راگه‌یه‌ندراو
په‌لامار بۆ سه‌ر دانیشتووانی كه‌مپی ئه‌شره‌ف مه‌حكووم ده‌كه‌ین
به پێی ئه‌و هه‌واڵ و راپۆرتانه‌ی راگه‌یه‌نه‌كانی جیهان و سه‌رچاوه‌كانی رێكخراوی موجاهیدنی گه‌لی ئێران، بڵاویان كردۆته‌وه، له دوانیوه‌ڕۆی دوێنێ سێ شه‌ممه 6ی گه‌لاوێژه‌وه، دانیشتوانی كه‌مپی ئه‌شره‌ف كه سه‌ر به‌و رێكخراوه‌ن، كه‌وتوونه‌ته په‌لاماری هێزه‌كانی پۆلیسی عێراق. له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیسی عێراق¬دا ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌سانی گۆپاڵبه‌ده‌ست چوونه‌ته نێو كه‌مپه‌كه‌و دانیشتووانی كه‌مپی ناوبراویان داوه‌ته به‌ر هێرش. په‌لامارده‌ران داوای چۆڵكردنی ئه‌و كه‌مپه‌و رۆیشتنی موجاهیده‌كان له عێراق ده‌كه‌ن. به هۆی ئه‌م په‌لاماره‌وه، چه‌ند كه‌سێك له دانیشتووانی كه‌مپ كوژراون، زیاتر له دووسه‌د كه‌س بریندارن و ژماره‌یه‌كیش به بارمته گیراون، به دوای ئه‌م په‌لاماره‌دا، دانیشتووانی كه‌مپ مانیان له خواردن گرتوه‌و داوا ده‌كه‌ن: 1ـ هه‌رچی زووتر پۆلیسی عێراق و سه‌رجه‌م په‌لامارده‌ران، كه‌مپه‌كه به‌جێ بێڵن 2ـ بارمته‌كان ئازاد بكرێن 3ـ كۆنترۆڵی ئه‌م كه‌مپه بكه‌وێته ده‌ست هێزه‌كانی ئه‌مریكا.
شایانی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه كه كه‌مپی ئه‌شره‌ف له ساڵی 2003وه كه ئه‌مریكا هێرشی كرده سه‌ر عێراق، كه‌وته ژێر چاوه‌دێریی هێزه‌كانی ئه‌مریكاو، له كۆتایی هاوینی 2008وه كۆنترۆڵی ئه‌م كه‌مپه دراوه‌ته‌وه به ده‌وڵه‌تی عێراق. زیاتر له ساڵێكه دانیشتووانی بێدیفاعی ئه‌و كه‌مپه چاوه‌ڕوانن رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ده‌وڵه‌ته پێوه‌ندیداره‌كان رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ كێشه‌ی ئه‌وان بدۆزنه‌وه. له‌م ماوه‌یه‌دا، دانیشتووانی ئه‌م كه‌مپه چه‌ندین جار له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی پایه‌به‌رزه‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی موحاكمه‌و ده‌ركردن له عێراق و ته‌نانه‌ت ته‌حویلدانه‌وه به رێژیمی ئێرانیان لێ كراوه.
حیزبی دێموكراتی كوردستان، په‌لامار بۆ سه‌ر دانیشتووانی بێدیفاعی كه‌مپی ئه‌شره‌ف و كوشتن و لێدان و به بارمته‌گرتنی ئه‌وان له لایه‌ن په‌لامارده‌رانه‌وه، مه‌حكووم ده‌كاو، ئه‌م جۆره كرده‌وه‌و ره‌فتارانه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك مرۆڤی سیاسیی په‌نابه‌ر به پێچه‌وانه‌ی نێوه‌ڕۆكی كۆنوانسیۆن و رێوشوێنه نێونه‌ته‌وه‌یی¬یه‌كان ده‌زانێ. ئێمه داوا ده‌كه‌ین په‌لامارو فشار بۆ سه‌ر دانیشتووانی ئه‌و كه‌مپه ده‌ست به‌جێ رابگیرێ، بارمته‌كان ئازاد بكرێن و، رێگا به رێكخراوه مرۆڤدۆسته‌كان و میدیاكانی جیهان بدرێ سه‌ردانی ئه‌م كه‌مپه بكه‌ن. پێویسته ده‌وڵه‌تی عێراق و، هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌رپرسیایه‌تییه سیاسی، ئه‌خلاقی و مرۆییه‌كانی خۆیان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی بێدیفاعی ئه‌م كه‌مپه‌دا، له بیر بێ و نه‌هێڵن گیان و ئه‌منییه‌تی ئه‌و كه‌سانه به‌م جۆره په‌لامارانه، یا به هۆی ته‌حویلدانه‌وه‌ی زۆره‌ملێ به ئێران، بكه‌وێته مه‌ترسی.
هه‌ر له‌و كاته‌دا داوا له رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ده‌وڵه‌ته پێوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین رێگاچاره‌یه‌ك بۆ پاراستنی ئه‌منییه‌تی دانیشتووانی ئه‌م كه‌مپه، بدۆزنه‌وه‌و، پیلان و فشاره‌كانی رێژیمی ئێران له دژی دانیشتووانی كه‌مپی ناوبراو، پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.
حیزبی دێموكراتی كوردستان
ده‌فته‌ری سیاسی
29/7/2009
7/5/1388


