ناوه‌ندی هه‌واڵ:سه‌رۆکی پێشووی ده‌زگای سیخوڕی ئه‌مریکا " سی ئای ئه‌ی" ده‌ڵێت: پاش بێ ئه‌نجام مانه‌وه‌ی گشت هه‌وڵه‌کان بۆ پێ مل کردنی ئێران، ته‌نیا ڕێگه چاره ڕه‌نگه هێرشیکی سه‌ربازی بێت بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته.
" مایکڵ هایدن،ی" سه‌رۆکی پێشووی ده‌زگای سیخوڕی وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له وتووێژێک دا که له‌گه‌ڵ تۆڕی ته‌له‌فزیۆنی سی ئین ئێن،ی ئه‌مریکا دا ڕێکی خست، گووتنی ئێران بێ گوێدانه داواکارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان درێژه به کاری خۆی ده‌دات.
ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که ماوه‌یه‌کی زۆره کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی ئیسلامی سه‌رنجی ڕای گشتییان به خۆیانه‌وه خه‌ریک کردووه ووتی: ئیمه وتووێژ هه‌ڵده‌بژێرین ئه‌وان درێژه به کاری خۆیان ده‌ده‌ن، ئێمه هه‌وڵی وه‌ستاندنی کاره‌کانیان له ڕێگه‌ی ئاشتیخوازانه‌وه ده‌ده‌ین ئه‌وان هه‌ر له کاری خۆیان به‌رده‌وامن، ئیمه سزای ئابوورییان به سه‌ر دا ده‌سه‌پێنین ئه‌وان هه‌ر سوورن له سه‌ر پیتاندنی ئۆران‌یۆم، هه‌ر بۆیه به له‌به‌رچاو گرتنی گشت ئه‌و ڕاستییانه ئه‌گه‌ر ئاوا بروات هیچ ڕێگه چاره‌یه‌ک له به‌رده‌م ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی دا بۆ وه‌ستاندنی پڕۆگرامی ناوه‌کی ئێران له به‌ر ده‌ست دا نه‌ماوه جگه له کرده‌وه‌یه‌کی سه‌ربازی.
ئه‌و وتانه‌ی هایدن له کاتێکدایه که حه‌فته‌ی ڕابردوو زیاتر له ٤٠ ئه‌ندامی مه‌جلیسی نوینه‌رانی ئه‌مریکا پێشنووسی بریارنامه‌یه‌کیان واژوو کرد که له حاڵیکدا که ئه‌گه‌ر ئێران وڵامی داواکارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان نه‌داته‌وه، ئه‌وا ئیسڕائیل ده‌ستی ئاوه‌ڵا بێت بۆ ئه‌نجامدانی هێرشیکی سه‌ربازی و پێکانی بنکه و بنیاته ناوه‌کییه‌کانی ئه‌و وڵاته. له‌و بڕیارنامه‌یه دا هاتووه: ئه‌گه‌ر بیتوو ئیران مل که‌جی بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان نه‌بێت و به درێژه دانی به پڕۆگرامی ناوه‌کی خۆی ببێته مه‌ترسییه‌کی بۆ سه‌ر ئاسایشی ئیسڕائیل، ئه‌وا حکومه‌تی تێلاڤیڤ ده‌ستی ئاوه‌ڵا ده‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌رچه‌شنه کرده‌وه‌یه‌کی سه‌ربازی بۆ پێش‌گرتن به مه‌ترسی ئێران.
مایکڵ هایدن پێشبینی ئه‌وه ده‌کات که ئێران به‌رنامه ناوه‌کییه‌که‌ی تا دوایین هه‌نگاوه‌کانی به‌رهه‌م هێنانی چه‌کی ناوه‌کی درێژه پێ ده‌دات و له‌وانه‌یه له دوایین قۆناغ دا ئه‌و پڕۆسه‌یه بوه‌ستینیت و ئه‌گه‌ر داواکارییه‌کانی له لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بۆ ده‌سته‌به‌ر نه‌کرا ئه‌وا دیسانه‌وه ده‌ست پێ بکاته‌وه. به‌ڵام ناوبراو ده‌ڵێ ئه‌و قۆناغه هه‌ستیارانه‌ی که ئێستا ئێران له پرۆسه‌ی پیتاندنی ئۆران‌یۆم و به‌رهه‌م هێنانی که‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ موشه‌کی دوورهاوێژ و ته‌نانه‌ت داڕشتنی قاڵبی کڵاوه‌ی ئه‌تۆمی، هیچ جیاوازییه‌کی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م هێنانی چه‌کی ناوه‌کی دا نیه.


