ناوه‌ندی هه‌واڵ _ فه‌ڕانسه : كاتژمێر 6ی دوانیوه‌ڕۆی شه‌ممه 17ی ژوئیه‌ی 2010 (26ی پووشپه‌ڕی 1389) بیست و یه‌كه‌مین كۆنفرانسی ساڵانه‌ی دامه‌زراوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ژنانی ئێران، دوای سێ رۆژ كاری به‌رده‌وام و چڕ‌و پڕ كۆتایی به كاره‌كانی هێنا. كاره‌كانی كۆنفرانس له ماوه‌ی ئه‌م سێ رۆژه‌دا بریتی بوون له خوێندنه‌وه‌ی ده‌یان وتار و بابه‌تی پێوه‌ندیدار به پرسی ژنان و ده‌ور و رۆڵی ژنی ئێرانی و كورد له ره‌وتی خه‌بات بۆ ئازادی و به تایبه‌ت له ماوه‌ی راپه‌ڕینه‌كانی یه‌ك ساڵی رابردوودا. له‌م سێ رۆژه‌دا به‌شداربووان له ده‌یان وڵاتی ئورووپایی ،ئه‌مریکا و ئوسترالیا به پێشكه‌ش كردنی بابه‌ت و هه‌روه‌ها به‌شداریی چالاكانه له باسه‌كاندا كونفرانسهكهیان ده‌وڵه‌مه‌ند كرد.
به‌رنامه‌ی دوایین رۆژی كۆنفرانس پێكهاتبوو له به‌یانی، وتارخوێندنه‌وه‌ی عه‌لی عه‌بدی له مه‌جارستان و ژاله ئه‌حمه‌دی له ئاڵمان و هایده دهراگاهی له سوێد و دوانیوه‌ڕۆ مه‌حبووبه عهباسقوڵی زاده له هۆله‌ند، ئازاده ده‌واچی له ئوسترالیا، په‌روین سه‌قه‌فی له ئاڵمان و له‌یلا دانش له سوێده‌وه.
له كۆتایی وتاره‌كاندا كۆبهندێك له باس و وتاره‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی ئه‌م سێ رۆژه كرا و كۆنفرانس كۆتایی به كاره‌كانی هێنا.
هه‌روه‌ها كاتژمێر 1ی نیوه‌ڕۆی ئه‌م رۆژه له به‌رده‌م شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسه‌كه خۆپێشاندانێك به به‌شداریی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له میوانانی كۆنفرانس بۆ پشتیوانی و هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ دایكانی ماته‌مباری ئێعدام و ئه‌شكه‌نجه و زیندانیه‌كانی ئه‌م دواییانه به‌ڕێوه‌چوو.
جێگای ئاماژه‌یه كه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستان به‌شداریی به‌رچاویان له كۆنفرانسه‌دا هه‌بوو.


