خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان!
هێزه سیاسییه‌خه‌باتگێره‌كان!
بنه‌ماڵه سه‌ربه‌رزه‌كانی شه‌هیدان !
له كۆتاییه‌كانی گه‌ڵاوێژی ئه‌مساڵ دا، بزووتنه‌وه‌ی حه‌قخوازانه‌ی گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و خه‌ڵكی خه‌باتگیڕی كوردستان جارێكی دیكه شایه‌دی له ده‌ستدانی كۆمه‌ڵێك له خه‌باتكاران‌و تێكۆشه‌رانیان بوون. له سێ رووداوی لێك جیا له سێ شوێنی جۆراوجۆری كوردستان، سێ ده‌سته پێشمه‌رگه كه‌وتنه گه‌مارۆی هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی‌و، له شه‌ڕی نابه‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ پاسداران‌و به‌كرێگیراوانی ئه‌و رێژیمه‌دا،به داخێكی گرانه‌وه 11پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون.
له 28ی گه‌ڵاوێژدا، ده‌سته‌یه‌ك له پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له شوێنێك به‌ناوی"گه‌لیان" له نزیك كامیاران كه‌وتنه به‌ر هێرش‌و گه‌مارۆی هێزه‌كانی رێژیم. له تێكهه‌ڵچوونی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌و هێزه‌كانی رێژیم دا به داخه‌وه پێنج تێكۆشه‌ری ئه‌و رێكخراوه گیانیان له ده‌ست دا. شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه،30ی گه‌لاوێژیش دووتێكوشه‌ری حیزبی دێمۆكراتی كوردستان له "دوو ئاو"ی ناوچه‌ی مه‌ریوان كه‌وتنه كه‌مینی جاش‌و پاسداره‌كانی كۆماری ئیسلامی‌و به هۆی ده‌سڕٍێژی ئه‌وان، شه‌هید بوون. له رۆژه‌كانی 29و30ی گه‌ڵاوێژیش دا، كۆمه‌ڵیك له پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران له ناوچه‌ی فه‌یزوڵلابه‌گیی سه‌قز، كه‌وتنه به‌ر هێرش‌وگه‌مارۆی هێزه به‌كرێگیراوه‌كانی رێژیم‌و له درێژه‌ی به‌ره‌نگاریی پێشمه‌رگه‌كان دا، به داخه‌وه رۆژی30ی گه‌لاوێژ، چوار پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و حیزبه له شوێنێك به ناوی "یاپشخان‌و قه‌ره" شه‌هیدبوون.
حیزبی دێمۆكراتی كوردستان، به بۆنه‌ی شه‌هید بوونی ئه‌م رۆڵه به نرخانه‌ی كوردستان، له خه‌ڵكی كوردستان به گشتی‌و به تایبه‌تی له بنه‌ماڵه‌كانیان، هاوسه‌نگه‌رانیان‌و رێكخراوه‌كانیان، كۆمه‌ڵه‌ی زحمه‌تكێشانی كوردستان‌و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، سه‌ره‌خۆشی ده‌كا‌و هاوده‌ردیی قووڵی خۆی به هه‌موولایه‌ك راده‌گه‌یه‌نێ.
گومانی تێدا نیه كه له ده‌ستدانی زیاتر له 10 مرۆڤی خه‌باتكار‌و پێشمه‌رگه، بۆ بزووتنه‌وه‌ی شورشگێڕانه‌ی كوردستان‌و گه‌لی كورد خه‌سارێكی گه‌وره‌و رووداوێكی دڵته‌زینه.ئه‌و رۆڵه خه‌باتكار‌و فیداكارانه ئه‌گه‌رچی له سێ رێكخراوی سیاسیی جیاواز بوون، به‌ڵام ئامانجی هه‌ر هه‌مووی ئه‌وان‌و حیزبه‌كانیان رزگاریی گه‌لی كورد له بنده‌ستی‌و، جێگیر كردنی ئازادی‌و دێمۆكراسی له وڵاته‌كه‌یان دایه. هه‌ر ئه‌وه‌ش كه هه‌موویان به ده‌ستی دوژمنێكی هاوبه‌ش‌و ته‌نیا به تاوانی تێكۆشان‌و هه‌لسووڕان له نێو نیشتمان‌و نه‌ته‌وه‌ی خۆیان دا گیانیان لێ ئه‌ستێندرا، نیشانده‌ری ئه‌م راستیه‌یه كه رێكخراوه خه‌باتگێڕه‌كانی كوردستان‌و تێكۆشه‌رانی ئه‌وان هه‌ڵگری یه‌ك په‌یامی هاوبه‌ش‌و خاوه‌نی دوژمنێكی هاوبه‌شن. هه‌ر ئه‌م راستییه ده‌بێ هانمان بدا ریزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی له كوردستان، یه‌كگرتوو بكه‌ین‌و هێزو توانا‌مان بخه‌ینه سه‌ریه‌ك‌و به خه‌باتی هاوبه‌ش له نێوخۆ‌و ده‌ره‌وی وڵات به گژ كۆماری ئیسلامی دا بچینه‌وه.
ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان، له كاتێكدا گه‌لی كورد له به‌رده‌وامیی رێگای ئه‌و شه‌هیدانه، كه رێگای خه‌بات تا گه‌یشتن به ئازادییه، دڵنیا ده‌كاته‌وه، هیواداره خوێنی هاوكات رژاو‌و تێكه‌ڵبووی سێ پۆل پێشمه‌رگه له سێ حیزب‌و رێكخراوی ئازادیخوازی كوردستان، هانده‌ری یه‌كیه‌تی و هاوخه‌باتی له نێو بزووتنه‌وه‌ی كوردستان بێ‌و،خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان به دژی رێژیمی دیكتاتۆر‌و كۆنه‌په‌رستی كۆماری ئیسلامی به گوڕتر بكا.
سڵاو له گیانی تازه‌ترین شه‌هیدانی رێگای ئازادی‌و، به‌رده‌وامی‌و سه‌ركه‌وتن بۆ رێگا پرشانازییه‌كه‌یان
برووخی رێژیمی دژی گه‌لی‌و خۆێنڕیژی كۆماری ئیسلامی
حیزبی دێمۆكراتی كوردستان
ده‌فته‌ری سیاسی
4/6/1388
26/8/2009


