ناوه‌ندی هه‌واڵ: بارودۆخی به‌ندکراوی سیاسی کورد " ڕه‌شید ئاخکه‌ندی" که له لایه‌ن بێدادگاکانی ڕژیمی دژ به مرۆڤایه‌تی کۆماری ئیسلامییه‌وه سزای سێداره‌ی به سه‌ر دا سه‌پێندراوه ڕوو له خراپییه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ری هرانا، ئاخکه‌ندی که ئێستا له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی شاری سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ر سه‌ره‌ڕای ئازارێکی زۆری چاو که تووشی بووه، ماوه‌یه‌که تووشی نه‌خۆشی گورچیله‌ش بووه. به وته‌ی بنه‌ماڵه‌که‌ی، تاکوو ئێستا ئه‌وان نه‌یانتوانیوه چاوپیکه‌وتنی له‌گه‌ڵ دا پێک بێنن و جگه له‌وه‌ش تاکوو ئێستا له ده‌ستراگه‌یشتنی ناوبراو به ده‌رمان و دکتۆر به‌رگری کراوه.
دیاره هه‌روه‌ک سیاسه‌تی هه‌میشه‌ییان، جه‌لاده‌کانی ڕژیم ماوه‌یه‌که ناوبراویان خستووه‌ته ژێر گوشارێکی له ڕاده‌به‌ده‌ر، به شیوه‌یه‌ک که ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ره‌وشی ته‌ندرووستی به‌ره‌و خراپی ده‌چیت.
پیویست به گووتنه که تێکۆشه‌ری سیاسی کورد ڕه‌شید ئاخکه‌ندی خه‌ڵکی ناوجه‌ی سه‌قز، به تاوانی موحاره‌به و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئیران‌دا، له لایه‌ن دادگای شۆڕشی ئیسلامی شاری سه‌قزه‌وه سزای سیداره به سه‌ر دا سه‌پێندراوه.


