په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسیی حدك به بۆنه‌ی 25جولای"رۆژی جیهانی هه‌نگاونان به مه‌به‌ستی داكۆكی له مافه مرۆیییه‌كانی خه‌ڵكی ئێرانه‌وه"
به‌شدارانی مانگرتنه‌كانی نیۆیۆرك، بێرلین‌و ڤییه‌ن!
هاونیشتمانانی ئێرانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات!
كه‌سایه‌تییه مرۆڤدوستهكانی جیهان‌و رێكخراوه‌كانی داكۆكی له مافی مرۆڤ!
مانگرتنی سێ رۆژه‌ی ئێوه كۆمه‌ڵێك رووناكبیر، نووسه‌ر‌و هونه‌رمه‌ندی ئێرانی له به‌رده‌ركی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له نێویۆرك‌و له‌شاره‌كانی بێرلین‌و ڤییه‌ن به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی هاونیشتمانان له نێو خۆی ئێران‌و، به‌شداریی به‌رینی ئێوه هاونیشتمانانی ئێرانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له رێپێوان‌و كۆبوونه‌وه به دژی سه‌ركوتی خه‌ڵكی ئێران، هه‌روه‌ها پشتیوانیی ئێوه كه‌سایه‌تییه ئازادیخواز‌و مرۆڤدوستهكانی جیهان‌و رێكخراوه ناوچه‌یی‌وجیهانییه‌كانی داكۆكی له مافی مرۆڤ له چالاكییه‌كانی رۆژی25ی جولای، شه‌پۆڵیك له هاوپێوه‌ندیی جیهانی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی راپه‌ڕیوی ئێران وه‌رێ خستوه. به هۆی ئیبتكاری ئێوه له وه‌ریخستنی رۆژی جیهانیی هه‌نگاونان بۆ داكۆكی له مافه مرۆییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران، سه‌رنجی خه‌ڵكی جیهان بۆ لای سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خه‌ڵكی له دیكتاتۆری‌و كودیتا راپه‌ریوی ئێران، راكێشراوه. به هه‌وڵی هه‌مووی ئێوه دنیا تا راده‌یه‌ك له گیران‌و بێ سه‌روشوێنكرانی هه‌زاران كه‌س له هاونیشتمانان‌و كوژرانی كوڕان‌و كچانی ئازادیخوازی ئێران له كاتی خۆپێشاندانی هێمنانه یا له به‌ندیخانه‌و له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا، ئاگادار بۆته‌وه.به هیممه‌تی ئێوه، ویست‌و داخوازه ره‌وا‌و به په‌له‌كانی میلێونان خه‌ڵكی راپه‌ڕیوی ئێران له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌ركی ده‌وڵه‌تان‌و كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رامبه‌ر به ده‌وڵه‌تی كودیتادا، له باره‌ی پێویستیی ئازاد كرانی گیراوه‌كان‌و به‌ندییه سیاسییه‌كان، راگیرانی سه‌ركوت‌و په‌لامار‌و ئه‌شكه‌نجه، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی تاقمه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی سه‌ر به‌سوپای پاسداران‌و به‌یتی ره‌هبه‌ری، لاچوونی سانسۆر‌و كۆسپه‌كانی سه‌ر رێگای تێكۆشانی میدیای ئازاد، پێویستیی ره‌وانه كردنی نوێنه‌ری رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ ئێران‌و له سه‌رووی هه‌مووی ئه‌مانه‌شه‌وه، پێویستیی پشتیوانیی كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له خه‌باتی هێمنانه‌ی خه‌ڵكی ئێران له دژی دیكتاتۆری‌و سه‌ره‌رۆیی، به گوێی ده‌وڵه‌تان‌و كۆر‌وكۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كان گه‌یشتوه.ئێستا له سه‌ر ده‌وڵه‌تان‌و كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی یه له‌م هه‌لومه‌رجه چاره‌نووسسازه دا كه بزووتنه‌وه‌ی دێمۆكراسیخوازیی خه‌ڵكی ئێران پێی دا تێپه‌ر ده‌بێ، ئه‌ركی خۆیان به جێ بگه‌یه‌نن‌و پشتی داخوازه‌كانی ئه‌وان بگرن بۆ ئه‌وه‌ی تاقمێك ده‌سه‌ڵاتداری سه‌ره‌ڕۆ‌و كودیتاچی، چی دیكه نه‌توانن ئیراده‌ی گشتیی خه‌ڵكی وڵاتی خۆیان‌و، رێوشوێن‌و پره‌نسیپه په‌سه‌ند كراوه‌كانی جیهان به گاڵته بگرن.
حیزبی دێمۆكراتی كوردستان جارێكی دیكه پشتیوانیی خۆی له تێكۆشانی ئێوه هاونیشتمانانی ئێرانیی ده‌وره‌وه‌ی وڵات به مه‌به‌ستی راكێشانی پشتیوانیی كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له خه‌باتی خه‌ڵكی ئێران دووپات ده‌كاته‌وه‌و رێز‌و سوپاسی خۆی به هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌نگی خۆیان تێكه‌ڵ به ده‌نگی خه‌ڵكی راپه‌ریوی ئێران كردوه راده‌گه‌یه‌نێ، سه‌رنجی ئێوه هاونیشتمانانی ئێرانی‌و كه‌سایه‌تی‌و رێكخراوه مرۆڤدۆسته‌كان له رۆژی جیهانیی داكۆكی له مافی مرۆڤ له ئێران بۆ لای ئه‌م مه‌سه‌له‌یه راده‌كێشێ كه هه‌ر ئێستا له كوردستانی ئێران، به دوای مانگرتنی گشتیی خه‌ڵك له 22 پووشپه‌ڕ، بیسته‌مین ساڵرۆژی تیرۆری رێبه‌ری دیمۆكرات‌و ئازادیخوازی خه‌ڵكی كوردستان دوكتور عه‌بدولرحمان قاسملوو دا، شه‌پۆلێكی تازه له گرتن‌و ئازار‌و ئه‌زیه‌تی خه‌ڵك ده‌ستی پێ كردوه. به ده‌یان كه‌س له كاسبكاران،بازارییه‌كان‌و چالاكانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی گیراون. حیزبی ئێمه‌و خه‌ڵكی كوردستان كه پێشڕه‌وه‌ی خه‌بات بۆ ئازادی‌و دێمۆكراسی‌و به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ دیكتاتۆری و سه‌ره‌رۆیی كۆماری ئیسلامین، چاوه‌ڕوانییان له ئێوه ئه‌وه‌یه، وه‌ستاندنی سه‌ركوت‌و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له كوردستانی ئێران‌و، پێویستیی وه‌گه‌ڕخستنی په‌روه‌نده‌ی تیرۆری دكتور قاسملوو بخه‌نه ریزی داواكانتان.ئێمه بۆ هه‌وڵه‌كانی ئێوه له راكێشانی پشتیوانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له خه‌باتی ئازادیخوازیی خه‌ڵكی ئێران دا و، هه‌روه‌ها بۆ خه‌ڵكی ئێران له خه‌بات به دژی دیكتاتۆری‌و سه‌ره‌ڕۆیی دا سه‌ركه‌وتن به ئاوات ده‌خوازین.
ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان
25/7/2009ی زایینی
3ی گه‌لاوێژی 1388 ی هه‌تاوی

