ناوهندی ههواڵ- نۆروێژ: بەداخ و کەسەرەوە هەواڵی گیان لەدەستدانی بەناوەختی کاروان محەمەدزادە کوڕی هاوڕێی حیزبیمان کاک قادر قازانی بەدەست گەیشت.
لەلایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ لەناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەیان دەکەین و هیوادارین خوا سەبووریان بدات. کۆمیتەی نۆروێژی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان خۆی لە خەمی لەدەستدانی کاروانی تازە لاو بەشدار دەزانێت و هیوادارین دوا خەمی بنەماڵەکەیان بێت.
بەڕێز و حورمەتەوە
کۆمیتەی نۆروێژی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان


