ناوه‌ندی هه‌واڵ: هه‌ردووک ڕێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وله‌تی و ڕێکخراوی هه‌واڵنێرانی بێ سنوور له به‌یاننامه‌یه‌کی هاوبه‌ش دا که ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی پوشپه‌ڕ بڵاو کرایه‌وه سه‌باره‌ت به هێشتنه‌وه‌ی به‌ندکراوانی سیاسی به نه‌خۆشی و ده‌ستڕانه‌گه‌یشتنیان به دکتۆر و ده‌رمانی پێویست، ڕخنه‌ی توندیان له ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران گرتووه.
له‌و به‌یاننامه‌یه دا هاتووه: پاش تێپه‌ڕێنی ساڵێک به سه‌ر به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌دینژاد له پۆستی سه‌رۆک کۆماری ئێران‌دا، ڕه‌وشی سیاسی ئه‌و وڵاته هێنده‌ی دیکه‌ی تووشی ئاڵۆزی بووه و ئازادییه تاکه که‌سییه‌کان زۆر له جاران به‌رتسکتر بووه‌ته‌وه. له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له ١٠٠ که‌س له نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌نووسان و که‌سانی جیابیری ئێرانی خراونه‌ته به‌ندیخانه‌وه و به شێوه‌یه‌کی زۆر نامرۆڤانه مامه‌ڵه و هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ دا ده‌کرێت.
ئه‌و دوو ڕێکخراوه نیوده‌وڵه‌تییه له به‌یاننامه‌که‌یاندا به ئاماژه‌وه به‌وه‌ی که له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی زۆر له به‌ندکراوه سیاسی و فکرییه‌کانه‌وه په‌یوه‌ندییان پێوه کراوه، باس له‌وه ده‌که‌ن که زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و به‌ندکراوانه تووشی نه‌خۆشی بوون و به تایبه‌ت تاقمێکیان به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و هه‌ناوه‌وه ده‌ناڵێنن.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه دا ئاماژه به ره‌فتاری ناشایستی کاربه‌ده‌ستانی به‌ندیخانه‌کانی ڕژیم له‌گه‌ڵ به‌ندکراوه‌کاندا کراوه و هاتووه: کاربه‌ده‌ستانی زیندان له گواستنه‌وه‌ی به‌ندکراوه نه‌خۆشه‌کان بۆ نه‌خۆشخانه و ته‌نانه‌ت ده‌رمانخانه‌کانی زیندانیش خۆ ده‌بوێرن. ئه‌و کاره‌ی کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی تاران دژی یاسا و ڕێسا نێوده‌وله‌تییه‌کان سه‌باره‌ت به پاراستنی مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌کانی خه‌ڵکه‌وه‌یه که ئێران واژووی له سه‌ر داوه.
له به‌یاننامه‌ی ئه‌و ٢ ڕێکخراوه دا ناوی ٣٠که‌س له‌و به‌ندکراوانه هاتووه که پێویستییان به چاوه‌دێری وردی پزیشکی و ده‌وا و ده‌رمانی پێویسته. ئه‌و ناوانه بریتین له: شیوا نه‌زه‌ر ئاهاری، مه‌سعود کازمینی بروجێردی، ئه‌میر خوسره‌و دلێرسانی، ڕه‌حیم غولامی، کوهیار گوده‌رزی، نادر که‌ریمی، مه‌نسور ئه‌سڵانلو، محمه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند، مه‌سعود له‌واسانی، موجته‌با لوتفی، مه‌هدی مه‌حموودیان، سه‌عید مه‌تین پوور، ئه‌بولفه‌زڵ عه‌به‌دینی نه‌سر، حامید ڕۆحی نژاد، عیسا سه‌حه‌رخیز، عه‌لی سارمی، هێنگامه شه‌هیدی، بێهروز ته‌وه‌کولی، مه‌جید ته‌وه‌کولی، بێهروز جاوید تهرانی و ئه‌حمه‌د زه‌یدئابادی.
له کۆتایی ئه‌و به‌یاننامه‌یه دا داوا له ڕژیمی تاران کراوه که ڕێز له مافه‌کانی مرۆڤ بگرێت و له‌وه زیاتر ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی جیا بیرانی ئه‌و وڵاته نه‌دات.


