30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له رۆژی 28 گه‌لاوێژدا، رێژیمی تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووی ئێران، به فتوای خومه‌ینی، هێرشێكی نیزامیی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی كرده سه‌ر كوردستان و شه‌ڕێكی ناڕه‌وای به دژی خه‌ڵكی مافخواز كوردستان، راگه‌یاند. هاوكات له‌گه‌ڵ هێرش بۆ سه‌ر كوردستان، هێرش بۆ سه‌ر ده‌سكه‌وته‌كانی راپه‌رێنی 57، به تایبه‌تی هێرش بۆ سه‌ر چاپه‌مه‌نییه‌كان له تاران و به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئێرانی، ده‌ست پێ كرد. گه‌لی كورد كه له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاری رێژیمی تازه‌وه خوازیاری چاره‌سه‌ری سیاسی و هێمنانه بوو، هه‌موو هه‌ولی خۆی خستبووه گه‌ر تا له رێگای دیالۆگ و خه‌باتی مه‌ده‌نی و سیاسییه‌وه به‌رگری له مافه‌كانی بكا، به راگه‌یاندنی ئه‌م فتوایه، كه‌وته سه‌ر دوو رێیانێكی سه‌خت و بڕیارێكی مێژویی: ته‌سلیم بوون یان خۆراگری له به‌رانبه‌ر شه‌ڕێكی داسه‌پاو و نه‌خوازراوو نابه‌رابه‌ردا؟
خه‌ڵكی كورد و هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان سه‌ره‌ڕای هه‌موو ناته‌یاری و نائاماده‌ییه‌كه‌وه، یه‌كده‌نگ و یه‌كپارچه، بڕیاری داكۆكی له مافی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌قی ئینسانیی خۆیان هه‌ڵ بژارد. به‌مجۆره و به‌م بڕیاره، ویست و ئیراده‌ی مێژوویی خه‌ڵكی كوردستان بۆ رزگاری، حه‌ماسه‌یه‌كی ئه‌وتۆی خوڵقاند و یه‌كیه‌تییه‌كی سه‌رانسه‌ریی ئه‌وتۆی هێنایه سه‌ر شانۆی سیاسیی كوردستان كه سی ساڵ سه‌ركوت، قه‌ڵاچۆكردن، كوشتوبڕ و تاڵان و بڕۆی كۆماری ئیسلامیی ئێران، نه‌ك هه‌ر نه‌یتوانیوه ئیراده‌ی ئه‌م گه‌له تێك بشكێنێ، به‌ڵكوو شانازی، غورور و سه‌ربه‌رزیی به‌و گه‌له به‌خشیوه و، رۆژی 28 گه‌لاوێژی كردۆته رۆژێكی نه‌ته‌وه‌یی و مێژوویی له خۆراگری و به‌رگریدا.
ئێستا دوای سێ ده‌یه په‌لامار و هێرشی نیزامی، ئیعدامی به‌كۆمه‌ڵی تێكۆشه‌ران و لاوانی ئه‌م گه‌له، قه‌تڵی عام و كاولكردنی دیهاتی كوردستان، كردنی شه‌قام و كۆڵانی شاره‌كان به پادگانی هێزی داگیركه‌ر و تۆپباران و بۆمبارانی شوێنی ژیان ومووچه ومه‌زرای خه‌ڵك ، كوشتار و تیرۆری چالاكوانان و رێبه‌رانی سیاسی، درێژكردنی ده‌ستی تاوان و شه‌ڕ و جینایه‌ت بۆ هه‌موو شار‌و لادێ و ته‌نانه‌ت بۆ ماڵانی خه‌ڵكی كوردستان، بووه به سیاسه‌تی به‌رده‌وامی ئه‌م رێژیمه. به‌ڵام ئه‌مڕۆ گه‌لی كورد پشت ئه‌ستوور به ئه‌زموونی 30 ساڵ خه‌بات و به‌ره‌نگاری، وشیارتر له رابردوو، خه‌باته‌كه‌ی به شێوازی جۆراوجۆر له پانتایی كوردستاندا په‌ره پێداوه و، هاوسۆزیی زیاتری گه‌لانی ئێران و جیهانی بۆلای خۆی ، راكێشاوه. كۆماری ئیسلامی‌یش دژایه‌تیی زۆرتری خه‌ڵكی ئێران و ته‌ریك كه‌وته‌یی بێوێنه‌ی جیهانی و ئالۆزی و ناكۆكیی ناوخۆیی بووه‌ته نه‌سیبی.
پاش تێپه‌ر بوونی سی ساڵ به سه‌ر ئه‌م رۆژه مێژووییه‌دا، جێگه‌ی خۆیه‌تی كه هه‌موو تێكۆشه‌رانی كوردستان، هه‌م بۆ ئاشناكردنی‌نه‌سله نویێیه‌كان به‌م هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌ی ئه‌وكات، و هه‌م بۆ په‌ره‌پێدان و به هێز كردنی یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی له نێو ریزه‌كان و سه‌نگه‌ره‌كانی خه‌بات و به‌رخۆدانی كۆڵنه‌ده‌رانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان دا، ئه‌م رۆژه وه‌ك خۆراگری، به‌رگری و یه‌كیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد له رۆژهه‌لاَتی كوردستان، بناسێنن . پێویسته وێڕای رێزگرتن له شه‌هیدانی كوردستان و رۆڵی پێشره‌وانه‌یان له‌خه‌بات به دژی‌رێژیمی دیكتاتۆر و كۆنه‌په‌رستی ئێران دا، هاوخه‌باتیی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی كوردستان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی سه‌رانسه‌ری له هه‌لومه‌رجی ئێستا دا كه خه‌ڵكی راپه‌ریو له سته‌م و دیكتا تۆری وبی مافی هاتوونه سه‌رشه‌قامه‌كان و به شێوه‌یه‌كی درندانه سه‌كوت ده‌كرێن، پێشان بده‌نه‌وه . خه‌باتی مافخوازانه‌ی گه‌لی كورد له ساڵوه‌گه‌ڕی 28ی گه‌لاوێژدا پێویسته به هێز و وزه‌یه‌كی تازه‌وه به‌ره‌وڕووی دێكتاتۆریی كۆماری ئیسلامی بێته‌وه‌و له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی به زیانی رێژیمی ده‌سه‌لاَتدار و به قازانجی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی پێك هاتوه، بۆ ناساندن و چه‌سپاندنی زیاتری ویست و داخوازه‌كانی گه‌لی كورد له ئاستی ئێران و جیهاندا كه‌ڵك وه‌ربگرێ.
له سیهه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی 28 گه‌لاوێژ و شه‌ڕی داسه‌پاو و به‌رگریی جه‌ماوه‌ریی خه‌ڵكی كوردستاندا :
بۆ رێزگرتن له شه‌هیدان و قوربانیانی 30 ساڵ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی سته‌ملێكراو، بۆ ده‌ربڕینی بێزاری له شه‌ری داسه‌پاو و كرده‌وه‌ی دژه مرۆڤانه‌ی كۆماری ئیسلامی، بۆ پێداگری له‌سه‌ر ویستی ئازادی، دێمۆكراسی و مافی مرۆڤ بۆ هه‌موو هاونیشتمانان، بۆ رێزگرتن له یه‌كیه‌تی و خۆراگریی خه‌ڵكی كوردستان و بۆ ده‌ربرینی هاوپێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌باتی هه‌موو خه‌ڵكی ئێران و پشتیوانی له داخوازه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی دێمۆكراسیخوازی و دژه دیكتاتۆریی ئێستا، راده‌گه‌یه‌نین و داوا ده‌كه‌ین كه:
ـ رۆژی 28 گه‌لاوێژ بكرێته رۆژی خۆراگری، به‌رگری و هاوپێوه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان.
ـ له‌و رۆژه‌دا هه‌موو خه‌ڵكی شار و دێهاتی كوردستان وكوردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، رێز له 3 ده‌یه خه‌بات و خۆراگریی گه‌لی كورد دژی كۆماری ئیسلامی بگرن و ئیعتیراز و بێزاریی خۆیان له‌م رێژیمه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه ده‌توانن ده‌رببرن.
له حیزب و رێكخراوه سیاسی‌یه‌كان و كه‌سایه‌تییه خه‌باتگێڕه‌كانی ئێرانیش داوا ده‌كه‌ین بۆ رێزگرتن له 30 ساڵ خه‌بات و خوڕاگریی خه‌ڵكی كوردستان و قوربانیدانی ئه‌م گه‌له له پێناوی ئازادی و دێموكراسی و مافه ره‌واكانی خۆیان و هاونیشتمانانیاندا، دا پشتیوانی له‌م بانگه‌وازه بكه‌ن.
بژی ئازادی و دێمۆكراسی، مه‌رگ و نه‌مان بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران
سه‌ركه‌وتووبێ خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و هاوپێوه‌ندی و هاوخه‌باتیی گه‌لی‌كورد له‌گه‌ڵ گه‌لانی دیكه‌ی ئێران.
ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستان
24ی گه‌لاویژی 1388
15ی ئاگۆستی 2009

