له باره‌ی مانگرتنی گشتیی‌ئه‌مڕۆی خه‌ڵكی كوردستان
سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌و گوشاری یه‌ك حه‌وتووی رابردووی كاربه‌ده‌ستان و دام و ده‌زگاسه‌ركوتكه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستان، هه‌ر وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا، ئه‌مڕۆ 22ی پووشپه‌ڕ، هه‌ر له به‌یانییه‌وه، خه‌ڵكی شاروشارۆچكه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، دوكان و بازاریان داخست.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان گه‌یشتوون، خه‌ڵكی شاره‌كانی مه‌هاباد، شنۆ، بۆكان،سه‌قزو ره‌به‌ت، به ته‌واوی دوكان و بازاڕیان داخستوه. له شاره‌كانی دیكه بۆ وێنه سه‌قز، نه‌غه‌ده، پیرانشار، سه‌رده‌شت، بانه، مه‌ریوان،میراوێی سه‌رده‌شت، به‌شێكی به‌رچاو له دوكان و بازاڕی شار داخراون و ته‌عتیلی روو له زیادبوونه. مانگرتنی گشتیی خه‌ڵكی كوردستان به بۆنه‌ی 20 ساڵه‌ی شه‌هید بوونی دوكتور قاسملووی رێبه‌ر، له كاتێك دایه كه له چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه به تایبه‌تی له دوێنێوه، هێزێكی نیزامیی یه‌كجار زۆر له نێو شاره‌كان دا بڵاو كراونه‌وه. ئه‌وان كه‌شو هه‌وایه‌كی نیزامی و پۆلیسییان به‌سه‌ر شاردا زاڵ كردوه، به لیباسی شه‌خسی‌و ماشێنی شه‌خسی ده‌گه‌ڕێن، بیانوو به لاوان ده‌گرن و شه‌ڕیان پێ ده‌فرۆشن. هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌و شارانه‌ی مانگرتنی گشتی هه‌یه، هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كان قفڵی هێندێك له دووكانه داخراوه‌كانیان شكاندوه و هه‌ڕه‌شه‌یان له خه‌ڵك كردوه كه ئه‌گه‌ر دووكانه‌كانیان نه‌كه‌نه‌وه، سزا ده‌درێن. به‌ڵام خه‌ڵك گوێیان به هه‌ڕه‌شه‌كانیان نه‌داوه. پێویسته بگوترێ له مه‌هاباد ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵك گیراون. هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كان به توندی هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه پێشی هه‌ڵگرتنی وێنه‌و فیلم له مانگرتنی گشتی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه بگرن. پێوه‌ندیی ته‌له‌فوونی و خه‌تی ئینتێرنێتیش گرفتی بۆ دروست كراوه.
به ئاگاداریی بیرورای گشتی ده‌گه‌یه‌نین كه پێش بینی ده‌كرێ مانگرتنی گشتی له نیوه‌رۆ به دواوه په‌ره بستێنێ و زۆربه‌ی شار و ناوچه‌كانی كوردستان بگرێته‌وه.
ئه‌م مانگرتنه گشتیه له كاتێك دایه كه سه‌رانسه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به شار‌و گونده‌وه له چه‌ند حه‌وتووی رابردوودا، به تراكت و دروشم وێنه‌ی تایبه‌ت به 22ی پووشپه‌ر و شه‌هیدبوونی دوكتور قاسملووی رێبه‌ر رازاونه‌وه.
كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان ده‌سخۆش و سوپاسی گه‌رمی خۆی به خه‌ڵكی خه‌باتگێری كوردستان به بۆنه‌ی به‌شدارییان له‌م مانگرتنه گشتی‌یه‌دا راده‌گه‌یه‌نێ و داوا ده‌كا له سه‌عاته‌كانی داهاتوودا، هه‌رچی زیاتر به‌م مانگرتنه گشتی‌یه په‌یوه‌ست بن.
زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی تازه‌ترین رووداوه‌كانی مانگرتنی گشتیی ئه‌مرۆ 22ی پووشپه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كانی داهاتوو دا به ئاگاداریی بیرورای گشتی راده‌گه‌یه‌نین.
كۆمیسیونی ته‌شكیلاتی
حیزبی دێموكراتی كوردستان
كاتژمێر:12:30ی نیوه‌رۆ به كاتی كوردستان


