ناوه‌ندی هه‌واڵ: دادگای پێداچوونه‌وه‌ی فیدڕالی وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا داوای له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته کردووه که سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی یاسایی ڕێکخراوی موجاهدینی خه‌ڵکی ئێران لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ورد بکات و ئه‌نجامه‌که‌ی بداته‌وه به‌و دادگایه تاوه‌کوو له سه‌ر هێشتنه‌وه یان لابردنی ناوی ئه‌و ڕێکخراوه له ڕه‌شنووسی ڕێکخراوه تێرۆریستییه‌کان دا بڕیاری کۆتایی بدات.
ئه‌و دادگایه به ده‌رکردنی بڕیارێک داوای له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه کردووه که بۆ جارێکی دیکه ڕێگه بۆ ڕێکخراوی موجاهدین خۆش بکات که بیسه‌لمێنێت ئه‌و تاوانانه‌ی سه‌باره‌ت به تێوه‌گلانی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه له کرده‌وه‌ی تێرۆریست دا بێ بنه‌ما و درۆن.
له‌م په‌یوه‌ندیی دا " فیلیپ کراولی" وته‌بێژ له سه‌ر ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕۆژی هه‌ینی ئاشکرای کرد که وه‌زاره‌تخانه‌که‌ی سه‌رقاڵی داڕشتنی میکانیزمیکه که به وردی پێداچوونه‌وه به ڕه‌وشی موجادهین دا بکات و وڵامی داواکاری ئه‌و دادگا فیدڕالییه بداته‌وه. ناوبراو له درێژه وتی: به‌ڵام تا ئه‌و کاته‌ی که به ته‌واوی له‌و ڕێکخراوه‌یه دڵنیا نه‌بین، ناوی هه‌ر له لیستی ڕێکخراوه تێرۆریستییه‌کانی وڵاته‌که‌ی دا ده‌مێنێته‌وه.
جێی باسه که دوای هاتنه سه‌ر حوکمی محمدی خاته‌می له ساڵی ١٣٧٦ی هه‌تاوی دا و هه‌ڵبژادنی وه‌ک سه‌رۆک کۆماری ئێران، ده‌وڵه‌تی ئه‌و کاته‌ی ئه‌مریکا به سه‌رۆک کۆماری " بیل کلینتۆن"، به مه‌به‌ستی کردنه‌وه‌ی ده‌رگای وتووێژ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، ڕێکخراوی موجاهدینی خه‌ڵکی خسته ڕێزی ڕێکخراوه تێرۆریستییه‌کانی جیهانه‌وه و تاکوو ئه‌مرۆش ناوی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه له لیستی ڕه‌شی ئه‌مریکادایه.
له‌و داواکارییه‌ی دادگای فیدڕالی پێداچوونه‌وه دا ڕخنه‌ی توند ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات دارانی ئه‌و کات و ته‌نانه‌ت حکومه‌تی دوایی تریش که له لایان جمهوری خوازه‌کانه‌وه و به سه‌رۆکایه‌تی " جۆرج ده‌بلیۆ بۆش" به‌ڕێوه ده‌چوو کراوه و هه‌ردووک حکومه‌تی به که‌مته‌رخه‌می و ڕاستگۆ نه‌بوون تۆمه‌ت بار کراون.


