خه‌ڵكی تێگه‌یشتوو و خه‌باتگێڕی كوردستان!
تێكۆشه‌ران! ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان!
ئۆگرانی ئامانجه‌كانی قاسملووی نه‌مر!
له 20 ساڵه‌ی تیرۆری د. عه‌بدوڕه‌حمان قاسملوو، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكرات و هاوڕێیانی‌دا، جارێكی دیكه وه‌فاداری ئێوه به ئامانجه به‌رزه‌كانی ئه‌م رێبه‌ره شه‌هیده‌و، سووربوونی ئێوه له سه‌ر داواكردنی وه‌گه‌ڕ كه‌وتنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی تیرۆری 13ی ژوئیه‌ی ڤییه‌ن خۆی نوانده‌وه‌و جارێكی دیكه بێزاریی ئێوه له رێژیمی تیرۆریستپه‌روه‌ری كۆماری ئیسلامی به ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران و بیروڕای گشتیی دنیا نیشان درایه‌وه.
به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی كوردستان له مانگرتنی گشتیی رۆژی 22ی پووشپه‌ڕدا، حه‌ره‌كه‌تێكی مه‌ده‌نیی ئه‌وتۆ بوو كه یه‌كگرتوویی خه‌ڵكی كوردستان و شێلگیربوونی ئه‌وان له‌سه‌ر خه‌بات به دژی رێژیمی دیكتاتورو تیرۆریستی كۆماری ئیسلامیی سه‌لمانده‌وه. ته‌عتیلیی یه‌كپارچه‌ی دوكان و بازاره‌كان له شار‌و گونده‌كانی مه‌هاباد، بۆكان، سه‌قز، شنۆ، ره‌به‌ت و به‌شداریی به‌شێكی زۆری دانیشتوانی زۆربه‌ی شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان له‌م مانگرتنه‌دا، هه‌روه‌ها زۆر حه‌ره‌كه‌ت و كرده‌وه‌و چالاكیی توێژه جۆراوجۆره‌كانی خه‌ڵك به تایبه‌تی لاوانی خه‌باتگێر له رۆژی 22ی پووشپه‌ڕو له رۆژانی رابردوودا بۆ به‌رز راگرتنی یادی قاسملووی رێبه‌ر، بۆ حیزبی دێموكراتی كوردستان جێگای شانازین. ئێوه له حاڵێكدا وه‌فاداریی خۆتان به ئامانجه‌كانی رێبه‌ری شه‌هیدمان و، بێزاریی خۆتان له رێژیمی جینایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی پێشان دایه‌وه‌و مانگرتنی گشتیی خوتان ئازایانه برده سه‌ر كه زیاتر له حه‌وتوویه‌ك بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌ی كاربه‌ده‌ستان و مانۆڕی هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی ئه‌و رێژیمه به‌ره‌وڕوو بوون. ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستان شانازی به‌م هه‌ڵوێسته‌تان ده‌كاو سوپاس و پێزانینی خۆی به‌م بۆنه‌یه‌وه به ئێوه راده‌گه‌یه‌نێ. هه‌ر له‌م ده‌رفه‌ته‌دا به پێویستیی ده‌زانین سوپاسی هه‌موو ئه‌و كورد‌و ئێرانی و كه‌سایه‌تییه رۆژئاواییانه بكه‌ن كه له شوێنه جۆراوجۆره‌كانی جیهان، له چالاكییه‌كانی پێوه‌ندیدار به 20 ساڵه‌ی تیرۆری د. قاسملوودا به‌شدار بوون. سوپاس بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه له وڵاتانی جۆراوجۆره‌وه خۆیان گه‌یانده برۆكسێل بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حیزبی دێموكراتی كوردستان و گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هاوده‌نگی بكه‌ن و، داوای چالاكبوونه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی تیرۆری د. قاسملوو به كۆمیسیونی ئورووپا رابگه‌یه‌نن.
حیزبی دێموكراتی كوردستان به پێزانینه‌وه هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك له به‌رز راگرتنی یادی د. قاسملوو له 20 ساڵه‌ی شه‌هیدبوونیدا، هه‌ڵ ده‌سه‌نگێنێ و، گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئۆگرانی رێگای ئامانجه‌كانی قاسملوو له سه‌رانسه‌ری جیهان دڵنیا ده‌كاته‌وه كه پشت ئه‌ستوور به ئاگایی، شێلگیری و هیممه‌تی به‌رزی ئه‌وان و پشتیوانیی بێدریغیان له حیزبی دێموكراتی كوردستان، بۆ چالاك كردنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی تیرۆری د. قاسملوو‌و له‌مه‌ش زیاتر بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ئه‌و رێبه‌ره شه‌هیده تێ ده‌كۆشێ.
حیزبی دێموكراتی كوردستان
ده‌فته‌ری سیاسی
23ی پووشپه‌ڕی 1388
14ی ژووئیه‌ی 2009


