ناوەندی هەواڵ - ئوتریش: دوێنێ 22 جولای له ده‌فته‌ری کاری بازرگانێکی ئێرانی که له مه‌رکه‌زی شاری ڤییه‌ن هه‌ڵکه‌وتوه، سێ بازگانی ئێرانی ده‌درێنه به‌ر ده‌ستڕیژ و له ئاکام دا یه‌کێک ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ست ده‌دات و دووه‌که‌یتریش به سه‌ختی بریندار ده‌بن.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه زانیاریه‌ک له سه‌ر هۆی ئه‌م هێرشه نه‌زانراوه یان باشتر بڵێین پۆلیس زانیاریه‌کی ئه‌وتۆ به مێدیاکان نه‌داوه.
گوایه بکوژه‌که دوای پێنج کاتژمێر خۆی به پۆلیس ناساندوه و وا مه‌زه‌نده ده‌کری ، که به هۆی کێشه‌یه‌ک که له به‌ینی ئه‌م بازرگانانه دا هه‌بووه ئه‌م ڕووداوه ڕوویدابێ.
ناوی کوژراوه‌که به‌قائوڵڵا ڤ. و ته‌مه‌ن 75 ساڵه و پیش‌تر پرۆفسۆری دانیشگاه بووه و چه‌ند ساڵێکه به کاری سادرات و واریداته‌وه خه‌ریک بووه.
ناوی دوکه‌سه برینداره‌که بریتیه له جه‌ماڵ پ. 57 ساڵه و ئه‌سغه‌ر ئا. ته‌مه‌ن 70 ساڵه.
ناوی بکوژه‌که به سه‌مه‌د ئا. هاتوه


