ناوه‌ندی هه‌واڵی ده‌ره‌وه‌ی وڵات: له راگه‌یه‌نراوێك دا به بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی سه‌ركه‌وتوانه‌ی میتینگی یادی20 ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی دوكتور قاسملوو له به‌رده‌م كۆمیسیۆنی ئورووپا له برۆكسێل، کاک مسته‌فا شه‌ڵماشی له لایه‌ن كومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی حیزبی دیموكراتی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، سپاسی به‌ڕێوه‌به‌ران و به‌شدارانی میتینگه‌كه‌ی كرد.
به‌رپرسی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان میتینگی به‌رده‌م كۆمیسیۆنی ئورووپای به سه‌ركه‌وتوو له قه‌ڵه‌م دا‌و رایگه‌یاند که ئه‌و میتینگه له نه‌وعی خۆی دا به یه‌كه‌م هه‌نگاوی چالاكی كورده‌كان له ئورووپا دژمێردرێ.
ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دیموكراتی كوردستان هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌چوونی سه‌ركه‌وتوانه‌ی ئه‌و میتینگه‌ی به ئاكامی هه‌وڵ و ماندووبوونی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی میتینگ و تێكڕای به‌شداران زانی و به‌م بۆنه‌یه‌وه سپاس و ده‌ستخۆشانه‌ی لێ‌كردن و ئه‌وانی به رێبوارانی راسته‌قینه‌ی رێبازی رێبه‌ری شه‌هید دوكتور قاسملوو له قه‌ڵه‌م دا.
مسته‌فا شه‌ڵماشی هه‌روه‌ها سپاسی كۆمیته‌كانی حیزبی دیموكراتی كوردستان له وڵاتانی سوئێد، بریتانیا، ئاڵمان، نۆروێژ، فینلاند، دانمارك، سوئیس و بێلژیك، فه‌رانسه و هوله‌ندی كرد كه له سه‌ركه‌وتنی میتینگه‌كه‌دا رۆڵی به‌رچاویان هه‌بوه.
شه‌ڵماشی هه‌روه‌ها سپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سایه‌تییه كورد، ئێرانی و خاریجیانه‌ی كرد كه به‌شداریان كرد‌و له‌و رۆژه‌دا وتاریان پێشكه‌ش كردوه.


