ناوه‌ندی هه‌واڵ: دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌که‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی شاری زاهێدان که بووه هۆی کوژران وبریندار بوونی تاقمێکی زۆر، کاربه‌ده‌ستانی ڕژیمی ئیسلامی ده‌ستیان به هه‌ره‌شه‌وگوره‌شه دژ به پاکستان کردووه. له هه‌ڵوێستێکی توند دا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ٢٨ پوشپه‌ر، کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی ئێران حکومه‌تی پاکستانیان به داڵده دان و پشتگیری دارایی و سه‌ربازی ڕێکخراوی " جوندوڵای ئێران" تاوانبار کرد. هاوکات یه‌کێک له نوینه‌رانی مه‌جلیسی ڕژیم ئاشکرای کرد که کوڕی به‌رزی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، له چونیه‌تی دژکرده‌وه‌یه‌کی سه‌ربازی هێزه‌کانی ئێران، دژ به چه‌کدارانی جوندوڵا له ناو خاکی پاکستان دا لێکۆڵینه‌وه ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها عه‌لی لاریجانی سه‌رۆکی مه‌جلیسی ڕژیم له وته‌کانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه خۆی دا له مه‌جلیسی ئێران، داوای له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته کرد، به په‌له له چۆنیه‌تی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌کی له کرده‌وه خۆکوژییه‌کانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی زاهێدان دا بکۆڵیتیه‌وه.
هاوکات عه‌لائه‌دین بروجردی سه‌رۆکی کۆمسیۆنی ئاسایشی مه‌جلیسی ڕژیم ناره‌زایه‌تی توندی له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕه‌وشی نائارامی ناوچه‌ی سنوورییه‌کانی نیوان ئێران و پاکستان ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند که دریژه کێشانی ئه‌و بارودۆخه بۆ ئێران ته‌حه‌موول ناکرێت.
سه‌یر له‌وه دایه که سه‌ره‌ڕای هات وهاواری کاربه‌ده‌سته ورد و درشته‌کانی حکومه‌تی ئێران سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌کانی سیستان و بلوچستان و هه‌ڕه‌شه‌یان له حکومه‌تی پاکستان، پاسداری به‌کرێگیراو مسته‌فا محمه‌د نه‌جاڕ،ی وه‌زیری ناوخۆی ڕژیمی تاران بارودۆخی ئێران به گشتی و پارێزگای سیستان و بلوچستان و شاری زاهیدان به تایبه‌تی هێور و ئارام دایه قه‌ڵه‌م و ته‌نیا ٢ ڕۆژ پێش ئه‌و رووداوانه‌ی زاهێدان ڕایگه‌یاندبوو که له دوای ئێعدام کردنی عه‌بدولمه‌لیک ڕیگی، ئاسایش و هێوری باڵی به سه‌ر ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران‌دا کێشاوه و ئیتر هیچ ڕووداوێکی نه‌خوازراو له‌و ناوچه‌یه ڕووناداته‌وه.


