English|فارسی
kurdistan.jpg
kurdustanukurd.jpg
kurdchanal.jpg
radio.jpg

avatar
6 Aug 2009

ده‌فته‌ری سیاسیی حدک پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێزان جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعوود بارزانی ده‌کا


ناوه‌ندی هه‌واڵ: له‌ دوو نامه‌ی جیاوازدا بۆ هه‌ر یه‌ک له‌ به‌ڕێزان مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دێموکراتی کوردستان و جه‌لال تاڵه‌بانی سکرتێری یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان پیرۆزبایی سه‌رکه‌وتنی لیستی کوردستانی بۆ په‌رله‌مان و هه‌ڵبژێرانه‌وه‌ی رێزدار بارزانی به‌ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ده‌کا.
له‌ به‌شێک له‌ په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی، هاتووه‌: "ئێمه‌ ئه‌زموونی‌ دێموكراسی‌‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی‌ كورد له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌رز ده‌نرخێنین‌و هیوادارین ده‌سكه‌وته‌كانی‌ ئه‌م ئه‌زموونه‌ هانده‌ر‌و یارمه‌تیده‌ری‌ پرۆسه‌ی‌ دێموكراسی‌‌و پێكه‌وه‌ ژیانی‌ به‌ ئاشتی‌‌و چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌ عێراق‌و هه‌موو به‌شه‌كانی‌ كوردستان بێ‌."
هه‌روه‌ها له‌ په‌یام بۆ به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی به‌ربژاری هه‌ردوو پارتی سه‌ره‌کیی باشووری کوردستان بۆ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، هاتووه‌؛ "بە بۆنەی هەڵبژێرانەوەی جەنابتان بە سەرۆكی هەرێم و سەركەوتنی لیستی كوردستانی لە هەڵبژاردنەكانی 25ی جوولایدا، بە گەرمی پیرۆزبایی لە بەرێزتان و لە رێگەی ئێوەشەوە لە پارتی دێموكراتی كوردستان، یەكیەتیی نیشتمانیی كوردستان و سەرجەم خەڵكی كوردستان دەكەین. هیوادارین دەنگی متمانەی خەڵكی هەرێمی كوردستان بە بەرێزتان، لە جاران زیاتر هاندەری جەنابت بێ بۆ خزمەتی گەل و نیشتمان و جێبەجێكردنی ئەركی قورسی سەرشانت كە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەم قۆناغە هەستیارەدایە."
له‌ به‌شێکی تری په‌یامه‌که‌دا حیزبی دێموكراتی كوردستان وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین لە بەرێوەچوونی سەركەوتووانەی پروسەی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتیی هەرێم و پارلمانی كوردستان، بۆ بەرێزیان و نوێنەرانی تازەی پارلمان، سەركەوتن لە ئەركەكانیان دا بە ئاوات دەخوازێ.

بگه‌رێوه‌| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| Balatarin Balatarin
start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact