به دوای هه‌ڵبژێرانه‌وه‌ی به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ، ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان نامه‌یه‌كی پیرۆزبایی بۆ به‌ڕێزیان نارد. له وڵامی نامه‌ی پیرۆز بایی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان دا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نامه‌یه‌كی بۆ ده‌فته‌ری سیاسی حیزب ناردوه. ده‌قی وڵامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌م جۆره‌یه :
به ناوی خودای مه‌زن و دلۆڤان
برایانی به‌ڕێز له ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان!
سڵاو و رێز:
به خۆشحاڵییه‌وه پیرۆزبایی نامه‌كه‌تانم پێ گه‌یشت به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌م به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان . سوپاستان ده‌كه‌م و له خودای گه‌وره داواكارم پشت و په‌نام بێت له به‌جێهێنانی ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه پێم سپێردراوه .
هه‌ر شاد و سه‌رفیراز بن
مه‌سعوود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
9ی ئاگوستی 2009ی زائینی


