ناوه‌ندی هه‌واڵ: محمه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند سه‌رۆکی به‌ندکراوی ڕێکخراوی داکۆکی له مافی مرۆڤی کوردستان، له بێهۆشی ته‌واودایه. به گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ری " هرانا"، له په‌یوه‌ندییه‌کی بنه‌ماڵه‌ی سدیق که‌بوودوه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌واڵده‌رییه‌دا، ئاشکرایان کردووه که ناوبرا له حاڵه‌تی بێهۆشی ته‌واو دا ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی به‌ندی ٣٠٥ی زیندانی ئه‌وین کراوه.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان باس له دۆخی ناله‌باری که‌بوودوه‌ند پاش ئه‌و سه‌کته‌یه ده‌کات که ٢ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بووه هۆی له کار که‌وتنی به‌شێک له له‌شی ناوبراو و بنه‌ماڵه‌که‌شی ده‌ڵێن که ڕه‌وشی که‌بوودوه‌ند زۆر ناجێگیره و به هۆی لاوازی له‌شییه‌وه توانای زۆر کاری نیه. بنه‌ماڵه‌یه سه‌رۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان داوا له کۆڕ و کۆمه‌ڵ و ڕێکخراوه‌کانی داکۆکی له مافی مرۆڤ ده‌که‌ن که به پیر بانگه‌وازه‌که‌یانه‌وه بێن و گوشار بخه‌نه سه‌ر کاربه‌ده‌ستانی ڕژیم تاکوو ناوبراو ئازاد بکرێ.


