ناوه‌ندی هه‌واڵ: به گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌واڵده‌رییه‌کان دوابه‌دوای ڕوودانی نائارامی و تێکهه‌ڵچوون له نیوان خه‌ڵک و هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانی ڕژیمی دژی گه‌لی کۆماری ئیسلامی له شاری زاهێدان،ی ناوه‌ندی پاریزگای سیستان و بلوچستان له ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران، زیاتر له ٤٠ که‌س ده‌ستبه‌سه‌ر کراون.
به پێی هه‌واڵ پاش ڕوودانی ته‌قینه‌وه خۆکوژییه‌کانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو له به‌ر ده‌رم مزگه‌وتی جامیعه‌ی ئه‌و شاره دا که بووه هۆی کوژران و بریندار بوونی سه‌دان که‌س، ڕه‌وشی شار به ته‌واوی ئاڵۆز بووه و ڕژیم به مه‌به‌ستی هێور کردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که ناچار بووه که هێز له شاره و پارێزگاکانی دیکه‌ی وڵاته‌وه بۆ ئه‌و پارێزگایه ڕوانه بکات.
له سه‌ردانێکی چاوه‌روان نه‌کراو دا پاسداری به‌کرێگیراو" ئه‌حمه‌دڕه‌زا رادان" لێپرسراوی هێزه ئینتزامییه‌کانی ڕژیم گه‌یشته شاری زاهێدان و له وتووێژێکی ڕۆژنامه‌وانی دا ئاشكرای کرد که سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، تاقمیک به وته‌ی ئه‌و ئاژاوه‌گێر که به‌نیاز بوون هێمنایه‌تی شار بشێوێنن له‌گه‌ڵ هیزه‌کانی ڕژیم دا تووشی تێکهه‌ڵچوون بوون و زیاتر له ٤٠ که‌سیان لێ ده‌ستبه‌سه‌ر کراو. ناوبراو له درێژه دا ئاماژه‌ی به‌وه دا که له‌و تێکهه‌ڵچوونانه دا ٢ به‌کرێگیراوی ڕژیمیش کوژراون.
ڕادان وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌یی ده‌مڕاسته‌کانی ڕژیم، لێپرسراوه‌تی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی خسته ئه‌ستۆی وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی ڕۆژئاوایی. ناوبراو وتی: به هۆی ئاڵۆز بوونی ناوچه سنوورییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران، که ده‌که‌وێته سنووره‌کانی پاکستان و ئه‌فغانستان، بیرمان له‌وه کردووه‌ته‌وه که ئه‌و سنوورانه به ته‌واوه‌تی دابخه‌ین.
دیاره ئه‌وه جاره یه‌که‌م نیه که کاربه‌ده‌ستانی ڕژیمی تاران لێپرسراویه‌تی ئاڵۆزی و کێشه ناوخۆییه‌کانی ئێران ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی وڵاتانی دراوسێ. سه‌یر له‌وه دایه که ئه‌و ٢ ته‌قینه‌وه خۆکوژییه له لایه‌ن ٢ که‌سی به ڕچه‌ڵه‌ک بلوچ و خه‌ڵکی پارێزگای سیستان و بلوچستانی ئێرانه‌وه به ئه‌نجام گه‌یشت. له گرته‌یه‌کی ویدیۆیی دا که له‌و دوو خۆکوژه پێش ئه‌نجامدانی چالاکییه‌که‌یان گیراوه و له ماڵپه‌ڕی ڕێکخراوی جوندوڵای ئێران‌دا بڵاو کراوه‌ته‌وه، ئه‌و ٢ که‌سه رایده‌گه‌یه‌نن که ئه‌و چالاکییه بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی سه‌رکرده‌که‌یان " عه‌بدولمه‌لیک ڕێگی" که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن ڕژیمی تارانه‌وه له سێداره درا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.


