ناوه‌ندی هه‌واڵ- سوید: ڕۆژی شه‌ممه ٢ی گه‌لاوێژ هه‌یئه‌تێکی چه‌ند که‌سی له هاوڕێیانی حیزبی دیموکراتی کوردستان، پێک هاتوو له هاوڕێیان حه‌سه‌ن ڕه‌ستگار ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی، کاک ئەحمەد عەزیزی و کاک کاوە مەدەنی و کاک حه‌سه‌ن ئه‌هوه‌ن، هاوڕێ لەگەڵ بەشێکی بەرچاو له ئه‌ندامانی حیزبی، له پرسه و کۆڕی ماته‌مینی شۆڕشگێری گه‌وره‌ی کورد مامۆستا سه‌ید جه‌لاله‌دین حوسه‌ینی ڕێبه‌ر و بناخه‌دانه‌ری سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، که له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا و ڕێکخراوی خه‌باته‌وه له شاری ئوپسالای سوید ڕێکخرابوو، به‌شداریان کرد.
له‌و کۆڕه دا به‌ڕێز حه‌سه‌ن ئه‌هوه‌ن په‌یامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی پێشکه‌ش کرد . جێی باسه که هه‌ر له‌و کۆڕیاده دا په‌یام و په‌خشانێک له لایه‌ن ئه‌ندامی له مێژینه‌ی حیزب به‌ڕێز مامه قاله شۆڕشه‌وه پێشکه‌شی به‌شداران کرا.
پێویست به گوتنه که مامۆستا سه‌ید جه‌لاله‌دین حوسه‌ینی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی پوشپه‌ڕ به هۆی نه‌خۆشییه‌کی کت‌وپڕ له یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کانی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌ریمێ باشووری کوردستان کۆچی دوایی کرد
