وه‌رگێڕانی ئازاد بانه‌یی:
فیلمی " که‌س ئاگای له پشیله‌کانی ئێران نیه " له نووسین و ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ری به ناوبانگی کورد به‌همه‌ن قوبادی، له فیستیواڵی کان نمایشت کرا.
له چاوپێکه‌و‌تنێک له‌گه‌ڵ ڕاگه‌ێینه‌گشتییه‌کاندا به‌همه‌ن قوبادی ده‌رهێنه‌ری کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئاشکرای کرد که ڕه‌نگه بۆ درێژه دان به کاروباری هونه‌ری، ئێران جێ بێڵێ و ڕوو له وڵاتی ئه‌ڵمان بکات.
قوبادی ڕایگه‌یاند که دوایین فیلمی به ناوی " که‌س ئاگای له پشیله‌کانی ئێران نیه" له هه‌ل و مه‌رجێکی تایبه‌ت دا و تا ڕاده‌یه‌ک به شێوه‌یه‌کی نا فه‌رمی درووست کردووه و هه‌ر به شێوه‌یه‌کی نافه‌رمیش به‌ره‌وه فیستیواڵی " کان" که‌وتووه‌ته ڕێ. ئه‌و فیلمه باس له ڕه‌وش و کارکردنی تاقمێک گه‌نج ده‌کات که سه‌رقاڵی کاری موسیقان و به شیوه‌ی قاچاخ و له‌وپه‌ڕی ترس ودڵه خۆرپه و به شێوه‌یه‌ک که بڵێیت سه‌رقاڵی کاری خراپکارانه دژ به ڕژیمن به‌رهه‌مه‌کانیان ڕیکۆرد و بڵاو ده‌که‌نه‌وه.
قوبادی خۆی له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ: من ته‌نیا به‌شێکی بچووک له کاروچالاکی ئه‌و لاوه هونه‌رمه‌ندانه ئێرانییانه‌م له فیلمه‌که‌م دا نیشان داوه. له ئێران‌دا ده‌یان و سه‌دان گروپی گه‌نج و لاو هه‌ن که به‌شێوه‌ی نهێنی و دوور له چاوی پیاوانی حکومه‌ت سه‌رقاڵی ئه‌نجام دانی کاری وباری هونه‌ری له گشت شێوه‌کانی دان.
ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌و فیلمه دا ده‌بینرێن یه‌ک له سه‌دی ئه‌و لاوانه‌ن که به نهێنی کاری هونه‌ری ده‌که‌ن. وه‌ک چۆن ویسته‌گه‌کانی مێترۆ له ژێر زه‌وی دا جێیان گرتووه، هه‌ر به‌و شیوه‌یه‌ش ئه‌و لاوه هونه‌رمه‌ندانه کاره‌کانیان له کارگه و شوێنه ژێرزه‌وییه‌کاندا ئه‌نجام ئه‌ده‌ن. قوبادی پێی وایه که ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی ئێرشادی ئیسلامی ئێران ڕێگه به‌و لاوانه بدات، ده‌توانن کارتێکه‌رییه‌کی باشیان له سه‌ر هونه‌ر وکه‌له‌پووری ئێران هه‌بێت.
لێره دا یه‌ک شت که زۆر جێی غه‌م و په‌ژاره‌یه ئه‌وه‌یه که توانا و هه‌ستی ئه‌و لاوانه زیاتر بۆ به‌رنگاری و به‌رپه‌رچ دانه‌وه سانسۆڕ و یاسا داسه‌پاوه‌کاندا به فیڕۆ ده‌چێ. به وته‌ی به‌همه‌ن قوبادی هه‌لومه‌رجی ئێستای ئێران ئه‌وه‌نده ئاڵوزه که زۆربه‌ی ئه‌و لاوه هونه‌رمه‌ندانه یان به ته‌واوی وازیان له کاری هونه‌ری هێناوه، یان ئه‌وه‌ی که ناچار بوون ڕێگه‌ی تاراوگه و به جێ هێشتنی وڵات بگرنه‌به‌ر. هه‌ر وه‌ک چۆن خوشی بڕیاری داوه که بۆ درێژه دان به کاره هونه‌رییه‌کانی وڵات جێ بێڵێت و ڕوو له وڵاتێکی ئازاد بکات. نابروا دووپاتی کرده‌وه که پاش نمایشت کردنی دوایین فیلمی له فیستیواڵی کان، ئیتر ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ئێران و له هه‌نگاوی یه‌که‌م دا له وڵاتی ئه‌ڵمان بۆ درێژه به کاره‌کانی و هه‌روه‌ها ژیان کردن نیشته‌جێ ده‌بێت.
به‌م زووانه وڵاتی ئه‌ڵمان ده‌بێته ماڵی یه‌که‌مم له دووره وڵات و ڕه‌نگه ته‌نیا بۆ چاوپێکه‌وتنی که‌س و خزمانن سه‌ردانی ئێران بکه‌مه‌وه. من ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم که نیازی ڕاکردن له ئێران و په‌نابه‌ر بوون له وڵاتێکی دیکه‌م نیه. من ته‌نیا بۆ درێژه دان به کاری فیلم درووست کردن ڕوو له تاراوگه ده‌که‌م و بۆ ده‌رهێنانی فیلمه‌کانی داهاتووم به ته‌مام سه‌ردانی وڵاتانی ئه‌مریکا و مکزیکیش بکه‌م.
به‌همه‌ن قوبادی دووپاتی کرده‌وه که نایه‌وێت ئه‌و په‌یوه‌ندییه ڕۆحییه‌ی که له‌گه‌ڵ وڵاته‌ی ئێرندا هه‌یه بچڕێنێت و ته‌نیا به مه‌به‌ستی دروست کردنی فیلم و کار کردن به ئازادی ڕوو له تارواگه ده‌کات. به وته‌ی قوبادی ئێران وڵاتی ئه‌وه و خۆی به یه‌کێک له خاوه‌نانی ئه‌و وڵاته ده‌زانێت. ئه‌و ده‌ڵێ: تاپۆ و قه‌باڵه‌ی به‌شێک له‌و وڵاته به ناوی منه‌وه‌یه و ئاماده نیم ئاوا به سانایی وازی لێ بێنم. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئیتر ئاماده نیم له ژێر زه‌خت و گوشار و سانسۆڕی فه‌رمانبه‌ران و ده‌مراسته‌کانی وه‌زاره‌تی ئیڕشاد دا بمێنمه‌وه. من له ده‌ره‌وه ئیمکانی ئه‌وه‌م هه‌یه که به ئازادی فیلم به‌رهه‌م بێنم و ده‌مه‌وێت که له‌و هه‌له که‌ڵک وه‌ربگرم. له ئێران دا ئازادی ڕاده‌ربڕین نیه و ئه‌و دۆخه‌ی به دۆخێکی سه‌خت و دژوار بۆ هۆنه‌رمه‌ند و نووسه‌رانی وڵات دایه قه‌ڵه‌م و پێی وایه که ئه‌و بارودۆخه زۆر ناخایه‌نێت.
ده‌رهێنه‌ری گه‌وره‌ی کورد به‌همه‌ن قوبادی له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ئاواتی خواست که بارودۆخێک بیته پێش که ئازادی بۆ هونه‌رمه‌ند و نوسه‌رانی ئێران ده‌سته‌به‌ر بکات.
له درێژه دا قوبادی ڕایگه‌یاند که ده‌بێ ئه‌و ڕێگه‌گرتن و به‌رته‌سک کردنه‌وه له به‌ده‌م هونه‌رمه‌ندان دا هه‌ڵبگیرێت. ئیتر ئه‌و ده‌ورانه تێپه‌ڕی که دیواری چێن درووست بکرێ و به هۆیه‌وه ڕێگه له هۆنه‌رمه‌ندان بگیرێ که به‌رهه‌مه‌کانیان له وڵاتانی ده‌ره‌وه بڵاو بکه‌نه‌وه. ئێران پێویستی به که‌شوهه‌وایه‌کی سیاسی نوێ و سه‌رۆک کۆماری نوێ هه‌یه که بتوانی گۆڕانکاری له بازنه‌ی هۆنه‌ر و ئه‌ده‌ب و کلتوری ئێران‌دا بێنێته دیی. دڵنیام له‌وه‌ی که وه‌زاره‌تی ئیڕشاد و فه‌رمانبه‌رانی ده‌گۆڕدرێن و وه‌زاره‌تخانه‌یه‌کی دیکه دێته ئاراوه که بتوانێ وڵامده‌ری ویست و داخوازییه‌کانی کۆمه‌ڵانی هۆنه‌ر مه‌ند و ئه‌ده‌ب دۆستی وڵات بێت.
سه‌رچاوه: به‌شی فارسیی ماڵپه‌ڕی دۆیچه‌وێله

