ناوه‌ندی هه‌واڵ: به هۆی دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی له به‌رده‌م دوو مزگه‌وت له شاری زاهێدان،ی ناوه‌ندی پارێزگای سیستان و بلوچستان له ئێران، لانی که‌م ٢٦ که‌س بوونه قوربانی و زیاتر له ٣٠٠ که‌سی دیکه بریندار بوون که دۆخی به‌شێکیان ناجێگیره.
به گوێره‌ی هه‌والده‌رییه‌کان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ که‌سی خۆکوژ له به‌رده‌م مزگه‌وتی جامیعه‌ی شاری زاهیدان دا خۆیان ته‌قانده‌وه که بووه هۆی کوژران و بریندار بوونی ئه‌و تاقمه زۆره. به پێی هه‌واڵ ڕێکخراوی جوندوڵای ئێران به‌رپرسایه‌تی ئه‌و کاره‌یان گرتووه‌ته ئه‌ستۆی خۆیان.
جێی باسه که ئه‌وه جاری یه‌که‌م نیه کرده‌وه‌ی له‌و چه‌شنه له پارێزگای سیستان و بلوچستان، که زۆربه‌ی هه‌ره زۆری دانیشتوانی موسڵمانی سوننه ڕوو ده‌دات و گشت جارێکیش ڕێکخراوی جوندوڵای ئێران که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆکه‌که‌ی به ناوی " عه‌بدولمه‌لیک ڕیگی" به پیلانێکی هاوبه‌شی ئیران وپاکستان ده‌ستگیر کراو و پاشان له به‌نیخانه‌کانی ڕژیم دا له سێداره درا.
کاربه‌ده‌ستانی ڕژیمی ئیسلامی چه‌ند خوله‌کێک پاش ئه‌و ڕووداوه، وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان و به مه‌به‌ستی چه‌واشه کرن کردنی ڕای گشتی و دیزه به ده‌رخۆنه کردنی کێشه ناوخۆییه‌کانی ئێران، ئه‌و کاره‌ی خسته ئه‌ستۆی ئه‌مریکا و بریتانیا و ئیسڕائیل.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی کاربه‌ده‌ستانی ڕژیمی ئێران له کاتێکدایه که " هێلاری کلینتۆن،ی " وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به بڵاو کردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ک ئه‌و کرده‌وانه‌ی به توند مه‌حکوم کرد.
پارێزگای سیستان و بلوچستان ده‌که‌وێته سنووری نێوان ئێران و وڵاتانی ئه‌فغانستان و پاکستان و زۆربه‌ی دابیشتوانی موسلمانی سوننین. ئه‌و پارێزگایه له ڕیزی دواکه‌وتووترین پارێزگاکانی ئێراندایه و به درێژایی ته‌مه‌نی حکومه‌ته یه‌ک له دوایه‌که‌کانی ئێران جگه له زوڵم و زۆر و چه‌وسانه‌وه هیچ شتییه‌ک به نسیبی دانیشتوانی هه‌ژاری ئه‌و ناوچه‌یه نه‌بووه. تاکوو ئێستاش ٧٥% له سه‌دی دانیشتوانی نه‌خوێنده‌وارن و ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی هه‌ره زۆری گوند و ئاواییه‌کانی له ئاوی پاک و تۆڕی برق و نه‌خۆشخانه بێ به‌شن. پاش به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ئاخونده‌کان، ڕژیمی ئیسلامی بۆ گۆڕینی باری دیموگرافی ناوچه‌که تاقمێکی زۆر دانیشتوانی شیعه‌ی وڵاتی به‌ره‌و ئه‌و پارێزگایه و به تایبه‌ت شاری زاهێدان گواسته‌وه، به‌ڵام ئه‌و کاره‌ی ڕژیم بووه هۆی ناڕه‌زایه‌تی و ڕق بێزاری خه‌ڵکی ناوچه‌که و ئێستا جگه له کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی، کێشه‌یه‌کی ئایینی قوولیش له نێوان شێعه و سوننه‌ییه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه دا سه‌ری هه‌ڵداوه.


