ناوه‌ندی هه‌واڵ: پاش ئه‌وه‌ی که دوکاندا و کاسبکارانی شاری تاران به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به بڕیاری زیادکردنی ماڵیات و سه‌رانه له سه‌ر داهاتی خه‌ڵک، ده‌ستیان به مانگرتن کرد، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی رابردوو دا ئه‌و ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنه بازاڕی شاره‌کانی ته‌ورێز، ئیسفه‌هان، مه‌شهه‌د و هه‌مه‌دانیشی گرته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌واڵده‌رییه‌کان له ناو ئێرانه‌وه، ئه‌و بۆ ڕۆژی هه‌شته‌مه که به‌شێکی زۆر له بازاڕ و دوکانه‌کانی تارانی پایته‌ختی ئێران له مانگرتنی ته‌واو دان و سه‌ره‌ڕای پاشه‌کشه‌ی ڕژیمی ئیسلامی له بڕیاری زیاد کردنی ماڵیات و پێکهاتنی نوێنه‌رانی خه‌ڵک و ڕژیم بۆ به‌ربه‌ست کردنی ئه‌و کێشه‌یه، به‌ڵام زۆربه‌ی دوکانداره‌کان ڕایانگه‌یاندووه که مل که‌جی ئه‌و بڕیارانه نابن له‌و کۆبوونه‌وانه دا ده‌درێن و تا له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی ئه‌و بڕیاره له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه دڵنیا نه‌بن ئاماده نین واز له مانگرتن بێنن.
له لایه‌کی دیکه‌وه و هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه دا هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که مانگرتن بازاڕی شاره‌کانی ته‌ورێز، ئیسفه‌هان، مه‌شهه‌د و هه‌مه‌دان،یشی گرتووه‌ته‌وه. به پێی هه‌واڵ له ترسی سه‌رهه‌ڵدانی هه‌رچه‌شنه کاریکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو ڕژیم هێزێکی تا بناگوێ چه‌کداری له شه‌قام و گۆڕه‌پانه سه‌ره‌کییه‌کانی ئیسفه‌هان دا کۆکردووه‌ته‌وه. ئه‌و هێزانه له هه‌رچه‌شنه کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ده‌پڕینگێنه‌وه و ته‌نانه‌ت پێش به کۆبوونه‌وه‌ی ٢ که‌سی و ٣ که‌سیش ده‌گرن.
به گوێره‌ی هه‌واڵ باردۆخی گشت ئه‌و شارانه‌ی مانیان گرتووه له تاران و ئیسفه‌هان باشتر نیه و ڕژیم له هه‌وڵی کۆنتڕۆڵ کردنی بازاڕی ئه‌و شارانه‌ش دایه.
به وته‌ی شاره‌زایانی سیاسی ئه‌و باردۆخه که ئێستا به سه‌ر ئیران‌دا زاڵه، به‌ربینی به ڕژیمی دیکتاتۆر و گه‌نده‌ڵی ئیسلامی گرتووه و ئه‌گه‌ر ئاوا بڕواته پێش دوور نیه که نائارامی و مانگرتن گشت شاره‌کانی دیکه‌ی ئێران بگرێته‌وه. خۆ هه‌رچه‌نده هه‌ر ئێستا به هۆی گرینگی پله‌ی ئابووری ئه‌و شارانه‌ی که له سه‌ره‌وه باسکران، تا تاڕاده‌یه‌کی زۆر بازاڕی ئێران تووشی ئاڵۆزی و شله‌ژان بووه.


