به‌ڕێز كاك بابا شێخ حوسێنی سكرتێری گشتیی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران!
به‌ڕێز كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران!
ئاگادار بووین كه به داخه‌وه رۆژی چوارشه‌ممه 30ی پووشپه‌ڕی 1389 جه‌نابی مامۆستا شێخ جه‌لال حوسێنی له‌ته‌مه‌نی 82 ساڵی دا له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر، پێته‌ختی هه‌رێمی كوردستان دڵه گه‌وره‌كه‌ی له لێدان كه‌وت‌و بۆ هه‌میشه ماڵاوایی له گه‌ل‌و نیشتمانه‌كه‌ی كرد.
مامۆستا شێخ جه‌لال حوسێنی له ریزی هه‌ره پێشه‌وه‌ی مامۆستایانی ئایینی‌و نیشتمانپه‌روه‌ری كوردستان دا بوو كه له سه‌رده‌می رێژیمی پاشایه‌تییه‌وه ده‌ستی به خه‌بات‌و تێكۆشان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی گه‌له‌كه‌ی كردبوو‌و تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیانی له‌سه‌ر بیر‌و باوه‌ڕی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی خۆی سوور بوو.
ماموستا شێخ جه‌لال حوسێنی تێكۆشانی سیاسیی خۆی به دامه‌زراندنی سازمانی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی ئیسلامیی كوردستان له ساڵی 1359دا درێژه پێ‌دا. ماموستا شێخ جه‌لال مامۆستایه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ر‌و خه‌باتگێڕێكی شێلگیر بوو، رووناكبیرێكی ئایینی‌و شاره‌زای مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بوو. له بواری زمان‌و ئه‌ده‌بیات دا خوێنده‌وارێكی به توانا‌و به ئه‌زموون بوو، به زمانی كوردی، فارسی‌و عه‌ڕه‌بی گه‌لێك شێعری نیشتمانپه‌روه‌رانه‌و به پێزی هه‌ن كه توانا‌و لێهاتوویی مامۆستا شێخ جه‌لال حوسێنی له بواری زمان‌و ئه‌ده‌بیات دا ده‌سه‌ڵمێنن.
حیزبی دێموكراتی كوردستان كۆچی دوایی ماموستا شێخ جه‌لال، به خه‌سارێك بۆ بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی كوردستان ده‌زانێ، به‌م بۆنه‌یه‌وه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزه‌كه‌ی‌و سازمانی خه‌بات‌و له مامۆستا ئایینی‌و نیشتمانپه‌روه‌ره‌كان‌و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان ده‌كا‌و خۆی له غه‌م‌و په‌ژاره‌ی له‌ده‌ستدانی ئه‌و كه‌سایه‌تییه سیاسی، ئایینی‌و نیشتمانپه‌روه‌ره‌ی كورد دا به شه‌ریك ده‌زانێ.
حیزبی دێموكراتی كوردستان
ده‌فته‌ری سیاسی
30- 4-1389 21-7-2010


