ناوه‌ندی هه‌واڵ: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕژیمی ئیسلامی هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ر کرانی باڵوێزی وڵاتی سویس،ی له ئێرانی پشتڕاست کرده‌وه. به پێی هه‌واڵ باڵوێزی وڵاتی سویس له کاتێکدا له لایه‌ن هێزه‌کانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کرا، که به ئاگاداری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیران، سه‌ردانی گوندێکی سه‌رسنووری له باکووری پارێزگای خورسان کردبوو.
به پێی هه‌واڵ " لیۆیا لئۆ ئاگوستی" باڵویزی وڵاتی سویس له تاران، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو له ئاوایی " كلانه زه‌مانه" هه‌ڵکه‌وتوو له سه‌ر سنووری نێوان ئێران و تورکه‌مه‌نستان له لایه‌ن هێزه‌کانی پاراستنی سنووره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراو و بۆ ماوه‌یه‌کی کورت له ژێر چاوه‌دێری ئه‌و هێزانه دا بووه، تاکوو سه‌رئه‌نجام پاش ئه‌وه‌ی که روون بووه‌ته‌وه که ناوبراو به ئاگاداری و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی کردووه، ئازاد کراو.
گیرانی ئه‌و باڵویزه سویسیه له کاتێکدایه که به گوێره‌ی یاسای ژماره ٢٩ی کۆنوانسیۆنی ویه‌ن، سه‌باره‌ت به په‌یووندی سیاسی و دیپلۆماتیکی نێوان وڵاتان، که ئێرانیش ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌ی واژوو کردووه، ئه‌و که‌سانه‌ی که وه‌ک نوێنه‌ری وڵاتان له وڵاتێکی دیکه کار ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر تووشی ئه‌نجامدانی کاری هه‌ڵه و دژ به یاساکانی ئه‌و وڵاتانه نه‌بن، ئه‌وا هیچ هێزێک ده‌سه‌ڵاتی گرتن و ده‌ستبه‌سه‌ر کردنیانی نیه. جا ئه‌و گیرانه کاتی بێت یان کورت خایه‌ن.
پێویست به ئاماژه که له ماوه‌ی ٣٠ ساڵی رابردوو دا و له‌و کاته‌وه‌ی که باڵوێزخانه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له تاران له لایه‌ن به ناو خوێندکارانی خه‌تی خومه‌ینییه‌وه داگیر کرا، باڵوێزخانه‌ی سویس چاوه‌دێری کاروباره‌کانی ئه‌مریکاش له ئێران‌دا ده‌کات.


