ناوه‌ندی هه‌واڵ: ٥ که‌سی دیکه له به‌ندیخانه‌ی شاری ورمێ له سێداره دران. به گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ری موکریان، سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی پوشپه‌ر ٥ به‌ندکراوی دیکه له به‌ندیخانه‌ی شاری ورمێ به تاوانی کڕین و فرۆشتنی ماده‌ی هۆشبه‌ر، له لایه‌ن جه‌لاده‌کانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه له سێداره دران.
به پێی هه‌واڵی ئاژانسی موکریان ناوی ئه‌و ٥ که‌سه بریتین له: فه‌یسه‌ڵ ساعێدی، که‌ره‌م عه‌زیزی، ئۆمێد نورانی، عه‌بدوڵڕه‌حمان ڕه‌ندی و عه‌لی ساره‌بان. تاکوو ئێستا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی بێ لایه‌ن تاوانی ئه‌و ٥ که‌سه‌ی پشتڕاست نه‌کردووه‌ته‌وه و تاوانی ئه‌و که‌سانه ناڕوون و نادیاره، به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی ده‌زگای دادوه‌ری ڕژیم له ورمێ بۆ دیزه به ده‌رخۆنه کردنی تاوانه‌که‌یان ئه‌و تۆمه‌ته‌یان داوه‌ته پاڵ ئێعدام کراوه‌کان.
دیاره ئه‌وه جاری یه‌که‌م نیه که ده‌زگای به ناو دادوه‌ری ڕژیمی تاران به ده‌یان و سه‌دان جار و به تاوان و تۆمه‌تی نه‌کردراو، سزای سێداره به سه‌ر ڕۆڵه‌کانی ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت و ده‌یان به‌ڵگه‌ی ڕوون له سه‌ر، ڕاست نه‌بوونی تاوانی ئێعدامکراوه‌کان له به‌ر ده‌ستی کۆڕ و کۆمه‌ڵه و ڕێکخراوه‌کانی داکۆکی کاری له مافه‌کانی مرۆڤ دایه.
ڕژیمی گه‌نده‌ڵ و مرۆڤ کوژی کۆماری ئیسلامی تاکوو ئێستا له لایه‌ن چه‌ندین ڕێکخراوی نیوده‌وڵه‌تییه‌وه سه‌باره‌ت به ئاوه‌ڵا بوونی سنووره‌کانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێی و به‌رگری نه‌کردن له ئالوگۆڕی ماده هۆشبه‌ره‌کان به ناو ئه‌و وڵاته دا دراوه‌ته به‌ر ڕخنه، به‌ڵام نه‌ک هه‌ر هیچ کارێکی له‌و پێناوه دا نه‌کردووه، به‌ڵکوو به ئاشکرا کاربه‌ده‌ستانی پله به‌رزی ئه‌و حکومه‌ته ده‌ستیان له‌و چه‌شنه مامه‌ڵه و سات و سه‌ودایانه دا هه‌یه و ئه‌گه‌ر بێت و له دادگایه‌کی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات دا له‌و تاوانانه بکۆڵدرێته‌وه، ئه‌وه سه‌رکرده‌کانی ڕژیمی ئیسلامی و سوپای پاسدارانی ئه‌و ڕژیمه‌ن که ده‌بێ مه‌حکه‌مه بکرێن و توندترین سزاکانیان به سه‌ر دا بسه‌پێندرێت.


