شه‌هید بوونی دوو تێكۆشه‌ری دێموکرات له ناوچه‌ی مه‌ریوان
به ئاگاداریی میدیاكان، خه‌ڵكی خه‌باتگێڕی كوردستان و سه‌رجه‌م ئۆگران و دڵسۆزانی‌حیزبی دێموکراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی حه‌قخوازانه‌ی گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی ده‌گه‌یه‌نین كه به داخه‌وه دوو تێكۆشه‌ری دێموکرات له ناوچه‌ی مه‌ریوان له تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی‌دا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه، 30ی گه‌لاوێژی 1388(21ی ئاگۆستی2009)، دوو رۆڵه‌ی قاره‌مانی دێموکرات به ناوه‌كانی بێهرووز ره‌زانژاد و محه‌ممه‌د نه‌دیمی له شوێنێك به ناوی "دووئاو" له نێوان ئاوایی‌یه‌كانی مازیبن و ده‌گاگای ناوچه‌ی مه‌ریوان ده‌كه‌ونه كه‌مینی یه‌گانی ویژه‌ی سوپای پاسداران و جاشه‌كانی پایگه‌لان و به‌توندی ده‌درێنه‌به‌ر ده‌سڕێژ. به هۆی ده‌سڕێژی هێزه‌كانی رێژیمه‌وه، به‌داخه‌وه هه‌ردووكیان شه‌هید ده‌بن و دواتر ته‌رمه‌كانیان بۆ پادگانی ئیمام عه‌لیی شاری سنه راده‌گوێزرێ.

هاوڕێیان محه‌ممه‌د نه‌دیمی و بێهرووز ره‌زانژاد ماوه‌یه‌ك بوو بۆ كاری سیاسی و ته‌شكیلاتی له ناوچه‌كانی كامیاران و مه‌ریوان بوون. هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا دووجاری دیكه كه‌وتبوونه بۆسه‌ی به‌كرێگیراوانی رێژیمه‌وه كه خێرا وه‌ده‌ست هاتبوون و خۆیان له كه‌مین ده‌رباز كردبوو. سه‌رئه‌نجام شه‌وی 30 گه‌لاوێژ جارێكی دیكه كه‌وتنه‌وه كه‌مین و ئه‌مجاره‌یان به داخه‌وه شه‌هید بوون.
تێكۆشه‌ری دێموکرات بیهرووز ره‌زانژاد، ساڵی 1356ی هه‌تاوی له گوندی پایگه‌لانی ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی مه‌ریوان له دایك ببوو، تا پۆلی 3ی ناوه‌ندی ده‌رسی خوێندبوو و پاشان رووی كردبووه كار‌و كاسبی و له تاران و شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران خه‌ریكی په‌یداكردنی بژی‌و بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌بوو. هاوڕێ بێهرووز ساڵی 1376 له ته‌مه‌نی 20 ساڵی‌دا هاته ریزی پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموکرات و، وه‌ك پێشمه‌رگه له هێزی پارێزگاری، له بنكه‌ی رادیۆی ده‌نگی كوردستان به‌وپه‌وڕی دڵسۆزی و رێكوپێكییه‌وه ئه‌ركی پێشمه‌رگایه‌تیی به‌ڕێوه برد. له ساڵی 1382ه‌وه‌ش له ناوه‌ندی 1ی كوردستان به‌رپرسایه‌تیی له بواری ماڵی و ته‌داروكاتیی دا گرته ئه‌ستۆ و به لێوه‌شاوه‌یی‌یه‌وه به‌ڕێوه‌ی برد. بیهرووز ره‌زانژاد بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كار و مه‌ئموورییه‌تی سیاسی و ته‌شكیلاتی له قووڵایی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا، هه‌موو كات ئاماده بوو و له‌م ساڵانه‌ی دواییدا وێڕای هاوڕێیانی، چالاكانه له چه‌ند گه‌شت و مه‌ئموورییه‌تی سیاسی و ته‌شكیلاتی له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا به‌شدار بوو.
هاوڕێ محه‌ممه‌د نه‌دیمی، خه‌ڵكی ئاوایی "زیویه"ی كامیاران، ساڵی 1353ی هه‌تاوی له تاران له بنه‌ماڵه‌یه‌كی فه‌رهه‌نگی‌دا هاتبووه سه‌ر دنیا. خوێندنی تا قۆناغی ده‌بیرستان درێژه‌دا. ساڵی 1372 بۆ یه‌كه‌م جار پێوه‌ندیی به حیزبی دێموکراتی كوردستانه‌وه گرت. ساڵی 1375 له‌كاتی تێكۆشانی حیزبی و جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانیدا له لایه‌ن ده‌زگای سه‌ركوت و جاسووسیی كۆماری ئیسلامییه‌وه له‌نێو شاری كامیاران، گیرا و دوای موحاكه‌مه له‌لایه‌ن بێدادگای رێژیم به 3 ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. ساڵی 1379 دوای ئازادبوون له زیندان جارێكی دیكه پێوه‌ندیی به ته‌شكیلاتی حیزبی دێموکراتی كوردستانه‌وه گرت و سه‌رله‌نوێ ئه‌ركی ته‌شكیلاتی و تێكۆشان له‌نێوخۆی وڵاتی پێ‌ئه‌سپێردرایه‌وه. ئه‌م لاوه خه‌باتگێڕِه له ره‌شه‌مه‌ی ساڵی 1385گه‌ڕایه‌وه ریزی تێكۆشه‌رانی ئاشكرای حیزب. له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا چه‌ندین مه‌ئموورییه‌تی ته‌شكیلاتیی له‌نێو شاری كرماشان، سنه، تاران، كامیاران و ناوچه جۆراوجۆره‌كانی پارێزگای كوردستان، سه‌ركه‌وتووانه جێبه‌جێ كرد.
محه‌ممه‌د نه‌دیمی لاوێكی وه‌رزشكار بوو. وه‌ك راهێنه‌رێك ژماره‌یه‌كی زۆر له مێرمنداڵان و لاوانی سه‌ربه حیزبی دێموکراتی كوردستان فێری وه‌رزشه ره‌زمییه‌كان كرد. جگه له‌مه‌ش له بواری كاری ده‌ستی‌دا تابلۆ و به‌رهه‌می جوانی ده‌خوڵقاند.
به‌شه‌هیدبوونی هاوڕێیان محه‌ممه‌د نه‌دیمی و بیهرووز ره‌زانژاد، حیزبی دێموکراتی كوردستان دوو رۆڵه‌ی به‌نرخ و خه‌ڵكی كوردستان دوو پێشمه‌رگه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆیان له‌ده‌ست دا.
كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموکراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی شه‌هید بوونی ئه‌م دوو تێكۆشه‌ره به‌وه‌جه، له قووڵایی دڵه‌وه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌كانیان، و هاوسه‌نگه‌رانی ئه‌م عه‌زیزانه و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان ده‌كا.
دڵنیاین خوێنی شه‌هیدان بیهرووز ره‌زانژاد و محه‌ممه‌د نه‌دیمی، هانده‌رێكی دیكه ده‌بێ بۆ شێلگیربوونی هاوڕێیان و هاوسه‌نگه‌رانیان له سه‌ر خه‌بات و تێكۆشان تا وه‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ی بێهرووز و محه‌ممه‌د و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی دێموکرات گیانیان له‌پێناویاندا به‌خشی.
رێژیمی كۆماری ئیسلامی و به‌كرێگیراوانیشی دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه لاوانی كوردستان و حیزبی دێموکرات و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، پیلان و تاوانی ئه‌وان بۆ له‌نێوبردنی تێكۆشه‌ران وقاره‌مانانی كورد له‌بیرناكه‌ن و، خه‌باته‌كه‌یان به‌دژی ئه‌م رێژیمه دیكتاتۆر و خوێنرێژه به یادی ئه‌م خۆشه‌ویستانه‌وه، به‌گوڕتر ده‌كه‌ن.
سڵاو له گیانی پاكی تازه‌ترین شه‌هیدانی حیزبی دێموکراتی كوردستان و گه‌لی كورد، بێهرووز ره‌زانژاد و محه‌ممه‌د نه‌دیمی
مردن بۆ رێژیمی كۆماری ئیسلامی و ریسوایی بۆ به‌كرێگراوانی
حیزبی دێموکراتی كوردستان
كۆمیسیۆنی ته‌شكیلات
2/6/1388
24/8/2009


