ناوه‌ندی هه‌واڵ- سویس: ڕێکه‌وتی 18.7.2010 کۆبونه‌وه‌یه‌ک له‌لایه‌ن یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بۆ حیزبه‌کانی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستانی له‌شاری بێرنی وڵاتی سوئیس به‌مه‌به‌ستی کۆتای هاتنی کۆنگره‌ی سێهه‌می ئه‌و حیزبه و تاوتوێکردنی بڕیاره‌کانی ئه‌م کۆنگره‌یه و ئاکامه‌کانی پێک هات. له‌سه‌ر بانگ هێشتی فه‌رمی کومیته‌ی یه‌کیتی نیشتمانی کوردستان هه‌یئه‌تێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان که‌پێک هاتبون له به‌رێزان: مامۆستا عهبدوڵاحهسهن زاده که‌سایه‌تی تێکۆشه‌ری حیزبی دیموکرات وکاک عه‌زیز ئه‌حمه‌دی وکه‌ماڵ بهروهندی و ره‌حمه‌ت ئیبراهیمییان به‌شدار بوون .پێشه‌کی له‌لایان به‌رێز کاک نه‌وزاد که‌ریم که‌س یه‌کمی یه‌کێتی نیشمانی کوردستان پڕ به‌دڵ به‌خێر هاتنی هه‌یئه‌تی کومیته‌ی حیزبی دێموکراتێان کرد وخۆشحاڵی خۆشیان له به‌شداری به‌رێز مامۆستا حه‌سه‌ن زاده له‌م کۆبۆنهوهیهدا ده‌ربڕی.
پاش پێشکه‌شکردنی هێندێک باس له لایه‌ن کومیته‌ی یه‌کێتی نیشمانی کوردستانه‌وه، داوا له به‌رێز مامۆستا حه‌سه‌ن زاده کرا تا باسێک له‌سه‌ر یه‌کرێزی وته‌بایی و هاوکاری هێزه ڕه‌سه‌نه‌کانی کوردستان و هه‌روه‌ها رۆانگه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له پێناو ڕۆحی برایه‌تی وخزمه‌ت به‌دۆزی کورد چه‌ند قسه‌یه‌ک بۆ به‌شداران بکات. به‌رێزییان سه‌باره‌ت ئه‌و بابه‌تانه به‌چڕوپڕی قسه‌ی کردکه به‌گه‌رمی پێشوزی لێ‌کرا و چه‌ندین پرسێار ئاراسته‌ی مامۆستا کرا که به‌ڕێزیان ولامیان دانه‌وه .
ئه‌م حیزب ورێکخراوانه‌ی خۆاره‌وه به‌شدار بوون.
1- پارتی دێموکراتی کوردستان
2- حیزبی دێموکراتی کوردستان .
3- پارتی دێموکراتی کوردستانی سوریه
4- پارتی سوسیالیستی کوردستانی باکوور
5- حیزبی دێموکراتی کورد ستانی ئێران.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیته‌ی سویس
