ئا: ئازادبانه‌یی
ڕۆژنامه‌ی " جورزالیم پۆست،ی" چاپی ئیسرائیل له ژماره‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ی خۆی دا بابه‌تێکی سه‌باره‌ت به گه‌ڕێکی نوێ له هاوکاری نێوان ئه‌مریکا و ئیسڕائیل بۆ دژایه‌تی کردنی حکومه‌تی ئێران دوای په‌سند کردنی بڕیاری ژماره ١٩٢٩ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بڵاو کردووه‌ته‌وه ده‌نووسێت: له دوایین وتووێژه‌کانی نێوان کاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیل و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا دا، باس له ئه‌گه‌ری پێویستی هێرشێکی سه‌ربازی بۆ سه‌ر بنکه وبنیاته ناوه‌کی و سه‌ربازییه گرینگه‌کانی ئێران کراوه. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه دا کاربه‌ده‌ستیکی سه‌ربازی ئیسڕائیل به‌و ڕۆژنامه‌یه ده‌ڵێت: کاتیک سزا سه‌پیندراوه‌کان کاریگه‌ی ته‌واویان له سه‌ر ئێران ده‌بیت که کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته هه‌ست به له ئارادا بوونی هێرشێکی سه‌ربازیش بکه‌ن. ئه‌و کاربه‌ده‌ستانی سه‌ربازییه ده‌ڵێت: به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ی که گومانی به‌رهه‌م هینانی چه‌کی ناوه‌کی له سه‌ر ئێران ده‌ستی پێ کردووه، ته‌نیا له ساڵی ٢٠٠٣ دا ئێران بۆ ماوه‌یه‌کی کورت له ترسی هێرشی سه‌ربازی ئه‌مریکا وازی له په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی خۆی هێناوه.
به وته‌ی جورزالیم پۆست ڕه‌نگه هه‌وڵه‌کانی ئیسڕائیل بۆ قاییل کردنی ئه‌مریکاییه‌کان بۆ به‌رنامه ڕێژی سه‌ربازی دژ به ئێران ئه‌نجامی باشی بووبێت. چونکه ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ژنڕال" جیم جۆنز" راوێژکاری ئاسایشی کۆشکی سپی له نامه‌یه‌ک دا که ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری کردبوو ئاماژه‌ی به‌وه دابوو که ئه‌مریکا هیچ پلانێکی ئاماده کراوی بۆ کاتێک نیه که ئێران ببیته خاوه‌ن بۆمبی ناوه‌کی. ئه‌و وتانه‌ی ژنڕال جۆنز کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی له ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی ئه‌مریکا دا نایه‌وه و به شێوه‌یه‌ک که وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا بۆ داکۆکی له وه‌زاره‌ته‌که‌ی به ڕاشکاوی رایگه‌یاند که ئه‌وان پلانی خۆیان بۆ ئه‌و ساته وه‌ختانه هه‌یه. ئه‌و وتانه‌ی جۆنز ئاماژه‌یه‌ک بوو بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌مریکا به نیازی وه‌شاندنی گورزێکی سه‌ربازی له ئێران نیه. به‌ڵام پاش جاوپێکه‌تنێکی دوو قۆڵی نێوان باراک ئۆباما و بینامین ناتانیاهو له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه دا، هه‌ردووک لا باسیان له داڕشتنی به‌رنامه‌یه‌که‌ی تۆکمه‌ی هاوبه‌ش بۆ پێشگیری ئێران به بۆمبی ناوه‌کی کرد. ته‌نانه‌ت چه‌ند ڕۆژ دواتر ئۆباما له وتووێژێکی ته‌له‌فزیۆنی له‌گه‌ڵ کاناڵێکی ئیسڕائیلی دا بۆ جارێکی دیکه پشتگیری حوکه‌مه‌ته‌که‌ی بۆ ئیسرائیل دووپات کرده‌وه و ڕایگه‌یاند که پاراستنی ئیسڕائیل له سه‌روو گشت به‌رنامه‌کانی حکومه‌تی ئه‌مریکاوه‌یه و هه‌ر بۆیه بۆ پاراستنی ئه‌و وڵاته له هه‌ر هێرشێکی ده‌ره‌کی، ئه‌مریکا گشت ڕێگه‌یه‌کی گونجاو ده‌گرێته به‌ر.
چاوه‌دێرانی سیاسی له‌و بروایه دان که به‌شێکی به‌رچاو خواسته‌کانی ئیسڕائیل له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی سزای ئابووری زیاتر به سه‌ر ئێران‌دا هاتووه‌ته دیی، هه‌ر بۆیه ماوه‌یه‌که کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته وه‌ک جاران باس له کێشه‌ی ناوه‌کی ئێران ناکه‌ن. به‌ڵام له لایه‌کی دیکه‌وه به‌شێکی دیکه له ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل که هێشتا له‌و بروایه‌دان که ڕه‌نگه ئه‌و سزایان کاریگه‌ری ئه‌و تۆیان نه‌بێت، هه‌ر له هاتووچۆی دیپلۆماتیک بۆ وڵاتانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی جیهان به‌تایبه‌ت ئه‌مریکا دان و ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ی هه‌رچی زیاتر زه‌ق کردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران، کاربه‌ده‌ستانی وڵاتانی بڕیار به ده‌ست بگه‌یینه ئه‌و قه‌ناعه‌ته که بۆ به‌رگری له به ئه‌تۆمی بوونی ئێران، جگه له سزای ئابووری، پێویستی به پلانی گورزێکی سه‌ربازیش هه‌یه.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه دا ڕۆژنامه‌ی " تایم،ی" ئه‌مریکاییش له بابه‌تیک دا باس له هاتنه‌وه ئارای وه‌شاندنی گورزێکی سه‌ربازی له ئێران ده‌کات و ده‌نووسێت: فه‌رمانده‌یی هێزه سرابازییه‌کانی ئه‌مریکا له‌م دواییانه دا توانیویانه پشوه‌چوونیک باش له ده‌ستنیشان کردنی ئامانجه ناوه‌کی و سه‌ربازییه‌کانی ئێران، له قووڵایی خاکی ئه‌و وڵاته دا به ده‌ست بێنن. ئه‌وه له کاتێکدایه که تا ٢ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌مریکاییه‌کان باسیان له ئاسته‌م بوونی ده‌ستنیشان کردنی ئه‌و ئامانجانه ده‌کرد.
بنیاتی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئاکسفۆردی بریتانی ئاکامی دواییین لێکۆڵینه‌وه‌ی خۆی ئاشکرا کردووه و باس له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێکی قورس له ناوجه‌ی خورهه‌ڵاتی ناووین ده‌کات که دوو جه‌مسه‌ری سه‌ره‌کی ئه‌و شه‌ره له وڵاتانی ئیسڕائیل و ئێران پێک دێن. چاوه‌دیرانی ئاکسفۆرد له‌و بڕوایه دا که ئه‌و شه‌ڕه درێژه ده‌کێشی و ڕه‌نگه ئاگره‌که‌ی هه‌موو ناوچه‌که بگرێته‌وه.
دیاره ئه‌وه ته‌نیا پشپۆڕان و چاوه‌دێرانی ئاکسفۆرد نین که پێشبینی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ ده‌که‌ن، به‌ڵکوو له ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوو دا و له چه‌ندین بۆنه و رووداوی جۆراوجۆر دا له لایه‌ن زۆر له ڕێبه‌رانی جیهانه‌وه باس له ئه‌گه‌ر هه‌لایسانی ئه‌و شه‌ره کراوه و ته‌نانه‌ت هه‌ردووک وڵاتی دۆستی ئێران واته کوبا و ونێزوێلا به ڕاشکاوی باس له ئه‌گه‌ر هێرشێکی ناوه‌کی بۆ سه‌ر ئێران ده‌که‌ن.
هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه دا حه‌فته‌ی رابردوو " یوسف عه‌ته‌ییه‌ی" باڵوێزی میرنشینی یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌ب له ئه‌مریکا به ئاشکرا دڵگرانی خۆی سه‌باره‌ت به ئاکامی هێرشیکی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران ده‌ربڕی بوو و ڕایگه‌یاندبوو به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش ئه‌وان هه‌ڵگیرسانی ئه‌و شه‌ره‌یان له ئێرانێکی خاوه‌ن چه‌کی ناوه‌کی له دراوسییه‌تی خۆیان دا پێ باشتره.
گومانی هێرشیکی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران، سه‌ره‌رای ئینکار و خۆدزینه‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستانی ڕژیمی تاران، له ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ش دا تا ڕاده‌یه‌ک بووته مه‌سه‌له‌یه‌کی ئینکاری نه‌کراو و زۆر که‌س هه‌ن که ڕۆژانه له‌و بوارده باو و ڕاوێژ ده‌که‌ن.
هه‌ربۆیه ڕۆژنامه‌ی ڕساله‌ت،ی چاپی تاران له ژماره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی خۆی دا له‌و باره‌وه ده‌نووسێت: ئێمه ده‌بێ له ئه‌زموونه‌کانسی شه‌ڕی هه‌شت ساله‌مان له‌گه‌ل عێڕاق دا ده‌رسێکی باشمان وه‌رگرتبێت و گه‌یشتبێتینه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که ناکرێ ده‌ست له سه‌ر ده‌ست دانیشین و چاوه‌ڕێی هێرشی دوژمن بکه‌ین و پاشانیش ناوی بنێین دیفاعی موقه‌ده‌س. ئیمه ده‌بێ به ڕچاو کردنی سه‌پاندنی سزای ئابووری و ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شانه‌ی که ڕۆژانه له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکاوه دووپات ده‌کرێنه‌وه، مه‌تسری هێرشیکی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ولاته‌که‌مان هه‌ست پێ بکه‌ین و بیر له دژه هێرشیکی پێش وه‌خت بکه‌ینه‌وه. ڕساله‌ت له درێژه دا ده‌نووسێت: به‌ڵام که باس له هێرشی پێش وه‌ختی ئێران دێته پێش، ده‌بێ ئامانجه‌کان ڕوون بن. تۆبڵێی ئه‌و هێرشانه بۆ سه‌ر ئیسڕائیل بن یان ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی یان ولاتیکی دیکه له ناوچه‌که ده‌کاته ئامانج، ئه‌وه پرسیاریکه که ڕه‌نگه ولامه‌که‌ی کاتی شه‌رکه وه‌ربگیرێته‌وه.
به‌و پێیه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چاوه‌ڕوانی شه‌ڕێکی دیکه‌ی ماڵوێرانکه‌ر ده‌کات و ڕه‌نگه ئه‌م شه‌ڕه له‌گه‌ڵ شه‌ڕه‌کانی دیکه دا جیاوازییه‌کی ته‌واوی هه‌بێت، چۆنکه مه‌ترسی به‌کارهێنانی چه‌کی ناوه‌کی له لایه‌ن کاراکته‌ره‌کانییه‌وه ده‌کرێت.

