هه‌ر له سه‌ره‌تاڕا من وتوومه و له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌بووم که بژارده‌ی کوردی ده‌بێ واوه‌تر له باسی به‌شداری/به‌یکۆت بۆ پرسی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران و ئاکامه‌کانی بڕوانێ. کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له ئێران‌دا ئاڵۆزتره له‌وه‌ی له تاکتیکه‌کانی خه‌بات دژی کۆماری ئیسلامی‌دا کورت بکرێته‌وه. هه‌ڵبژاردنه‌کان دیسان هاوکێشه‌ی رێژیم - ئۆپۆزسیۆنیان خسته قۆناغێکی نوێوه. کورد ده‌بێ چۆن به‌ره‌وڕووی ئه‌م هه‌لومه‌رجه نوێیه ببێته‌وه؟ ئه‌وه پرسیارێکه که ده‌شێ گه‌لێک وه‌ڵامی کۆن و نوێی پێ بدرێته‌وه. ئه‌م نووسینه به‌شداریێکه له سۆراغی وه‌ڵامی هه‌مان پرسیاردا. به‌ڵام لێگه‌ڕێن با پێشه‌کی و‌چانێکی کورت له ئاست هێندێک خاڵی گرینگدا بده‌ین:
1.هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی سه‌رۆک کۆماری له ئێران‌دا راستییه‌کی گرینگ و پێشترنه‌سه‌لمێندراوی سه‌لماند، ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌ی که: چونکه جه‌وهه‌ری سیستمی کۆماری ئیسلامی دێموکراتیک نیه، تا ره‌فتاری دێموکراتیکی خه‌ڵک به‌هێزتر له سه‌ر شانۆی به‌شداری ده‌رکه‌وێت، هاودژی و ناکارایی سیستمی حاکم بۆ هه‌زمی ئاکامه‌کانی ئه‌و به‌شدارییه به‌شێوه‌یه‌کی زه‌قتر ده‌که‌وێته به‌رچاو و له‌وێشه‌وه، به جێی ڕه‌وایی، ریسوایی بۆ کۆماری ئیسلامی به‌رهه‌م ده‌هێنێت. له‌راستیدا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونه‌ی به‌یکۆتخوازه‌کان که گۆیا به‌شداری به‌رفراوان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ڕه‌وایه‌تی ره‌ژیم ده‌چه‌سپێنێت، به‌شداریی چڕ‌وپڕ له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به مانای ره‌فتارێکی دێموکراتیکی به‌هێز، ناتوانێ به بێ مایه‌بۆدانانێکی زۆر، قازانجێک بۆ کۆماری ئیسلامی به‌رهه‌م بهێنێت، ئه‌ویش قازانجێک که سه‌ری مایه‌ی تێدا برد. چیتر حاشا له‌و راستییه ناکرێ که، هیچ کاتێک هیج به‌یکۆتێکی جیددی به قه‌ده‌ر به‌شداریکردنی جیددی ئه‌م دواییه، ره‌وایه‌تی کۆماری ئیسلامیی له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی ئێران نه‌بردۆته ژێر پرسیار. ئایا جگه له کاربه‌ده‌ستانی بێ چاووڕووی کۆماری ئیسلامی که‌س له ڕووی دێ بڵێ ئه‌و به‌شدارییه چڕوپڕه‌ی خه‌ڵک ره‌وایه‌تیی بۆ کۆماری ئیسلامی هێناوه؟ ئایا ئه‌گه‌ر له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کۆماری ئیسلامییه‌وه بڕوانین، گونجاوترین ناو بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه "رێفراندۆمی ریسوایی" نیه؟
2.ئه‌وه‌ی له ره‌وتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ئێڕان‌دا هه‌ر له ده‌سپێکی پڕوپاگه‌نده‌کانه‌وه تا ئه‌م ساته‌وه‌خته رووی داوه، ئه‌گه‌ر به بارێک‌دا وه‌رچه‌رخانێکی سیاسی-کۆمه‌ڵایه‌تی بووه له روانگه‌ی گۆڕانکاری له ماهیه‌تی مێژوویی هێندێک له چه‌مکه‌کان و به‌ستێنی هه‌ڵدانیانه‌وه، به بارێکی دیکه‌شدا تروپکی شاخێکی سه‌هۆڵینه که په‌رده له‌سه‌ری گۆڕانکاریی گه‌وره له ماهیه‌تی ئه‌کته‌ره‌کانی شانۆی سیاسه‌ت له ئێران‌دا هه‌ڵده‌تاوه. ئه‌مه‌ش ئه‌و راستیه‌یه که هێندێک که‌س و لایه‌ن، به تایبه‌تی له نێو ئۆپۆزسیۆنی کلاسیکی کۆماری ئیسلامی‌دا، نایانه‌وێ یان ناتوانن بیبینن.
3.راشکاوانه بڵێم؛ ئه‌وه‌ی خه‌ت به ره‌فتاری سیاسیی زۆربه‌ی ئێمه‌ی نه‌یاری کۆماری ئیسلامی ده‌دا، گرێی ناکامیه‌کانمانه به‌رامبه‌ر ئه‌و رێژیمه. تیپه‌ڕین له‌و گرێیانه به ئینکارکردنیان ناکرێت. یه‌ک راستی هه‌یه که ده‌بێ وه‌ک خۆی قه‌بووڵی بکه‌ین: شه‌ڕێک هه‌بوو که باسکی توندڕه‌وی کۆماری ئیسلامیی دوای شۆڕش (که به‌شێکی به‌رچاو له رێفۆرمیسته‌کانی ئێستاشی ده‌گرته‌وه) به سه‌ر به‌شی به‌رچاوی هێزه چه‌پ و دێموکرات و ته‌نانه‌ت ئیسلامی‌یه میانه‌ڕه‌وه‌کانی ئه‌وسای ئێرانی‌دا سه‌پاند. ئه‌و شه‌ڕه له هاوکێشه‌ی نێوان "رێژیم-ئۆپۆزسیۆن" دا دواجار به شکان و په‌راوێزکه‌وتنه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن شکایه‌وه. به‌شێکی به‌رچاو له‌م ئۆپۆزسیۆنه، ئه‌و هێزه نوێ و گه‌شاوه و خاوه‌ن پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریانه بوون که سه‌رده‌مێک، له به‌ره‌به‌یانی شۆڕشی په‌نجاو حه‌وتدا ئه‌کته‌ری گرینگ و خاوه‌ن به‌رنامه‌ی گه‌مه‌ی ده‌سه‌ڵات له ئێرانی پاش شۆڕشدا بوون. ئه‌و سه‌رده‌مه به‌ڵام به سه‌ر چووه؛ نه ئه‌و هێزانه ئیدی هێزه نوێ و گه‌شاوه‌که‌ی سی ساڵ له‌مه‌وبه‌رن نه پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریشیان چیدی ئه‌و پێگه به‌رفروانه‌ی جارانه. ئه‌وه‌ش دوو هۆی سروشتی و ساده‌ی هه‌یه: یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که ئه‌و هێزانه له ژێر زه‌بری دابڕان له کۆمه‌ڵگادا ژاکاون و، دووهه‌میش ئه‌وه‌ی که له غیابی ئه‌و هێزانه (و ته‌نانه‌ت به فه‌ڕزی حزووری ئه‌وانیش) کۆمه‌ڵگا هێز و وزه‌ی نوێی به‌رهه‌م هێناوه. ئۆپۆزسیۆنی جیددی ئه‌مڕۆ له‌و هێزانه پێک دێ که ده‌توانن له‌و گرێیانه تێپه‌ڕ ببن و، گه‌مه‌ی نوێ و ئه‌کته‌ره نوێیه‌کان و، نه‌خشه نوێیه‌کانی ئه‌کته‌ره کۆن و نوێیه‌کانی ئه‌و گه‌مه نوێیه، وه‌ک خۆی ببینن. ئه‌وانه‌ی هێشتا له به‌هه‌شتی بیره‌وه‌رییه به‌سه‌رچووه‌کاندا ده‌ژین، وه‌ک ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ به‌هشت له سه‌ر زه‌وی پێک بهێنن، کاڕل پۆپه‌ر گوته‌نی؛ به‌شێکن له‌وانه‌ی دۆزه‌خی هه‌نووکه به‌رهه‌م ده‌هێننه‌وه.
4.تێکچوونه‌کانی رێسای گه‌مه‌ی ده‌سه‌ڵات له کۆماری ئیسلامی‌دا، خوێندنه‌وه نه‌ریتیه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ ئه‌و گه‌مه‌یه‌ی بردۆته ژێر پرسیار. له‌و نێوه‌دا دوو لایه‌ن له تێکچوونی هاوکێشه‌ی ململانێکاندا ده‌ستیان تێکه‌ڵ هاتووه و بۆ دڕدان به شڵه‌ژاویی خۆیان ده‌یانه‌وێ دۆخه‌که - هیچ نه‌بێ له شێوه‌ی ته‌مسیلکردندا- بگه‌ڕێننه‌وه بۆ ئاستی هاوته‌رازییه‌که‌ی جاران. ئه‌و دوو لایه‌نه‌ش بریتین له باسکی کۆنسه‌رڤاتیڤی حکومه‌ت له لایه‌ک و ئۆپۆزسیۆنی نه‌ریتگه‌رای حکومه‌ت له لایه‌کی تره‌وه. یه‌که‌میان ده‌یه‌وێ به هۆی ئامێره ره‌قه‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه هاوسه‌نگیه‌که‌ی جاران پێک بهێنێته‌وه و دووهه‌میان به هۆی وێناکردنه‌وه‌ی دووباره‌ی بارودۆخ له رێی به‌هێندنه‌گرتنی بایه‌خی فاکته‌ره نوێیه‌کانه‌وه. باسکی کۆنسه‌رڤاتیڤی حکومه‌ت و به‌شی نه‌ریتگه‌رای ئۆپۆزسیۆنی حکومه‌ت که به ڕواڵه‌ت دوو نوچکه‌ی پێچه‌وانه‌ی یه‌کترین، به کرده‌وه له ره‌ش و سپی بینینی سیناریۆی کێشه‌کاندا به‌شێوه‌یه‌کی سه‌یر له یه‌ک ده‌چن. ئه‌و دوو لایه‌نه، ئه‌گه‌ر به خوێنی سه‌ری یه‌ک تینوون، به‌ڵام به بێ یه‌کتریش هه‌ڵناکه‌ن. ئه‌و دوو لایه‌نه، دوو یه‌کترپه‌روه‌ری یه‌کترنه‌خوازن، که بۆ ئه‌وه‌ی مه‌عنا به بوونی خۆیان بده‌ن پێویستیان به ئه‌وی دیکه‌یان هه‌یه. ئه‌و دوو لایه‌نه به مه‌عنایه‌ک، نانی بوونی یه‌کتری ده‌خۆن. رێک له به‌ر ئه‌و پێویستیه‌ش که به "ئه‌ویدی" هه‌یانه، هه‌رچی له خۆیان ناچێ بۆلای ئه‌وی دیکه‌ی پاڵ پێوه ده‌نێن. لۆژیکی گه‌مه‌ی باسکی کۆنسه‌رڤاتیڤی حکومه‌ت و به‌شی نه‌ریتگه‌رای ئۆپۆزسیۆنی حکومه‌ت ئه‌وه‌یه که، هه‌رچی له "نێوه‌ند" دا هه‌ڵده‌که‌وێ وه‌ک " ئه‌وی دی " (یان لایه‌نی رقه‌به‌ر) بینرخێنن. ئه‌و دوانه بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به ژیانی خۆیان بده‌ن، به شێوه‌یه‌کی پارادۆکسیکاڵ، له رقی یه‌کتری، یه‌کتری به‌رهه‌م ده‌هێننه‌وه. ئه‌مه له بنه‌ڕه‌تدا په‌تایه‌کی فۆندامێنتالیستانه‌یه که ئۆپۆزسیۆنی نه‌ریتگه‌رای کۆماری ئیسلامی له باسکی کۆنسه‌رڤاتیڤی حکومه‌تیه‌وه، گرتۆته‌وه.
5.که‌واته له‌و دیو ته‌پوتۆزی پڕوپاگه‌نده سیاسی و عاتفییه‌کانه‌وه، راستیه‌کی گرینگ هه‌یه که ده‌بێ وه‌ک خۆی وه‌ری بگرین، ئه‌ویش ئه‌وه‌ی که: نه‌یاری جیددیی باسکی توندڕه‌وی کۆماری ئیسلامی نه‌ک هێزه نه‌ریتگه‌را و "واقع نه‌بینه‌کان"ی ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵکو ئه‌و هێزه میانه‌ڕه‌وانه‌ن که ده‌توانن له رێی بڕه‌ودان به ره‌وتی تێکدانی رێسای گه‌مه نه‌ریتییه‌کانه‌وه، نه‌خشی "که‌ڵه یاریزان" له باسکی توندڕه‌وی کۆماری ئیسلامی بستێننه‌وه.
6.بۆیه چیتر هێندێک ته‌عبیری وه‌ک "سه‌ر به کۆماری ئیسلامی بوون"، "به‌شێک له کۆماری ئیسلامی بوون" یان "سه‌ر به ئۆپۆزسیۆن بوون" بۆ ده‌رخستنی ماهیه‌ت و باڵانسی هێزی راسته‌قینه‌ی ئه‌کته‌ره‌کانی سه‌ر شانۆی سیاسه‌ت له ئێرانی ئه‌مڕۆدا و شێوه‌ی داڕشتنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆکانیان له ئاسۆی ئامانجه کورتماوه و درێژماوه‌کانه‌وه، کافی نین. ئه‌گه‌ر جارێ له‌و هێزانه گه‌ڕێین که وه‌ک "یه‌کترپه‌روه‌ری یه‌کترنه‌خواز" ناومان هێنان، بۆ له‌مه‌و دوا، ئه‌و هێزه خاوه‌ن ئینعتافانه‌ی له توێژه جه‌وهه‌رگه‌راکانی کۆماری ئیسلامی و ئۆپۆزسیۆن ده‌بنه‌وه، ده‌شێ و ده‌توانن له پڕۆسه‌یه‌کی خه‌باتی فه‌رهه‌نگی و سیاسی‌دا زیاتر له یه‌کتری نزیک ببنه‌وه و یه‌کتر ته‌غزیه‌بکه‌ن. ئه‌وان ده‌توانن به بێ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن ئه‌جندایه‌کی سیاسیی وه‌ک یه‌ک بن، ته‌واوکه‌ری یه‌کتری بن، به‌و مانایه‌ی که ئه‌و ئه‌رکانه بگرنه ئه‌ستۆ که ئه‌ویتریان به هۆی بهرتهسکبوونی گۆڕه‌پانی تێکۆشان یان ته‌نانه‌ت بهرتهسکبوونی ئاسۆکانی جیهانبینییه‌وه ناتوانێ پڕاوپڕ بیانگرێته ئه‌ستۆ. به‌وه‌شه‌وه ئه‌گه‌ری پێکهاتنی هاوپه‌یمانیه‌تییه نوێیه‌کان هیچنه‌بێ له سه‌ر ئاستێکی وێژه‌یی (گفتمانی) به‌هێزه.
7.دۆخه‌که له کوردستانیش که‌م و زۆر به‌هه‌مان شێوه‌یه؛ هه‌م ره‌فتاری سیاسیی خه‌ڵکی کورد له نێو خۆدا و هه‌م شێوه‌ی هه‌ڵکه‌وتی نه‌خشه‌ی سیاسی ئۆپۆزسیۆنی کورد له تاراوگه‌ش، وه‌ک دۆخی ئێران به‌گشتی ده‌چێ: ئۆپۆزسیۆنی کوردیش به نێو هێزی نه‌ریتگه‌را (کۆنه‌خواز له روانگه‌ی مێتۆدی مه‌عریفی) و هێزی میانه‌ڕه‌و(ی خاوه‌ن ئینعتافی مێتۆدیک)دا دابه‌ش بووه. پاڕادۆکسی "یه‌کترپه‌روه‌ریی یه‌کترنه‌خوازانه" که له سه‌ره‌وه له پێوه‌ندی له گه‌ڵ باسکی کۆنسه‌رڤاتیڤی حکومه‌ت و باسکی نه‌ریتگه‌رای ئۆپۆزسیۆندا باسی کرا، له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی کوردیش‌دا بڕده‌کا. له نێو ئۆپۆزسیۆنی کوردیش‌دا له‌و هێزانه‌مان که‌م نین که سه‌ره‌ڕای دژایه‌تی بنچینه‌یی له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی‌دا، ره‌نگ و بۆنی باسکی کۆنسه‌رڤاتیڤی حکومه‌ت له مێتۆدی بیرکردنه‌وه و بڕیاردانیان ده‌چۆڕێ. له نێو ئۆپۆزسیۆنی کوردیش‌دا له‌و تاک و لایه‌نانه‌مان که‌م نین که ئه‌قڵانیه‌تی رێفۆرمیستی له به‌ر پێی ئه‌قڵانیه‌تی شۆڕشگێڕانه‌ی ناواقعبینانه‌دا ده‌که‌ن به‌قوربانی. به‌وه‌شه‌وه، له نه‌خشه‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئێمه‌شدا له‌و هێزانه به‌دی ده‌کرێ، که ده‌یانه‌وێ جۆرێکی نوێ بڕواننه هاوکێشه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ئه‌وسا له گه‌ڵ ته‌زریقکردنی فاکته‌ری بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌کان به هاوکێشه‌کان، نه‌خشی ته‌واوکه‌رانه‌ی خۆشیان سه‌رله‌نوێ پێناسه بکه‌نه‌وه. ئه‌و هێزانه رچه‌ی سیاسه‌تێکی نوێیان شکاندووه، سیاسه‌تێک که ده‌یانکات به به‌شێک له ئه‌کته‌ره‌کانی ئه‌و گه‌مه نوێیه‌ی سیاسه‌ت که ده‌شێ ره‌وتی په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی داهاتووی ئێران به ئاقارێکی ته‌واو جیاوازدا ببات. هه‌ڵبه‌ت نابێ ئه‌و هێزانه‌ش فه‌رامۆش بکه‌ین که هێشتا له "ناوچه‌ی خۆڵه‌مێشی" دان، واته چونکه به‌هه‌ر هۆیه‌ک بێت وره و وزه‌ی خۆێندنه‌وه‌یه‌کی نوێیان بۆ خۆیان و ده‌وروبه‌ریان نیه، کوردگوته‌نی به ناڵیشدا ده‌ماڵن و به بزماریشدا.
8.له یه‌کچوونی رێژه‌یی نه‌خشه‌ی سیاسیی ئێران و کوردستان، ناوخۆ و تاراوگه، ده‌سه‌ڵاتداران و ئۆپۆزسیۆن له هه‌لومه‌رجی ئێستادا، به مانای هاو ویستگه (خاستگاه) و ئامانجبوون له هه‌موو بوارێک‌دا نیه. مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌یه که، خوێندنه‌وه‌ی کوردانه‌ی ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی له سه‌ر شانۆی سیاسه‌ت له ئێران‌دا روویان داوه و روو ده‌ده‌ن ناتوانێ هه‌میشه خوێندنه‌وه‌یه‌کی ئێرانیانه بێت. جه‌وهه‌ری خوێندنه‌وه‌ی کوردانه بۆ ئه‌وه‌ی واقعبینانه بێت ده‌بێ پشت به تێگه‌یشتنێکی دروست و سه‌راپاگیر(جامع) بۆ هه‌ل و هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌ر کورد ببه‌ستێت. راستییه‌کی ساده له پێوه‌ندی له گه‌ڵ به‌شێکی زۆر له هێزه‌کانی "ئۆپۆزسیۆنی دێموکراتی" کۆماری ئیسلامی هه‌یه که ده‌بێ قه‌ت فه‌رامۆشی نه‌که‌ین ئه‌ویش ئه‌وه‌ی که: به‌شێکی گرینگ له‌و هێزه دێموکراتانه‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئێستاکه خۆش بن، ئێمه له‌وانه‌یه به بێ کۆماری ئیسلامیش له سه‌ر دوژمن په‌کمان نه‌که‌وێ! که‌واته ئه‌و هێزه کوردییانه‌ی هه‌موو سه‌رمایه‌گوزارییه‌کیان له سه‌ر فۆڕمولی ساده‌ی دژایه‌تیی کۆماری ئیسلامی‌یه، له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی کورده‌وه به‌شێکن له‌و هێزه که‌مته‌رخه‌مانه‌ی که زه‌ریبی وشیاریی ستراتیژیکی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه ده‌هێننه خواره‌وه. ئه‌مه به مانای چه‌ک هه‌ڵگرتن له ئۆپۆزسیۆن نیه! قسه‌ی من ئه‌وه‌یه که؛ هه‌ڕه‌شه و هه‌له‌کان له پێوه‌ندی له گه‌ڵ پرسی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه‌دا به شێوه‌یه‌کی تۆڕی (شه‌به‌که‌یی) به نێو کۆماری ئیسلامی و ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و رێژیمه‌دا بڵاو بوونه‌ته‌وه. هه‌موو ئه‌وه‌ش له به‌ستێنێکی ململانێی ده‌سه‌ڵات له ئێران‌دا که تێیدا "ده‌وڵه‌تی سیاسه‌ت" و "ده‌وڵه‌تی فه‌رهه‌نگ" هه‌ر یه‌ک به شێوه‌یه‌ک به‌رۆکی ئێستا و پاشه‌ڕۆژمان ده‌گرێت. ئه‌و دۆسته راسته‌قینانه‌ی که ته‌نیا له پێوه‌ندی له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی‌دا (ئه‌ویش وه‌ک یه‌که‌یه‌کی نه‌گۆڕ و یه‌کده‌ست) دۆست و دوژمنمان پێ ده‌ناسێنن، له راستیدا به‌شێکن له‌و دۆسته ساویلکه راسته‌قینانه‌مان که دۆخی شه‌به‌که‌یی هه‌ڕه‌شه و ده‌رفه‌ته‌کانی سه‌ر ئێمه نابینن. قه‌یرانی گه‌وره‌ی ئۆپۆزسیۆنی کوردی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناتوانی له خوێندنه‌وه‌یه‌کی سه‌راپاگیر بۆ هه‌ل و هه‌ڕه‌شه‌کان له لایه‌ک و خۆگونجاندن له گه‌ڵ ته‌به‌عاتی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی پێوه‌ندیدار به خه‌بات بۆ به‌په‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کان و بڕه‌ودان به ده‌رفه‌تاکان له سه‌ر ئاستی تۆڕێکی به‌رفراوان که ئێران له ته‌واویه‌تی خۆیدا به کۆمه‌ڵگا و کۆمار و ئۆپۆزسیۆنه‌که‌یه‌وه بگرێته‌وه. ئۆپۆزسیۆنێکی زیندووی به ئه‌زموون ده‌بێ له‌و به‌گیروێستاوییه سیاسی و مێتۆدیکه بێته ده‌ره‌وه که هه‌موو ئه‌رکی خۆی له فۆڕموولی ساده (به‌ڵام پڕ هه‌زینه‌ی) دژایه‌تیکردنی کۆماری ئیسلامی‌دا کورت ده‌کاته‌وه.
درێژه‌ی هه‌یه..


