ناوه‌ندی هه‌واڵ: به پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ری هرانا، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی پوشپه‌ڕ، ٣ که‌سی دانیشتووی ئاوایی " شمشێر" هه‌ڵکه‌وتوو له ناوچه‌ی پاوه، به ناوه‌کانی " میلاد یوسفی، کامیل قادری و عه‌دنان زاهێدی" له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراون.
هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که ٣ ئه‌و که‌سه که به کاری کشتوکاڵ و ئاژه‌ڵدارییه‌وه سه‌رقاڵن، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو دا چه‌ندین جار بۆ لێکۆڵینه‌وه له لایه‌ن ئیداره‌ی حیفازه‌تی سپای پاسداران له شاری پاوه بانگهێشت کراون و به تاوانی هاوکاری له‌گه‌ڵ حیزب و ڕێکخراوه‌کانی ئۆپۆزێسیۆنی ڕژیم، ئازار و ئه‌شکه‌نجه دراون. تاکوو سه‌رئه‌نجام ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی پوشپه‌ر له لایه‌ن بنکه‌ی زانیاری شاری پاوه‌وه له ڕێگه‌ی ته‌له‌فوونه‌وه ئاگادار کراونه‌ته‌وه که خۆیان فه‌رمانگه‌یه بناسێنن و پاش چوونیان بۆ ئه‌و شوێنه، ده‌ستبه‌جێ له لایه‌ن پیاوانی ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراون و به‌ره‌و گرتووخانه تاکه که‌سییه‌کانی ئیتلاعات گوازراونه‌ته‌وه.
دیاره هه‌واله‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که ره‌نگه ئه‌و ٣ که‌سه به‌ره‌و ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری کرماشان نێردرابن.


