ناوه‌ندی هه‌واڵ: یه‌کیه‌تی ئوروپا گه‌ڵاڵه‌ی سزای قوورس و بێ وێنه‌ی دژ به ڕژیمی ئیسلامی ئێران په‌سند کرد. ئه‌و سزایانه زۆر سه‌رووتر له‌و سزا نێوده‌وڵه‌تییانه‌ن که له بڕیاری ژ١٩٢٩ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کاندا په‌سند کرابوو.
" گیدو وسترۆله،ی" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان دڵنیایی خۆی له کارتێکه‌ری قوورسی ئه‌و سزایانه دووپات کرده‌وه و ڕایگه‌یاند که ئه‌م گه‌ڕه نوییه له سزا دیاری کراوه‌کان کارتێکه‌رییه‌کی بێ وێنه‌یان له سه‌ر ئێران ده‌بێت.
له دوایین کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌کیه‌تی ئوروپا که ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ی ٤ی گه‌لاوێژ له بروکسلی پایته‌ختی بلژیک به‌ڕێوه‌چوو، بڕیار درا که به‌ر به فرۆشتنی ده‌یان که‌ره‌سته و ئامێری دیکه به ئێران بگیردرێت که که‌ڵکی دوو لایه‌نه‌ی سه‌ربازی و ئاساییان لێ وه‌رده‌گیرێت.
به‌ربه‌ست بۆ هێنان و بردنی کاڵا و شتومه‌ک دروست ده‌کرێت و دانانی سه‌رمایه له بواره‌کانی نه‌وت و گاز و به‌روبوومه کانزاییه‌کان له ئیران‌دا قه‌ده‌غه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها ئاڵوگۆڕی بانکی له نیوان ئێران و ئوروپا دا به ته‌واوی که‌م ده‌کرێته‌وه و بۆ به‌ڕێ کردنی زیاتر له ٤٠ هه‌زار یۆرۆ ده‌بی ئیزن له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان وه‌ربگیردرێت. له سه‌روو هه‌موو ئه‌مانه‌وه به هیچ شیوه‌یه‌ک زه‌مانه‌تی درێژ ماوه بۆ هه‌نارده کردنی کاڵا و شتومه‌ک، له‌گه‌ڵ ئێران دا واژوو ناکرێت.
ڕه‌شنووسی ناوی ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی که هاریکارن، یاخود به‌شیک له سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران پێک دێنن بۆ جاریکی دیکه پێداچوونه‌وه‌ی پیدا کراوه و چه‌ندین ڕێکخراو و که‌سایه‌تی دیکه‌ی ئێرانی پێ زیاد کراوه. ئه‌وه جگه له‌وه‌ی که گشت حسابه بانکییه‌کانی ئه‌و که‌سانه داخراون و قه‌ده‌غه له سه‌ر هاتووچوونیان بۆ ئوروپا دانراوه.


