خه‌ڵکی خه‌باتگێری کوردستان!
بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان!
زیندانیانی خۆڕاگر!
ئه‌ندامان، پێشمه‌رگه‌کان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان!
شێست و چوار ساڵ له مه‌وبه‌ر، رۆژی 25 ی گه‌لاوێژی 1324 ی هه‌تاوی، حیزبی دێموکراتی کوردستان، له سه‌ر پایه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی کوردستان دامه‌زرا. دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان، له‌و سه‌رده‌مه دا وه‌ڵامێكی شیاو‌و زانستی بوو به گۆڕانكارییه‌کانی كۆمه‌ڵگای كوردستان، هه‌لومه‌رجی ناوچه و ئاڵوگۆڕه نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و نیشانه‌یه‌كی روونی ئه‌و راستییه بوو كه نه‌ته‌وه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا، خاوه‌نی وشیاریی سیاسی‌و نه‌ته‌وایه‌تی‌یه.
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان که ڕێبه‌رانی شه‌هیدی وه‌ک پێشه‌وا قازی محه‌ممه دوکتور دوکتور قاسملو و دوکتور شه‌ڕه‌فکه‌ندی تێدا هه‌ڵکه‌وتووه، حیزبی گیانبازان و له‌خۆبوردوانی گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه. حیزبێکه خاوه‌نی سێ سکرتێری شه‌هید، ده‌یان شه‌هید له ڕێبه‌رایه‌تییه‌که‌ی و هه‌زاران شه‌هید له کادره‌کان، ئه‌ندامان و پێشمه‌رگه‌کانیه‌تی.
حیزبی دێموكراتی كوردستان له سه‌رده‌می دامه‌زرانی دا تاكه حیزبی كوردستانی بوو كه له خاكی وڵاته‌كه‌ماندا له پێناوی به ده‌ستهێنانی ئامانجه‌کانی گه‌له‌مان، خه‌باتیکی دژواری ده‌ست پێ‌کرد. ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ ڕێبه‌ریی جوڵانه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی نه‌ته‌وه‌ی کوردی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به ده‌سته‌وه گرت و به شانازییه‌وه کاروانی خه‌باتی درێژه پێدا، به‌ڵام هه‌رگیز له ڕێبازی دا پاوانخواز نه‌بو. دێموکڕاسی وه‌کو ئه‌سڵێکی ستڕاتیژیک له به‌رنامه‌که‌ی دا په‌سند کرد و مافی ئازادی جیابیرانی به ڕه‌سمی ناسی. هه‌ر بۆیه به ڕاشکاوی ده‌توانین بڵێێن حیزبی دێموکڕاتی کوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زرانیه‌وه باوه‌ڕێکی قووڵی به دێموکڕاسی هه‌بووه و به حیزبێکی پێشکه‌وتو پێناسه کراوه. ئیستاش که 64 ساڵ له ته‌مه‌نی پڕ بایه‌خی خۆی تیپه‌ڕ ده‌کا، بناغه‌ی چالاکی خۆی له سه‌ر نه‌ته‌وه‌خوازی، دێموکڕاسی و مافی یه‌کسانی تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵ درێژه پێده‌دا. هه‌ر ئه‌و ڕێباز و سیاسه‌ته ڕاسته‌یه که ئه‌مڕۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی له ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی نیشتمانه‌که‌مان دا ڕاگرتووه که به‌رده‌وام بۆ یه‌کیه‌تی و هاوکاری تیده‌کۆشن و بۆ هه‌مو بیر و بۆچونه‌کان ڕێز داده‌نێن و پێشه‌نگی ڕێگای یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و هاوکاری و هاوخه‌باتین.
حیزبی دێموكراتی كوردستان له درێژه‌ی 64 ساڵ ته‌مه‌نی پڕ له شانازیی خۆیدا، له‌گه‌ڵ دوو سیستمی دیکتاتۆر و پاشڤه‌ڕۆی پاشایه‌تی‌و كۆماری ئیسلامی‌دا، شێلگیرانه به‌ربه‌ره‌كانێی كردووه، له‌و رێگایه‌دا به هه‌زاران رۆڵه‌ی تێكۆشه‌ری خۆی پێشكه‌ش به ڕێبازیی نه‌ته‌وه‌یی، ئازادی و دێموکڕاسی كردووه‌و هه‌زاران لاپه‌ڕه‌ی زێڕینی له مێژووی پڕ سه‌روه‌ریی خۆیدا تۆمار كردووه.
حیزبه‌كه‌مان حه قیه‌تی شانازی به ڕابردووی خۆیه‌وه بکا، سه‌ره‌ڕای هه م‌و ئه‌و که‌ند و کۆسپانه‌ی هاتونه سه‌ر ڕێگای و سه‌ره‌ڕای ئه و ڕه‌خنانه‌ش که ڕه‌نگه له دریژه‌ی خه‌باتێکی 64 ساڵه دا بێنه سه‌ر شێوه‌ی هه‌ڵسوکه‌وته‌که‌ی له بواری کرده‌وه‌دا.
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی خۆشه‌ویستی دێموکڕات!
هه‌ر وه‌ک ده‌زانن ئه‌مڕۆ له هه‌مو کاتیک زیاتر پێویستمان به یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، یه‌کخستنی هه‌وڵه‌کان و ڕێکخستنی بنه‌ماڵه‌ی خه‌باتکارانی کوردایه‌تی، چ له ده‌ره‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی حیزب و چ له نێوخۆی بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی حیزبی دێموکڕات دا هه‌یه. با هه‌مومان تێ‌بکۆشین به کۆبوونه‌وه له ژیر چه‌تری حیزبه تیکۆشه‌ره‌که‌مان دا، وه‌ک هه‌میشه، وه‌ک رێبه‌رانی شه‌هیدمان، وه‌ک پێشه‌وای شه‌هیدی گه‌له‌که‌مان قازی محه‌ممه‌د، پێشه‌نگی یه‌کگرتوویی و هاوخه‌باتی بین.
له بیره‌وه‌ری 64 ساڵه‌ی حیزبی دیموکڕاتی کوردستان دا پڕ به دڵ پیرۆزبایی له هه‌مو گه‌لی کورد، کادرو ئه‌ندامان و پێشمه‌رگه‌کانی حیزب و به تایبه‌ت خانه‌واده‌ی شه هیدان و زیندانیانی سیاسی ده‌که‌ین.
ئێستا که حیزبه‌که‌مان پێی ناوه‌ته 65مین ساڵی ته‌مه‌نی خۆیه‌وه، هیوادارین ئه‌مساڵ، ساڵی برایه‌تی و ته‌بایی و ساڵی سه‌رکه‌وتنی جوڵانه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی گه‌له‌که‌مان بێ.
کومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات


