کوردستان و کورد: رێوڕه‌سمی 21 ساڵه‌ی تێرۆری دوکتو‌ر قاسملوو و هاوڕێیانی له شاری ڤییه‌ن به هۆی دیپلۆمات تێرۆریسته‌کانی کۆماری ئیسلامییه‌وه له بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حدک به‌ڕێوه چوو.
به‌یانیی ئه‌وڕۆ سێشه‌ممه، 22 ی پوشپه‌ڕ به ئاماده‌بووونی کاک خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و به‌شێکی زۆر له ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی و رێبه‌رایه‌تیی حدک و سه‌دان که‌س له کادر و پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له 21 ساڵه‌ی تێڕۆری دوکتو‌ر قاسملوو و هاوڕێیانی دا یاد و بیره‌وه‌ریی شه‌هیدانی کاره‌ساتی ڤیه‌نیان به‌رز راگیرا.
له سه‌ره‌تای ئه‌و رێوڕه‌سمه‌دا په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسیی حدک به بۆنه‌ی 21 ساڵه‌ی تێرۆری دوکتو‌ر قاسملوو و هاوڕێیانی له لایه‌ن کاک مسته‌فا مه‌ولودی، جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانه‌وه خوێندرایه‌وه.
دواتر مامۆستا مومتاز حه‌یده‌ری، لێکۆڵه‌ر و نووسه‌ری باشووری کوردستان له وته‌یه‌کی کورت دا له گێڕانه‌وه‌ی بێره‌وه‌رییه‌کانی خۆی دا له گه‌ڵ دوکتو‌ر قاسملوو چه‌ند گۆشه‌یه‌ک له سیمای دوکتو‌ر قاسملووی خسته به‌ر چاو.
مامۆستا مومتاز حه‌یده‌ری له به‌شیکی قسه‌کانی دا گوتی که قاسملوو هه‌ر تایبه‌ت به بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان نه‌بوو، قاسملوو سه‌رکرده‌یه‌کی گه‌وره‌ی هه‌موو کورد و کوردستان بوو.
به‌ڕێزیان له درێژه‌ی قسه‌کانی دا گوتی من به‌رله‌وه‌ی قاسملوو له نیزیکه‌وه بناسم، له رێگای نووسینه‌کانی، کتێب و بیر و بۆچوونه‌کانی و له رێگه‌ی رۆڵ و کاریگه‌ریی قاسملوو له بزاوتی سیاسیی کوردستان دا ئه‌و که‌سایه‌تییه‌ی گه‌وره‌ی کوردم ناسیوه و دواتر ئه‌و شانازییه‌م پێ بڕاوه که له نیزیکه‌وه بیناسم و شتی لێ فێر ببم.
کاک حوسێن مه‌ده‌نی، خه‌باتگێڕی دێرینی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کۆرگێڕێکی دیکه‌ی ئه‌و سمیناره بوو.
کاک حوسێن مه‌ده‌نی له پێوه‌ندی له گه‌ڵ دوکتو‌ر قاسملوودا گوتی که دوکتو‌ر قاسملوو خاوه‌نی دنیابینییه‌کی زۆر به‌هێز بوو که ماوه‌ی زیاتر له 40 ساڵ به نووسین و به پراکتیک به‌شداریی له جووڵانه‌وه‌ی کورد دا کرد و له هه‌ستیارترین کاته‌کان دا نیزیک به 20 ساڵ رێبه‌رایه‌تیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی کرد.
کاک حوسێن مه‌ده‌نی له درێژه‌ی قسه‌کانی دا باسی له قۆناغه‌کانی دوورکه‌وتنه‌وه‌ی دوکتو‌ر قاسملوو له بیری مارکسیستی و گه‌شه‌کردنی بیری ناسیۆنالیستیی مۆدێڕن له زه‌ین و بیرکردنه‌وه ی دوکتو‌ر قاسملوو و، هه‌وڵدان بۆ جێخستنی ئه‌و رێبازه له بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی کوردی له لایه‌ن دوکتو‌ر قاسملووه‌وه کرد.
به‌ڕێزیان له به‌شیکی دیکه‌ی باسه‌که‌ی دا باسی له رۆڵی گرینگ و چاره‌نووسسازی دوکتو‌ر قاسملووی مه‌زن له حیزبی دێموکراتی کوردستان دا کرد که به گه‌ڕانه‌وه‌ی دوکتو‌ر قاسملوو بوو به خاوه‌نی حیزبێکی به به‌رنامه و ئه‌ساسنامه‌ی مۆدێڕن و خاوه‌ن رێباز و هێڵی سیاسیی روون و خاوه‌ن کارتێکه‌ری له بزاوتی سیاسیی کوردستان دا.
هوشمه‌ند عه‌لی، مامۆستای زانکۆی کۆیه که تێزی کارناسیی باڵای خۆی له سه‌ر که‌سایه‌تیی دوکتو‌ر قاسملوو وه‌رگرتوه، کۆڕگێڕێکی دیکه‌ی ئه‌و سمیناره ئاماژه‌ی به‌وه کرد که حیزبی دێموکراتی کوردستان میراتی دوکتو‌ر قاسملوویه که بۆ کوردی بو جێ هێشتوه.
هوشمه‌ند عه‌لی له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانی دا ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد که ئه‌وه به‌ڵگه نهێنییه‌کانی وڵاتانی زلهێز و وڵاتانی داگیرکه‌ر و دوژمنانی کوردن که به باشترین شێوه لایه‌نه به‌رزه‌کانی که‌سایه‌تیی دوکتو‌ر قاسملوو ده‌رده‌خه‌ن.
هوشمه‌ند عه‌لی له دوایین به‌شی باسه‌که‌ی دا باسی له گرینگیی قۆناغه‌کانی وتووێژی دوکتو‌ر قاسملوو له گه‌ڵ دیپلۆمات تێرۆریسته‌کانی کۆماری ئیسلامیی کرد و ئه‌وه‌ی شی کرده‌وه که کامانه هۆکار و فاکتۆری مێژوویی و جیهانی و ناوچه‌یی بوونه هۆی ئه‌وه‌ی که دوکتو‌ر قاسملوو له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ناچار به دانوستان بێ و له‌و پێناوه‌دا گیانی دا بنێ.


