ناوه‌ندی هه‌واڵ- ئه‌مریکا: رۆژی(9 ی ژوئیه‌ی2010) کۆبوونه‌وه‌یه‌ك به به‌شداری ئه‌ندامان و لایه‌نگران و دۆستانی حیزب و بنه‌ماله‌کانیان، بۆ به‌رێز و تێکۆشه‌ر ماموستا عبدوڵا حسنزاده، که به مهبهستیدیدار نوێکردنه‌وه له گه‌ڵ ئهندامانو دۆستانی حیزب سه‌ردانی شاری( ناشویل) له ئه‌یاله‌تی تێنسی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکای کردبوو پێک هات.
سهرهتایکۆبوونهوهکه به‌رێز ماموستاعبدوڵا حسنزاده باسێکیکورت و پڕنێوه‌رۆکی سیاسی له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وه‌زعی ڕێژیمی دژی گه‌لی کۆماری ئیسلامی ئاڵوگۆرهکانییهک ساڵی ڕابردووی ئێران و هه‌روه‌ها بزوتنه‌وه‌ی گه‌لی کورد به‌گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌تایبه‌تی پێشکـــهش بـه بهشدارانیکۆبوونهوهکه کرد.
دوای ته‌واوبوونی وته‌کانی به‌رێز ماموستا،به‌شداران به هێنانه گۆڕی پرسیار و تێبینییه‌کانیان باسه‌که‌یان پڕنێوهرۆکتر کرد و به‌رێز ماموستاش به پێی پێویست وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی دایه‌وه و سپاسی هه‌موو لایهکیکرد که له باسه‌کان دابهشدارییان کردووه.
ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه دوای دوو(2) کاتژمێر له نێو خۆشحاڵییه‌کی زۆری ئاماده‌بووان دا کۆتاییپێهات.
کومیته‌ی ح.د.ك
ئه‌یاله‌تی تێنسی، ئه‌مریکا 2010-07-14


