به پێی هه‌واڵی گه‌یشتو له ستۆکهۆڵم پایته‌ختی وڵاتی سوێده‌وه، تێکۆشه‌ری دێرینی گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، کاک سه‌نناری مامه‌دی شه‌وی 15 /8 /2009 به هۆی نه‌خۆشی دڵ، له یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کانی ئه‌و شاره کۆچی دوایی کرد.
سه‌نناری مامه‌دی ساڵی 1924 له گوندی (حاجی جه‌فان) سه‌ر به شاری سه‌ڵماس له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له دایک بو. هه‌ر له ته‌مه‌نی 17 ساڵیه‌وه په‌یوه‌ندی به یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکڕاته‌وه کرد و ڕێگای تیکۆشانی گرته به‌ر. دواتر چووه نێو ڕیزه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانه‌وه و هه‌م له سه‌رده‌می ڕژیمی پاشایه‌تی دا و هه‌م له سه‌رده‌می ڕژیمی خومه‌ینی دا درێژه‌ی به خه‌بات و تیکۆشان دا.
سالی 1965 بۆ یارمه‌تیدان به شۆڕشی باشوری کوردستان ڕووی له‌و پارچه‌یه‌ی کوردستان کرد. مخابن ساڵی 1970 ڕاده‌ستی ئێران کرایه‌وه و تا شۆڕشی گه‌لانی ئێران له سیاچاڵه‌کانی ئه‌و ڕژیمه دا مایه‌وه. له دوای ڕزگار بوون له سیاچاڵه‌کانی ڕژیمی شا دیسان هاته‌وه نێو ڕیزه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و تا پله‌ی ئه‌ندامه‌تی کومیته‌ی ناوه‌ندی گه‌یشت.
خوالێخۆشبو کاک سه‌نناری مامه‌دی یه‌کێک له ڕوومه‌ته ناسراوه‌کانی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی کورستان بو که له دوا ساڵه‌کانی ته‌مه‌نیشی دا وه‌ک که‌سایه‌تیه‌کی سه‌ربه‌خۆ له جوڵانه‌وه‌ی گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا جێگای تایبه‌تی خۆی هه‌بو.
به بۆنه‌ی کۆچی دوایی کاک سه‌نناری مامه‌دی، له که‌س و کاری، له هاوڕێیانی و له خه‌ڵکی کوردستان سه‌ره‌خۆشی ده‌که‌ین.
رووحی کاک سه‌نناری مامه‌دی شاد بێ.
کومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری حدک له ده‌ره‌وه‌ی وڵات


