ناوه‌ندی هه‌واڵ: چوار چالاکی سیاسی سزای نیوسه‌ده زیندانیان به سه‌ر دا سه‌پێندرا. به گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ری هرانا، ٤ تێکۆشه‌ری سیاسی کورد به ناوه‌کانی " پشتیوان ئاسم، سه‌باح خه‌یات، نێعمه‌ت ئیسحاقی و لوقمان مونفه‌رد، که له ناوچه‌کانی سه‌قز، مه‌ریوان و ئاوایی هه‌نیمه‌ن، له لایه‌ن هێزه دژی گه‌لییه‌کانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوون و ماوه‌ی زیاتر له ٣ مانگ له گرتووخانه‌ی سنه له ژێر توندترین و بێ ره‌حمانه‌ترین ئه‌شکه‌نجه‌کاندا بوون، له لایه‌ن دادگایه‌کی شاری سنه‌وه سه‌رجه‌م سزای نیو سه‌ده زیندانیان به سه‌ر دا سه‌پێندرا.
ئه‌و ٤ چالاکوانه کورده له درێژه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ڕه‌شبگیرییه به‌ربڵاوی زستانی ساڵی رابردوو دا ده‌ستگیر کران که کرایه سه‌ر ناوچه جیاوازاکانی کوردستان و له‌و کاته دا وه‌زیری ئیتلاعاتی ڕژیمی ئیسلامی ڕایگه‌یاند که چه‌ندین شانه و تۆڕی ته‌شکیلاتی سه‌ر به ڕێکخراوه‌کانی دژبه‌ری حکومه‌تیان لێک بڵاو کردووه. دیاره به هۆی نهێنی بوونی ئه‌و دادگایه‌نه‌ی که ئه‌و که‌سانه‌ی تێدا مه‌حکه‌مه کراون و به هۆی ئاشکرا نه‌کردنی په‌روه‌نده‌کانیان، تاکوو ئێستاشێ له‌گه‌ڵ دابێت نه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ٤ که‌سه و نه پارێزه‌ره‌کانیان هیچ زانیارێیه‌کی ئه‌وتۆیان له سه‌ر تاوانه‌کانیان نیه، ئه‌ونده نه‌بێت که به سزایه‌کی ده‌یان ساڵه بۆ هه‌ر یه‌کێکیان دیاری کراوه.


