ناوه‌ندی هه‌واڵ: به پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ری هرانا پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٩ی پوشپه‌ڕ تاقمێک له هێزه دژی گه‌لییه‌کانی ڕژیمی کۆنه‌په‌رستی کۆماری ئیسلامی، به مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه و تێک شکاندی ئامێر و ئانتینی ماهواره، هێرشێکی به‌ربڵاویان بۆ سه‌ر ماڵی هاووڵاتیان له شارۆچکه‌ی بێستون له نزیک شاری کرماشان ده‌ست پێ‌کرد.
به گوێره‌ی هه‌واڵ ئه‌و هێزانه له ڕێگه‌ی ئامێری گه‌ڕان و ڕه‌دیابه‌وه ده‌گه‌ڕان و به شێوه‌یه‌کی زۆر وه‌حشیانه که ته‌نیا له‌وان ده‌وه‌شێته‌وه، هێرشیان ده‌کرده سه‌ر ئه‌و ماڵانه‌ی که ئامێری ماهواره‌یان هه‌بوو و له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌یانبرد.
شارۆچکه‌ی بێستون له ٣٠ کیلومه‌تری شاری کرماشان و له نزیک کێوی مێژوویی و ڕێگه‌ی شاهانه‌ی بێستون بنیات نراوه و له ئێستا دا حه‌شیمه‌ته‌که‌ی زیاتر له ٧ هه‌زار که‌سه.
ماوه‌یه‌که هێزه‌کانی رژیم ده‌ستیان به عه‌زیه‌ت و ئازاری له ڕاده‌به‌ده‌ری خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه کردووه و هه‌ر جاره‌ی به بیانوویه‌ک ڕێگه له کۆڕ و کۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییان ده‌گرن. ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وه‌به‌ر هیزه به‌کرێگیراوه حیزبوڵاییه‌کان هێرشیان کرده سه‌ر کۆنسرتێکی هونه‌رمه‌ند " حیسامه‌دین سه‌ڕاج" که بریار بوو له‌و شاره به‌ڕیوه بچێت و تێکیان دا. ئه‌وه جگه له‌وه‌ی که له ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوو دا چه‌ندین کۆنسێرتی خوێندکارییان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
دیاره ئه‌وه جاری یه‌که‌م نیه که به‌کرێگیراوانی جه‌هل و نه‌زانی، تاڵه‌بان ئاسا ڕێگه له خۆشی و سه‌یران و سه‌فای خه‌ڵک ده‌گرن و ته‌نانه‌ت هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ماڵی خه‌ڵک و ده‌ست له ژیانی سه‌خسی خه‌ڵکیش وه‌رده‌ده‌ن. ئیتر بێ خه‌به‌ر له‌وه‌ی که به بێژنگ به‌ر به ڕوناکی خۆر ناگیرێت و به کۆکردنه‌وه‌ی ئامێری ماهواره و هێرش کردنه سه‌ر ماڵی هاووڵاتیان ناتوانن کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران به گشتی و کوردستان به تایبه‌تی به‌ره‌و سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست بگێڕنه‌وه.


