ناوه‌ندی هه‌واڵی ده‌ره‌وه‌ی وڵات: بۆ یه‌که‌مجار، له بیسته‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی تێرۆری رێبه‌ری ناوداری کورد و سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دوکتور عبدالرحمن قاسملوودا که‌مپه‌ینێکی به‌ربڵاو به‌ره‌و رووی کاربه‌ده‌ستان و داموده‌زگا پێوه‌ندیداره‌کانی ده‌وڵه‌تی ئوتریش به‌مه‌به‌ستی چالاککردنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی ئه‌و جینایه‌ته که‌موێنه‌یه وه‌ڕێ ده‌خرێ.
که‌مپه‌ینه‌که به ئیبتکاری حیزبی دێموکڕاتی کوردستان وه‌ڕێ خراوه و پشتیوانیی ژماره‌یه‌ک له دۆستانی دوکتور قاسملوو و که‌سایه‌تیی ناسراوی ئه‌ورووپایی له‌سه‌ره که له‌نێو وان‌دا ئینگوار کارلسۆن سه‌رۆک وه‌زیری پێشووی سوئێد، دوکتور بێرنارد گرانژۆن سه‌رۆکی ئیفتخاریی رێکخراوی پزیشکانی جیهان، جێرێمی کوربین ئه‌ندامی پارلمانی ئینگلستان، کۆنی فرێدریکسۆن سه‌رۆکی پێشووی گرووپی کاری کوردان له ئه‌نترناسیۆنال سۆسیالیست، کارۆل پرۆنهووبێر رۆژنامه‌وانی ڤنێزوێللایی و چه‌ندین شه‌خسییه‌تی ناسراوی کورد و ئێرانی ده‌بینرێن.
له مه‌تنی که‌مپه‌ینه‌که‌دا وێڕای پێداگری له‌سه‌ر پێویستیی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی قه‌زایی ئه‌و غه‌دره‌ی کاتی خۆی به‌مجۆره له گه‌لی کورد کرا، ئاماژه به‌و فاکته کراوه که ئاشكرا بوونی به‌ڵگه‌ی تازه سه‌باره‌ت به‌و تێرۆره به‌تایبه‌تی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌ست تێدابوونی مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نژاد‌دا له‌باری حقووقییه‌وه چالاک كردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌روه‌نده‌یه به مه‌به‌ستی به ئه‌نجام گه‌یاندنی عادڵانه‌ی پاساو ده‌دا.
به‌پێی لێدوانی یه‌کێک له ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی که‌مپه‌ینی چالاککردنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی تێرۆری د. قاسملوو بۆ ناوه‌ندی هه‌واڵی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌و ئیبتکاره له سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه کاری بۆ ده‌كرێ و له رۆژ و هه‌فته‌کانی داهاتوودا چه‌ند و چۆنی و لق و پۆپه‌کانی له مێدیاکاندا زیاتر شی ده‌كرێته‌وه. ئه‌و هه‌روه‌ها به ناوه‌ندی هه‌واڵی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی راگه‌یاند : "چاوه‌ڕوانیی ئێمه له هه‌موو هۆگرانی مافی کورد و دێموکڕاسی له ئێران‌دا و به‌گشتی له هۆگرانی ئاشتی و ئازادی و عه‌داڵه‌ت له جیهاندا ئه‌وه‌یه که به‌بێ وه‌به‌ر چاو گرتنی ته‌عه‌لوقاتی تایبه‌تیی خۆیان ئه‌و بانگه‌وازه ئیمزا بکه‌ن".
بۆ ئیمزا کردنی که‌مپه‌ینه‌که سه‌ردانی ئه‌م لینکه بکه‌ن:
http://www.petitiononline.com/Ju131989/petition.html
زیاتر له‌م باره‌وه بخوێنه‌وه:
ده‌قی که‌مپه‌ینی چالاککردنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی شه‌هیدانی ڤییه‌ن به زمانی کوردی
متن فارسی کمپین بازگشایی پرونده‌ی ترور دکتر قاسملو


