ئه‌گه‌ر ده‌ست له ئێمه بدا زۆرتر به زیانی خۆی ته‌واو ده‌بێ.
له‌م پێوه‌ندییه‌دا به‌ڕیز شه‌ڵماشی وتی: ده‌بێ ئه‌وه باش بزانرێ كه ئێمه له‌گه‌ڵ موجاهدینی خه‌لقی ئێران جیاوازیمان هه‌یه. ئێمه له گه‌لی خۆمان و مه‌یدانی خه‌باتی خۆمان زۆر نزیكین. هه‌م نفوزمان له نێو گه‌لی خۆمان دا له موجاهدین زۆرتره‌و هه‌م گه‌له‌كه‌مان بۆ خه‌بات ئاماده‌تره‌و هه‌م ئاسان تر له‌وان ده‌ستمان به وڵاتی خۆمان راده‌گا. جا ئه‌گه‌ر فشارمان بۆ بێ، باشترین په‌ناگه بۆ ئێمه نێو گه‌له‌كه‌ی خۆمان و چیا هه‌میشه وه‌فاداره‌كانی خۆمانن. له‌و حاڵه‌ته‌دا ئێمه ته‌نیا بیر له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی له درێژه‌ی وتووێژه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به هۆكاری به ئه‌ندامی نه‌بوونی حیزبی دیموكراتی كوردستان له كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كان ئێرانی فیدراڵ وتی: ئێمه له‌گه‌ڵ زۆر له ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه‌یه په‌یوه‌ندی دۆستانه‌مان هه‌یه‌و جگه له یه‌ك لایه‌ن، هیچ كامیان دژایه‌تی به‌شداری ئێمه ناكه‌ن و ئه‌گه‌ر داوای به‌شداربوونی ئێمه بخرێته به‌ر ده‌نگدان، بێ گومان ده‌توانین بچینه ناو ئه‌و رێكخراوه‌یه‌وه، به‌ڵام تا ئێستاش به پێویستی نازانین داوای ئه‌ندامێتی له‌و رێكخراوه‌یه بكه‌ین.
فه‌رموون له‌گه‌ڵ ده‌قی وتووێژه‌كه:
به‌یان ـ ئازاد شیخی:
به‌یان: حكومه تی عێراق هه‌ر جارناجارێك باس له ده‌ركردنی موجاهیندینی خه‌ڵق له ڵاته‌كه‌ی ده‌كا، پێتوانیه گرتنه‌به‌ری ئه‌و سیاسه‌ته له لای حكومه‌تی عێراقه‌وه، حیزبه كوردییه‌كانی ئێرانیش بگرێته‌وه؟ ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق داوای چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئێوه بكا له عێراق به‌رنامه‌ی ئێوه چی ده‌بێ؟
شه‌لماشی: وە زعی ئێمە لە گەڵ م‌و جاهیدین جیاوازی زۆرە. ئێمە لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هە رێم دا دانیشتوین و بە پێی قازانجی گشتی مە سە لەی نە تەوەیی گە لی کورد ئە و شێوە مانە وەمان هە ڵبژاردووە. بە پێی بە ر ژە وەندییە کانی گە لە کە مان لە باشوری کوردستان هە ڵس و کە وتی خۆمان تە نزیم کردووە و مانە وە مان لە باشوری کوردستان زۆر پە یوەندی بە حکو مە تی عێڕاقە وە نییە، هە ر چەند دیارە باشوری کوردستان هە رێمێکی فیدڕاڵە و ڕەنگە هە ڵوێستی حکو مە تی عێڕاق لە سەر ئێمە ش کاردانە وەی هە بێ. بە ڵام دەبێ ئە وەش بزانرێ کەئێمە زۆر لە موجاهیدین لە گەلی خۆمان و مە یدانی خە باتی خۆمان نیزیکترین. هە م نفوزمان لە نێو گەلی خۆمان دا لە م‌و جاهیدین زۆرترە، هە م گەلەکەمان بۆ خەبات ئامادە ترە و هەم هاسان تر لە وان دەستمان بە وەڵاتی خۆمان ڕادەگا. جا دیارە ئەگەر فشارمان بۆ بێ باشترین پە نا گا بۆ ئێمە نێو گە لە کەی خۆمان و چیا هە میشە وەفادارە کانی خۆمانن. پێم وایە دەوڵەتی عێڕاقیش باش دەزانێ کە دەست لە ئێمە بدا زۆرتر بە زیانی خۆی تە و او دەبێ، چونکە لە و حاڵەتە دا ئێمە ش تە نیا بیر لە بە ر ژە وەندییە کانی خۆمان دەکەینەوە.
به‌یان: پێتان خۆشه ئێوه‌ش ببن به ئه‌ندامی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فێدراڵ؟ بۆچی ئه‌ندامبوونی ئێوه وه‌رنه‌گیراوه ئه‌وان وتوویانه دوو حیزب به یه‌ك ناو وه‌رناگرن؟
شه‌لماشی: ئێمە لە گەڵ زۆر لە ئاندامانی ئە و ڕێکخراوەیە یوەندی دۆستانە مان هە یە. جگە لە یەک لایەنیش، هیچکامیان دژایە تیان لە گەڵ بە شداری ئێمە نییە و ئە گەر داوای بە شداربونی ئێمە بخرێتە بە ر دەنگدان و بە شێوەی دێموکڕاتیک مامە ڵەی لە گەڵ بکرێ، بێگومان دەتوانین بچینە ناو ئەو ڕێکخراوەیەوە، بەڵام تا ئێستا بە پێویستی نازانین داوای ئە ندامبون لە و ڕێکخراوەیە دا بکەین.
به‌یان: له ئینشعابه‌وه تا ئێستا ئێوه بێ سكرتێرن بۆ؟
شه‌لماشی: پرسیارێکی گرنگە و لە زۆر کاناڵە وە ئەو پرسارە ڕوو بە ڕووی ئێمە دە بێتە وە. لە نەزەر ڕێبەرایەتی حیزبە کە مانە وە سکرتێر دەستنیشان کراوە، کە ئە ویش کاک خالیدی عە زی‌زی یە. ئە وەش کە بۆچی تا ئێستا نای هە وێ ناوی سکرتێری لە سە ر بێ، ڕەنگە باشتر بێ لە خۆی بپرسی. ئە وەی پە یوەندی بە حیزبە وە هە بێ نە م بیستووە کاک خالیدی عە زی‌زی تاقە یەک موخالیفی هە بێ، نە لە ڕێبەری و نە لە بەدەنە دا. بە ڵام پێم خۆشە ئاماژە بە یەک ڕاستی بکەم، ئە ویش ئە وەیە کە ئێمە لە دوای کۆنگرەی 14 ە وە، بێ ئەوەی سکتێریشمان بە تەواوەتی جێگیر بوبێ، کارەکانمان بە باشی چوونە پێش و حیزبە کەمان گە شەیەکی زۆر خێرای کردووە. ئە وە ش بۆ ئە و ڕاستییە دەگە ڕێتە وە کە ئێمە پشت بە تاکە کەس نابە ستین و بە شێوەی تیمی کار دەکەین.
هە موی ئە وانە ش بە و مانایە نییە کە بتوانین بۆ ماوەیەکی زۆر درێژتر، لە دیاری کردنی سکرتێر خۆ ببوێرین و بێگومان ئە گەر کاک خالید هە ر بەم شێوەیە بمێنێتەوە مە جبور دەبین ئاڵتەر ناتیوێکی دیکە دیاری بکەین.
به‌یان: ئه‌و دیارده باشانه‌ی كه ئینشعاباتی ناو هێزه كوردییه‌كان له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا به دیاری هێنایه نێو بلوكبه‌ندی سیاسی ئێران چ بوون؟
شه‌لماشی: بە گشتی لە سەر لەت بوون و ئینشیعابە کانی ئەو دواییانە ی نێو پارت و ڕێکخراوە کوردستانییە کانی ڕۆژهە ڵاتی کوردستان نە زەرم ئە وە یە کە زیانی زۆرتر بووە لە قازانج. ئە وە ش دەگەڕێتە وە بۆ ئەو ڕاستییەی کە جوڵانە وەی گە لێکی بن دەست لە هە م‌و شتێک زیاتر پێویستی بە یە کییە تی نە تە وەیی هە یە. بە ڵام پێشم وانییە کە لەتبون و ئینشیعابە کان کارەساتن و لە هە م‌و بارێکە وە هەر خراپن. لە باری تەمرینی دێم‌و کراسی، تۆلێڕانسی سیاسی، قە بوڵکردنی جیاوازییە کان، تێکشکانی هێژە مۆنی تە ڵەبی و لە نێو چونی خۆ بە میحوەر زانینی هێندێک هێزە وە، قازانجی هە بووە. ئە گەر بێت‌و حیزب و ڕێکخراوە سیاسییە کان لە و تاقیکردنە وە یە سەر بەر زانە بێنە دەر و یە کتر بە جیاوازیییە کانە وە قە بوڵ بکەن و لە سەر بناغەی بیر‌و بۆچونە جیاوازەکان پێکەوە هاوکاری بکەن، پێم وایە جوڵانە وەی گە لە کە مان دە گویزێتە وە بۆ قۆناغێکی زۆر پێشکە و تو تر و سەر کە وتنی مسۆگەرتردەبێ.دیارە لە نێو بلۆک بە ندیی سیاسی ئێرانیش دا ئە و لەت بوون و ئینشیعاباتانە شوێنە واری داناوە، کە بە داخە وە دەبێ بڵێم ئە وەی تا ئیستا دیارە، زۆرتر بە زیانی جوڵانە وە ی ڕزگاریخوازی گە لە کەمانە. بە داخە وە هێدێک هێز بۆ ئەوەی بتوانن پێشبڕکێ لە گە ڵ هاوڕێیانی پێشوی خۆیان بکەن، دەستی یارمەتی بۆ هێندێک هیزی ئێرانی درێژ دەکەن(وەک سە ڵتەنەت تەڵەب و پان ئێرانیست) ه کان، کە لە بناغە دا دژایە تییان لە گەڵ داخوازەکانی گە لی کورد هەیە و تە نانەت فرە نە تەوە بوونی ئێرانیشیان قە بوڵ نییە. مە ترسی ئە وە دەکرێ کە لە دروستکردنە وەی ئیرانی تازەدا، بە خاتری قازانجی حیزبی و گرووهی، دیسان بکەونەوە داوی، ناوەند گەرایی و ئێران گە رایی، کە بە هێج شێوە یەک بە قازانجی گە لێ کورد نییە. تە نیا ڕێگا ی گە لی کورد ئەوە یە کە باوەڕی بە هێزی خۆی هە بێ و هێزه کانی خۆی چە پکە، بکا و لە مە و زعی هێزەوە لە گە ڵ ناوەند مامە ڵە بکا. چونکە گومان لە وە دا نییە، کە هە ر ئەوەندە دەسکەوتمان دەبێ، کە هێزی خۆمان دە توانێ بیسە پێنێ.
به‌یان: هه‌ست به‌وه ده‌كرێ هه‌ڵبژاردنی ئۆباما له لایه‌ن هێزه كوردیه‌كانه‌وه باش پێِشوازی لێنه‌كرا، ئه‌و ساردیه بۆچی ده‌گێرنه‌وه؟
شه‌لماشی: بە پێی پڕ‌و پاگە ندەی کاتی هە ڵبژاردن، ئۆباما زۆرتر ڕووی لە نێو خۆی وڵاتە کەی بوو. سیاسەتێکی چالاک بۆ دەرەوەی وڵات لە ووتە کانی دا بەدی نە دەکرا. هە رچە ند هە موان ئە وە دە زانن کە سیاسەتی کە ڵانی ئە مریکا و ستڕاتیژی ئە مریکا، لە قۆناغێکی تایبە تیی مێژوویی دا تا راددە یەکی زۆر نە گۆڕە و پە یوەندی بە پڕ و پا گە ندەی هە ڵبژاردنە وە نییە. بە ڵام کورد وەک یە کێک لە یاریکە رە تازەکانی مە یدانی سیاسەتی ڕۆژهە ڵاتی نێوەڕاست و بە تایبەت عێڕاق، ترسی ئە وە ی هە بوو هەیە، کە سیاسەتی ئۆباما زۆر لە ژێر کاریگەری وەزعی ئابوری و قەول بە ڵێنە ئابوریەکانی ناو براو بە خە ڵکی ئە مریکا دابێ و زۆرتر ڕێگای سات و سەودا لە گەڵ دەو ڵە تیی ناوەندی لە عێڕاق، تورکیە و ئێران بگرێتە بەر.
به‌یان: حیزبی ئێوه چه‌نده هاوكاری ماڵی له حكومه‌تی هه‌رێم‌و هێزه كوردیه‌كانی باشوور وه‌رده‌گرێ؟
شه‌لماشی: ئە و هاوکارییە ماڵیەی لە لایەن حکومەتی هە رێم و حیزبە کوردییە کانی باشورەوە لە گەڵ حیزبی ئێمە دەکرێ، بە هیچ شێوەیەک وەڵامدەری، ئەرکی نەتەوەیی، گەورەیی حیزبی ئێمەو پێداویستییەکانی خەباتی ئێمە نییە. دەکرێ زۆرتر وەک یارمەتی ئینسانی تێکەڵ بە هەستی نەتەوەیی بە شێکی کوردستان بە کۆمە ڵێک لە خوشک و برا ئاوارەکانی بە شێکی دیکەی کوردستان چاوی لێ بکەی.
به‌یان: يه‌كێك له كێشه‌كانی دواین پلینۆمتان باسكردن له سكرتێر‌و ناوه‌كه‌ی بووه. گه‌ر عه‌زیزی نه‌یكا تا چه‌نده ئاماده‌گی ئه‌وه‌ت هه‌یه ئه‌و پۆسته وه‌ر بگری؟
شه‌لماشی: ڕاستە لە پلینۆم دا باس لە مە سە لەی سکرتێر کرا، بە ڵام ناکرێ بە کێشە ی ناو بەرین، چونکە هیچ ناکۆکییەک لە ڕێبە ری دا لە سەر مە سەلەی سکرتێر نییە. تا ئێستا تە نیا کاندیدای سکرتیری لە نە زەر ڕێبە ریی حیزبە وە، چ کومیتە ی ناوەندی و چ دەفتەری سیاسی، کاک خالیدی عە زی‌زی بووە. دوا بڕیاری پلینۆمیش هە ر ئە وە بو کە جارێ بە و شێوە یە بمێنێتە وە. ئە منیش بۆخۆم قەت لە بیری ئە وە دا نەبوم ئەو پۆستە وەربگرم و لە کۆنگرەش لە سەر لیستی دەرەوەی وڵات خۆم کاندید کردوە و هە ڵبژێردراوم، بۆیە بە جیددی بیرم لێ نە کردوەتەوە، هە ر چە ند لە لایەن هێدێک کە سەوە جار و بار ناوی من هاتووە. دیارە ئە گەر ڕێبە رایەتی حیزب، بە پێویستی بزانێ و پێشنیارم پێ بکا، ئەو کات بە جیددی بیری لێ دەکەمەوە و بڕیاری خۆم دەدەم.
به‌یان: ده‌لێن عه‌زیزی بۆیه سكرتێری ناكا ده‌ترسێ له ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی مامۆستا حه‌سه‌نزاده، چه‌نده ئه‌م گومانه راسته؟
شه‌لماشی: بە باوەڕی من ئە و گومانە بە هیچ شێوەیەک ڕاست نییە. هە ر چەند ئە و پرسیارەش باشتر وایە ئاراستەی خودی کاک خالید بکرێ. من گومانم لە وە دانییە کە مامۆستا حە سەنزادە، لە هە م‌و کەس زیاتر پێی خۆشە کاک خالید ببێ بە سکرتێر و تا ئێستاشی لە گەڵ بێ، تە نیا کاندیدای مامۆستا بۆ پۆستی سکرتێری کاک خالید بووە و هە یە.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ری به‌یان
http://www.beyan.info/Direje.aspx?C=Didar&J=44


