ئه‌وروپایه‌كان مه‌ترسی زیاتریان هه‌یه له ئێران به به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو. به‌ڵام ئه‌وروپی یه‌كان توانایی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و چه‌ند كێشه‌ی كه بۆ ئه‌وان زۆر گرنگه، ئێران به نه‌رمی هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵدا بكات زۆر به ئاسانی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران ئاسایی بكه‌نه‌وه و ته‌نانه‌ت به‌هێزتری بكه‌ن. پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه ئێران تاچ راده‌یه‌ك كار بۆ گۆڕینی سیاسه‌ته‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن له به‌رانبه‌ر ئه‌وروپا و ئه‌وان رازی بكه‌ن و هانیان بده‌ن په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌هێزتر بكه‌ن؟
هه‌ڵویستی ئێوه وه‌ك حیزبی دیموكراتی كوردستان له‌به‌رانیه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌ر ئێران چوون ده‌بێت ئایا به راشكاوانه ته‌حریمی ده‌كه‌ن؟
ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردن، ته‌حریم كردن كارێكی ئاسانه، ئێمه ماوه‌ی دووساڵ باس له‌سه‌ر بابه‌تێك ده‌كه‌ین جیاواز له بابه‌ته‌كانی ساڵانی پێشوو مان و له‌گه‌ڵ هه‌موو پارته دوسته‌كانمانیش رامانگه‌یاندووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ته‌حریم هۆكارێكی موبارزاتی یه به‌تایبه‌تی له‌و كاته‌ی كه باس له هه‌ڵبژاردن ده‌كرێ، به‌ڵام ئێمه به پێ هه‌ڵسه‌نگاندنی كه له ته‌حریمه‌كانی پێشوو ئه‌نجاممانداوه و به‌و ره‌خنه‌یه‌ی كه پێویسته له رابردوو بكرێ، ته‌حریم ناتوانێ ته‌نیا هۆكار بێت و هۆكارێكی به‌رده‌وام و درێژخایه‌ن بێت. ئێمه دووشتمان گوتووه، یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت هه‌بێت ته‌حریم نه‌كه‌ین، چی بكه‌ین؟ یان ئه‌گه‌ر پێویست به ته‌حریم بێت ده‌بێ چی بكه‌ین؟ ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێم ته‌حریم ئاسانترین كاره ئه‌وه‌یه كه حیزبی دیموكراتی كوردستان هه‌ر له ئێستاوه یان له چه‌ند مانگ پێشتر له به‌یاننامه‌یه‌كدا رابگه‌ێنێ كه هه‌ڵبژاردنی ته‌حریم كردووه وه‌ك پێشتر گوتوومه كه ئه‌وه جۆرێك له كوڵكردنه‌وه‌یه.
دیاره ئه‌گه‌ر بگه‌ینه ئه‌و قۆناغه‌ی كه هه‌ڵبژاردن ته‌حریم بكردرێ به‌شێوه‌یه‌ك نه‌بێت كه ئێمه‌ی تێدا دیار نه‌بین، هه‌ر خولی پێشوو كه ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌ركه‌وت ، هه‌موو حیزیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ته‌حریمیان كرد، به‌شێك له خه‌ڵكی كوردستان به‌ده‌نگی ئێمه‌وه هاتن و به‌شداریان نه‌كرد، به‌شێكی دیكه‌ش خۆیان بڕیاری ته‌حریمیان دا و به‌جدی ته‌حریمیان كرد و به‌شێكی زۆر كه‌میش به‌شداریان كرد، وه‌ك نموونه به‌پێ ئه‌و ئاماره‌ی كه له‌به‌رده‌ست دایه له شاری مه‌هاباد كه‌متر له 16¬% خه‌لكی ده‌نگیان داب‌و ئه‌وه به‌راستی ته‌حریم بوو و ئه‌و 16% ته‌نیا هێزه فه‌رمی یه‌كانیانی كۆماری ئیسلامی له‌و شاره بوو، له زۆربه‌ی شاره‌كان به جیاوازیه‌كی كه‌م دا زۆر به‌و شێوه‌یه ته‌حریم كرا، له‌و ته‌حریمه‌دا ئێمه كارێكمان كرد ته‌نیا بۆ رۆژێك و خه‌ڵكیش ده‌نگی نه‌دا و رۆژی دوای ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بووه سه‌ر كۆماری و كه‌سیش به بیری نه‌ما كێ ته‌حریمی كرد و كێ ته‌حریمی نه‌كرد سه‌دا چه‌ندی هێناوه‌ته و سه‌دا چه‌ندی نه‌هێناوه‌ته‌و باجی ئه‌و ته‌حریمه چی بوو كه‌ده‌بوایه ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد یان نیزامی كۆماری ئیسلامی بیداتێ. هیچ!
ئێمه ئه‌و بابه‌ته‌مان به‌لاوه گرنگه كه ده‌ڵین چ ته‌حریمی بكه‌ین و چ ته‌حریمی نه‌كه‌ین، ده‌بێ سه‌نگی كورد له مه‌یدانی هه‌ڵبژاردندا دیار بێت، ئه‌گه‌ر ته‌حریمی ناكه‌ین ده‌بێ ده‌نگ به كێ بده‌ین و دوای بڵین كه ئه‌و دانگانه هی كورده و خه‌ڵكیش له پشت ده‌نگه‌كانی خۆیان بن بۆ داواكاریه‌كانیان كه ده‌نگیان بۆ داوه. یان ئه‌گه‌ر ته‌حریمی ده‌كه‌ی ، ده‌بێ كاردانه‌وه‌ی ئه‌و ته‌حریمه له پاش هه‌ڵبژاردن خۆی نیشان بدات و به شێوه‌یه‌ك بێت كه ئه‌گه‌ر پرۆسه‌كه كۆتایی هات هه‌موو شتێك ته‌واو نه‌بێت. كاردانه‌وه‌ی ته‌حریمه‌كه ده‌توانێت دوو شت بێت یه‌كه‌مین ده‌نگدانه‌وه‌ی له دنیای ده‌ره‌وه و ئه‌وان ئاگادار بكه‌یته‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌و ته‌حریمه بیروبۆچوونی گه‌لی كورده به‌رانبه‌ر به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران و هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ی كه هه‌ڵده‌بژێرێت. دووه‌میان له ناوخۆی وڵات‌دا و هه‌وڵ بده‌ین ـ له‌وانه‌یه سه‌ركه‌تن به‌ده‌ست نه‌هێنین ـ ناره‌زایه‌تی دوای هه‌ڵبژاردن رێكبخه‌ین و رایبگه‌ینین كه له‌به‌ر چی ئه‌و خه‌ڵكه ده‌نگی نه‌دا و داواكاریه‌كانیان باس بكردرێ. به‌و شێوه‌یه كه ئێمه هه‌ڵبژاردن ده‌بینین، ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه كه له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنی كورد و ئێرانی ته‌حریم بكردرێ و ئێمه‌ش وه‌ك حیزبی دیموكراتی كوردستان ره‌نگه به‌ره‌و ته‌حریم بچین. له‌م نێوه‌نده‌شدا خاڵێك زۆر به‌لای ئێمه‌وه گرنگه، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی كه چاوه‌ڕوانیمان له خه‌ڵك هه‌یه كه به‌شداری نه‌كه‌ن، بۆ خۆمان وه‌ك ئۆپۆزسیۆنی كوردی چ ده‌كه‌ین، پێمان وایه كه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ته‌حریمه‌كه‌مان كاریگه‌ر بێت ده‌بێ هێزه سیاسیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پێكه‌وه ته‌حریمی بكه‌ین و به یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك به‌یاننامه. نه‌ك هه‌ر كه‌س له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌یاننامه ده‌ربكات.
ماوه‌یه‌كه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه له ناوخۆی ئێران به‌ره‌ی رێفۆرمخوازه‌كانی دوای له حیزیه‌كان كردووه كه هه‌ڵبژاردن ته‌حریم نه‌كه‌ن، ئێوه چوون ده‌تانه‌وَێ وه‌ڵامی داواكاریه‌كه‌یان بده‌نه‌وه؟
به‌ڵێ ئه‌وه راسته، ئه‌و بابه‌ته زۆره، ناكرێ بڵێین له‌لایه‌ن ریفۆرمخوازه‌كان راگه‌یاندراوه، بابه‌تێكی گشتی یه له نێو رۆناكبیرانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئه‌وه باسێكی تازه نییه، له هاوینه‌وه ئه‌و بابه‌ته له ئارادایه و زۆر جار ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ردانی ئێمه ده‌كه‌ن باسی لێوه ده‌كه‌ن و لێمان ده‌پرسن كه له‌گه‌ڵ ئه‌و كێشه‌یه چوون رادێن. به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا تیۆرییه‌كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گۆشاری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر خه‌ڵك . ئه‌و بابه‌ته‌ش وه‌رگیراوه له ئه‌زموونی سه‌رده‌می خاته‌می كه تاڕاده‌یه‌ك شاهیدی كرانه‌وه‌ی سیاسی و به‌لانی كه‌م هه‌ندێ له‌خه‌ڵك قسه‌ی خۆی ده‌كرد و باشتربوو له قۆناغه‌كانی پێشووتر . به‌ڵام بینیمان كه به شێوه‌ی كوت‌وپڕ ده‌سه‌ڵاتێكی فاشیستی و سه‌ركوتكه‌ر هاته كایه‌وه و گۆشاره‌كانی سه‌ر گه‌لی كوردی زیاتر كرد و ئه‌مه‌ش وایكردووه كه ئه‌و بابه‌ته بخرێته به‌رباس. ئه‌وه بابه‌تێكی گشتگیر نییه.
هه‌ر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ركۆماری دا، وه‌ك نوێترین هه‌واڵ گه‌ڵاڵه‌یه‌كی مێهدی كه‌ڕووبی وه‌ك یه‌كێك له كاندیداكانی سه‌ركۆماری له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مافی كه‌مایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی‌یه‌كان بڵاوبۆته‌وه، ئێوه چۆن ده‌ڕواننه ناوه‌رۆكی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌و به گشتی ئه‌م كاره‌ی كه‌ڕووبی چۆن ته‌حلیل ده‌كه‌ن؟
له سه‌ر دوایین به‌یانیه‌ی ئاغای كه‌ڕووبی له پێش دا ئه‌وه بڵێم كه ئه‌و باسی كه‌مایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ناكا، به‌ڵًكوو باس له نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی ئێران ده‌كاو كه‌مینه نه‌ته‌وه‌كان به ئه‌قوامی ئێرانی ناو ده‌با. ره‌نگه بۆ ئه‌م وته‌یه گله‌یی لێ نه‌كرێ، به‌ڵام له لایه‌ك ئه‌و كێشه‌ی به قه‌ولی خۆی قه‌ومه‌كان، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ كێشه‌ی ئه‌هلی سوننه‌ت تێكه‌ڵ ده‌كاو له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌و باسی ده‌كا جگه له مافی سه‌ره‌تایی شارۆمه‌ندی شتێكی تێدا نیه ئه‌ویش ئه‌و مافه‌ی كه له جمهوری ئیسلامی دا قانوونی ئه‌ساسی به سه‌قه‌تی چوارچێوه‌ی بۆ داناوه.
ئه‌وه‌ی گرینگه ئاغای كه‌ڕووبی وه‌كوو كه‌سێك كه ساڵها شه‌ریكی ده‌سه‌ڵات بوه ئیعتراف ده‌كاو وه‌ك ركابه‌رێك ره‌خنه ده‌گرێ له‌وه‌ی كه له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری كۆماری ئیسلامی دا، جیاوازی دانان و نابه‌رابه‌ری له نێوان دانیشتوانی ناوچه جیاوازه‌كانی ئێران دا ـ وه‌ك كوردستان ـ یه‌كجار زۆره بوه.
باس له هه‌موو شتێك ده‌كا وه‌ك ئابووری، ئاموزش، مه‌حروومیه‌تی ناوچه‌یی، به‌شداری خه‌ڵك له ئیداره‌كردن دا‌و زۆر شتی دیكه ده‌ڵێ كه زوڵم له‌و ناوچانه كراوه‌و ئه‌و به ته‌مای خوا ده‌یه‌وێ باشی بكا. یا باس له شتێك ده‌كا كه تا ئێستا باسی لێوه نه‌كراوه ئه‌ویش به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌یی له رێگه‌ی پێكهێنانی پارلمانی مه‌حه‌لی و ناوچه‌یی‌یه كه به رێگه‌یه‌كی ده‌زانێ بۆ به‌شداری زیاتری خه‌ڵكی ناوچه مه‌حروومه‌كان له ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌ری دا.
هه‌روه‌ها به ترسه‌وه ده‌پرژێته سه‌ر ده‌خاڵه‌تی ده‌وڵه‌ت له كاروباری دینی و ئایینی دا‌و ئه‌م كاره به دژایه‌تی قانوونی ئه‌ساسی له‌و قه‌ڵه‌م ده‌دا.
ئه‌م چه‌ند خاڵه له‌و به‌یانییه‌ی ئاغای كه‌ڕووبی دا زۆرتر ده‌كه‌ونه به‌ر سه‌رنج. بێ گومان له كێبه‌ركێی هه‌ڵبژاردن دا هه‌ر كه‌س هه‌وڵ ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك به لای خۆی دا بكێشێ، له‌م به‌یانییه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ڕووبی به باشی ده‌زانێ ئه‌وانه‌ی ئه‌و پێیان ده‌ڵێ ئه‌قوام باوه‌ڕیان به ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی نه‌ماوه‌و ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و هه‌وڵێكه بۆ دڵدانه‌وه‌یان و وه‌رگرتنی ده‌نگی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌و ناوچانه‌دا ده‌ژین.
به بڕوای من ئه‌م شتانه زۆر كه‌متر له‌وه‌ن خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه به تایبه‌ت كوردستان هه‌روا ئاسان په‌لكێشی ده‌نگدان بۆ كه‌ڕووبی بكه‌ن. چاوه‌روانی خه‌ڵك له كه‌ڕووبی یا هه‌ر كه‌سێكی دیكه ئه‌وه‌یه كه بزانن چۆن ده‌ڕواننه ئه‌و 30 ساڵه‌ی كه ئه‌و هه‌موو زوڵم و جیاوازی دانانه‌ی تێدا به‌ڕێوه چوه‌و وڵامی ئه‌وه‌یان ده‌وێ ئایا به‌و سیستمه حكوومه‌تی‌یه‌و به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی رێبه‌ر هۆویه‌تی سه‌رۆك كۆماری چۆن ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی جێبه‌جێ ده‌كا. ئه‌و ناوچانه‌ی ئاغای كه‌ڕووبی باسیان ده‌كا پێش هه‌موو ئه‌و كێشانه كێشه‌ی سیاسی و ئه‌منییه‌تی بۆ دروست كراوه‌و ئه‌مه هۆكاری بنه‌ڕه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی دیكه‌ی به‌دوادا بێ. چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه سیاسی و ئه‌منییه‌تییانه‌ی كۆماری ئیسلامی دروستی كردوون چی‌یه؟ و سه‌رۆك كۆماری داهاتوو چی بۆ ده‌كا؟
سه‌رچاوه: خۆرهه‌ڵات‌نیوز


