هاونیشتمانه به‌رێِزه‌كان!
خه‌ڵكی وڵاتپارێزی كوردستان!
تێكوشه‌ران‌و ئه‌ندامانی حیزبی دیموكراتی كوردستان!
22ی پووشپه‌ری 1389ی هه‌تاوی، 13ی جۆلای 2010 زایینی، 21 ساڵ به‌سه‌ر تیرۆر‌و شه‌هید كرانی دوكتور عه‌بدولره‌حمان قاسملوو سكرتێری گشتیی حیزبی دیموكرات، هاوڕێ عه‌بدوڵلا قادری ئازه‌ر ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌و نوێنه‌ری حیزبی دێموكرات له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و دوكتور فازل ره‌سووڵ دۆستی نیزیكی حیزبی دیموكراتی كوردستاندا تێده‌په‌رێ. له 20 ساڵی رابردوو دا هه‌موو ساڵێ حیزبی دیموكراتی كوردستان‌و خه‌ڵكی كوردستان له‌و رۆژه دا یادی رێبه‌ری شه‌هید دوكتور قاسملوویان كردۆته‌وه‌و رێزیان له خه‌بات‌و تێكۆشانی گرتوه‌و له به‌رامبه‌ر گه‌وره‌یی ئه‌و نه‌مره‌دا سه‌ری ڕێزیان دانه‌واندوه.
هه‌ر كاتێك له‌و په‌یام‌و وتووێژانه ورد ده‌بینه‌وه كه له یاد‌و له پێوه‌ندی له‌گه‌ل دوكتور قاسملوو دا نووسراون‌و گوتراون، باشتر بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه دوكتور قاسملوو چ گه‌وره پیاوێكی سه‌رده‌می خۆی بووه، چه‌نده جێگای له دڵی خه‌ڵكی كوردستان دا كردۆته‌وه، له نێو كه‌سانی سیاسیی دێمۆكرات‌و واقع بینی ئێران دا چه‌نده جێگای رێز بووه‌و چڵون باسیان له شوێن دانانی ئه‌و مروڤه مه‌زنه له بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی له ئێران دا كردوه. بیانییه‌كانیش ئه‌وانه‌ی له نزیكه‌وه دوكتور قاسملوویان ناسیوه یا به‌هۆی ئه‌و رێبه‌ره‌وه بوون به دۆست‌و ئاشنای خه‌ڵكی كوردستان، له ژێر رووناكایی لێكدانه‌وه‌و بۆچوونه‌كانی ئه‌و دا دڵسۆزانه پشتیوانی‌یان له خه‌باتی گه‌لی كورد كردوه.
21 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر رێژیمی كۆماری ئیسلامی، رێبه‌رێكی له حیزبی دیموكرات و خه‌ڵكی كوردستان ئه‌ستاند، كه هه‌ر له هه‌ڕه‌تی لاوه‌تییه‌وه خۆی بۆ خه‌بات له پێناوی رزگاریی نه‌ته‌وه‌كه‌ی‌و ئازادیی وڵاته‌كه‌ی دا ته‌رخان كرد. ئه‌و، له ده‌ورانی كۆماری كوردستاندا ده‌چێته ریزی یه‌كێتیی لاوان دیموكراتی كوردستان، پاشان به كار‌و تێكۆشانی سیاسی ده‌گاته به‌رزترین پله‌ی سیاسیی حیزبی‌و بۆ ماوه‌ی زیاتر له 18 ساڵ سكرتێری گشتیی حیزبی دیموكراتی كوردستان بووه. له ده‌ورانی نه‌مر قاسملوو دا حیزبی دیموكرات بووه حیزبی كۆمه‌لانی خه‌ڵكی رۆژهه‌لاتی كوردستان. هه‌ر به رێبه‌ریی دوكتور قاسملووش بووكه حیزبی دێموكرات توانی ببێته حیزبێك كه شوێن له‌سه‌ر روو دا‌و ئالوگۆره سیاسی یه‌كانی ئێران‌و به تایبه‌ت كوردستان دابنێ. قاسملوو به سیاسه‌تی حه‌كیمانه پایه رێژیی بینایه‌كی سیاسیی بۆ حیزبه‌كه‌ی كرد كه جێگای په‌سه‌ندی خه‌ڵكی كوردستانه‌و حیزبی دیموكراتی پێ پوویاتر و ئاكتیوتر بوو. ئه‌و كه‌سایه‌تییه سیاسیه تێكۆشه‌ره به جۆرێك شوێنی له‌سه‌ر سیاسه‌تی حیزبی دیموكرات‌و بیری تێكۆشه‌رانی داناوه، كه پاش 21ساڵ له نه‌بوونی، ئێستاش تێروانینه سیاسییه‌كانێ چرای رێگای تێكۆشانی سیاسیی حیزبی دیموكراتی كوردستان‌و ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه‌ن.و ده‌كرێ بڵیێن ئێستاش بۆ رێكخستن و كاری ته‌شكیلاتی، بۆ پێوه‌ندیی سیاسی، بۆ خوێندنه‌وه‌و تێڕوانینی سیاسی، بۆ گرتنی هه‌ڵوێست‌و پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی سیاسی‌و سه‌ربه‌خۆیی بڕیاردان، ئیلهامده‌ر‌و رێنوێنی كاری حیزبی‌و سیاسی‌و خه‌باتگێڕانه‌مانه.
دوكتور قاسملوو وه‌ك سیاسه‌تمدارێكی واقع بین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌ك كوردێكی نیشتمانپه‌روه‌ری تێكۆشه‌ربڕوایه‌كی پته‌وی به یه‌كێتیی خاكی كوردستان‌و گه‌لی كورد هه‌بوو به ئاشكرا ده‌یگوت: ئه‌گه‌ر رۆژێك كوردان بكه‌ونه‌وه سه‌ر یه‌ك‌و له یه‌ك ولات دا خاوه‌نی كیان‌و ده‌وله‌تی خۆیان بن ئه‌وه یه‌كگرتنه‌وه‌یه نه‌ك جیابوونه‌وه. به‌لام واقع بینانه‌و به له‌به‌ر چاو گرتنی هه‌لومه‌رجی ناوچه‌و ولات‌و هێز‌و توانای خه‌ڵكی كوردستان خه‌باتی ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی حكوومه‌تێكی دێموكراتیك له ئێران‌دا مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانیش به شێوه‌ی خودمختاری دابین بكرێن. له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و سه‌رده‌م خودموختاری به چاره‌سه‌رێكی گونجاو ده‌زانێ، به‌لام هه‌ر له‌و كاتیش دا ده‌یگوت ئێمه بۆ نه‌وه‌ی دواڕۆژ بریار ناده‌ین‌و وه‌كیلی نه‌وه‌ی دوارۆژ نین، ئه‌وان بۆ خۆیان بریار ده‌ده‌ن كه بۆ گه‌یشتن به مافه سیاسی‌و نه‌ته‌وایه‌تی یه‌كانیان چۆن خه‌بات بكه‌ن‌و چ جۆره سیستم‌و نیزامێك بۆ داهاتووی وڵاتی خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن. بیری تیژی دوكتور قاسملوو هه‌ر له چوارچێوه‌ی كورد‌و كوردستان‌و دابینكردنی مافی نه‌ته‌وایه‌تی بۆ كورد دا قه‌تیس نه‌ماوه. به‌لكو ئه‌و وه‌ك ئێرانییه‌كی دیموكرات بیری له ولاتی ئێران‌و دانیشتووانی ئێران به هه‌موو جیاوازییه نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌تنیكی، زمانی‌و ته‌نانه‌ت دینی‌و مه‌زهه‌بی ده‌كرده‌وه. كاتێك ئه‌وه‌مان زیاتر بۆ ده‌رده‌كه‌وێ كه گوێ له كاسێتی قسه‌كانی دوكتور قاسملوو له‌سه‌ر میزی وتووێژ له‌گه‌ڵ نێردراوانی كۆماری ئیسلامی دا بگرین. ئه‌و له كاتێك دا ده‌كه‌ویته به‌ر گولله‌ی دیپلومات تیروریسته‌كانی كۆماری ئیسلامی كه وه‌ك ماموستایه‌كی لێزان باسی له باشییه‌كانی به‌یه‌كه‌وه ژیانی گه‌لانی ئێران ده‌كرد، به مه‌رجێك مافه نه‌ته‌وایه‌تی، سیاسی‌و دیموكراتیكه‌كانی نه‌ته‌وه‌بنده‌سته‌كانی ئێران دابین بكرێ. دوكتوری نه‌مر هه‌ر له‌و دوا ساتانه‌ی ژیانی دا ده‌لێ ئه‌گه‌ر ئه‌و جیاوازییانه‌و مافی گه‌لان له‌به‌ر چاو نه‌گیرێ دوارۆژێكی تارێك دێته سه‌ڕ ڕێی ئێران. دوكتور قاسملوو وه‌ك كه‌سێكی شاره‌زا بۆ كێشه سیاسی، ئابووری‌و كۆمه‌لایه‌تییه ئالۆزه‌كان تیڕوانینی خۆی هه‌بوو. لایه‌نگری چاره‌سه‌ری كێشه سیاسی یه‌كان به رێگای ئاشتیانه‌و دیالۆگ‌و له‌یه‌كتر تێگه‌یشتن دا بوو. دابینكردنی مافه‌كانی له چوارچێوه‌ی قانوونی دێموكراتێك دا بۆ دابین كردنی ئاشتی‌و سه‌قامگیریی دیموكراسی به پێویست ده‌زانی. هه‌ر بۆیه به‌ربه‌ره‌كانیی له‌گه‌ل هه‌موو بیرێكی ته‌نگ نه‌زه‌رانه ده‌كرد. گه‌لی كورد‌و حیزبی دیموكرات حه‌قیانه شانازی به رۆڵه‌یه‌كی هه‌ڵكه‌وتووی وه‌ك دوكتور قاسملووه بكه‌ن كه ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجی بۆ ره‌خسا با، بیر‌و فیكری ئه‌و ئینسانه كورده ده‌یتوانی بۆ سه‌قامگیریی دێموكراسی‌و دابینكردنی ئازادی نه‌ك هه‌ر بۆ خه‌ڵكی كوردستان‌و ئێران به‌لكوو بۆ خه‌ڵكی دنیاش یارمه‌تیده‌ربێ. به‌لام به‌داخه‌وه تاریك بینانی حاكم به‌سه‌ر ئێران‌دا له كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م قاسملوو رۆله‌ی هه‌ڵكه‌وتووی گه‌لی كوردیان له دایكی نیشتمان ئه‌ستاند‌و ولات‌و خه‌ڵكه‌كه‌یان له تواناكانی ئه‌و گه‌وره پیاوه بێ به‌ش كرد. به‌خۆشییه‌وه نه‌ته‌وه‌كان وه‌جاغ كوێر نین‌و به نه‌مانی هه‌ر یه‌ك له رۆڵه هه‌ڵكه‌وتووه‌كانیان كه‌سانی دیكه‌یان لێ هه‌لده‌كه‌وێ كه جێگایان پڕ بكه‌نه‌وه‌و به كه‌لك وه‌رگرتن له توانای خۆیان‌و پشت به‌ستن به هێزی له‌بڕان نه‌هاتووی گه‌له‌كه‌یان‌و ئیلهام وه‌رگرتن له گه‌وره پیاوانی مێژوو‌و به‌كاری به‌رده‌وام هه‌ول ده‌ده‌ن ، خۆشی‌و به‌خته‌وه‌ریی زیاتر بۆ گه‌ل‌و وڵاتی خۆیان دابین بكه‌ن. قوتابیانی قاسملوو و تێكۆشه‌رانی كوردستان كه له ریزه‌كانی حیزبی دیموكراتی كوردستان دا خه‌بات ده‌كه‌ن نموونه‌ی دیاری ئه‌و راستییه‌ن. چونكه له دوای مه‌رگی دوكتور قاسملوو‌و هاوسه‌نگه‌رانیان به ئیلهام وه‌رگرتن له بیری رێبه‌ران‌و رێبازێك كه ئه‌وان دیاری‌یان كردوه، ئالای ده‌ستی ئه‌وانیان هه‌روا شه‌كاوه راگرتوه‌و نه‌یانهێشتوه بكه‌وێته سه‌ر هه‌رد.
هاونیشتمانه ئازادیخوازه‌كان!
هێز‌و لایه‌نه سیاسی یه خه‌باتگێڕه‌كانی كوردستان‌و ئێران!
دوكتۆر قاسملوو له ده‌وری یه‌كتر كۆبوونه‌وه‌ی هێزه سیاسییه‌كانی ئێران‌و كوردستانی به یه‌كێك له فاكته‌ره به هێزه‌كانی به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر دیكتاتۆری دا ده‌زانی‌و پێی وابوو هاوخه‌باتیی گه‌لانی ئێران‌و هێزه‌سیاسییه‌كانی ئه‌م ولاته‌و یه‌كگرتنیان له پێناوی ئامانجه هاوبه‌شه‌كانیان دا مه‌رجی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر دیكتاتوری‌و كۆنه‌په‌رستی دایه. هه‌ر بۆیه ئێمه وه‌ك قوتابیان‌و درێژه‌ده‌رانی رێگای ئه‌و رێبه‌ره، له‌م بۆنه‌یه دا جارێكی دیكه له‌سه‌رپێویستی‌و گرینگیی یه‌كگرتن‌و هاوخه‌باتی له ئاستی كوردستان‌و ئێران دا پێ دا ده‌گرینه‌وه.
ئێمه له كاتێكدا یادی 21ساڵه‌ی تیرۆری دوكتور قاسملوو‌و هاوڕێیانی ده‌كه‌ینه‌وه، كه بزووتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی له ئێران له هه‌موو كات قوولتر بۆته‌وه‌و زور له چین‌و توێژه‌كانی خه‌ڵكی ئێران راسته‌وخۆ‌و ناراسته‌وخۆ تێیدا به‌شدارن. ئه‌م بزووتنه‌وه به‌گشتی كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی خستوته نێو ده‌سه‌لاتداران‌و خه‌لكی نارازیی ئێران. هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه، به‌لكوو درز‌و كه‌لێنی گه‌وره‌ی خستۆته نێو په‌یكه‌ره‌ی حاكمییه‌ت‌و دوو به‌ره‌كی و چه‌ند به‌ره‌كی، دام‌و ده‌زگا حكوومه‌تییه‌كان به‌گشتی‌و ته‌نانه‌ت ناوه‌ند‌و بنیاده مه‌زهه‌بی یه‌كانیشی گرتۆته‌وه. ئه‌م بزووتنه‌وه به‌رینه هێڵه سووره‌كانی به‌زاندوه‌و نیزامی كۆماری ئیسلامیی له ته‌واوه‌یتی خۆی دا به‌راشكاوی هێناوه‌ته ژێر پرسیار . هه‌ر بۆیه خه‌ڵكی ئێران چی دیكه ژیان له سێبه‌ری سیسته‌می ویلایه‌ت فه‌قیهی و قانوونه دژی دیموكراتێك‌و ده‌زگا‌و دامه‌زراوه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی ئه‌و رێژیمه دا ته‌حه‌مول ناكه‌ن‌و بریاریان داوه كۆتایی به ته‌مه‌نی دیكتاتۆری‌و سه‌ره‌رۆیی له ئێران‌دا بێنن. ئێستاكه كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییش له رووی رێژیمی كۆماری ئیسلامی دا وه‌ستاوه‌ته‌وه‌و سه‌باره‌ت به یاخیبوونی ئه‌و رێژیمه له رێوشوین‌و په‌سند كراوه نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كان، هه‌ڵوێستی گرتوه، دیالۆگ، لێك نزیكبوونه‌وه‌و یه‌كگرتن‌و هاوخه‌باتی له ئاستی ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌و رێژیمه دا، له هه‌موو كات پێویست تره. په‌یامی ئێمه له 21 ساڵه‌ی شه‌هاده‌تی دوكتور قاسملوو دا بۆ ئۆپوزیسیۆنی كورد‌و، ئێرانی ئه‌وه‌یه پێكه‌وه بكه‌وینه دیالۆگێكی جیددی به مه‌به‌ستی یه‌كگرتن له‌سه‌ر ئامانجه هاوبه‌شه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌بات له دژی پاوانخوازی، جیاوازیدانان‌و دیكتاتۆریی ده‌سه‌لاتداران بگه‌یه‌نینه ئاكامی دڵخواز.
به‌ریَِز بێ یادی رێبه‌ری شه‌هیدمان دوكتور عه‌بدوڵره‌حمان قاسملوو‌و وهاوڕێیانی
سه‌ركه‌وێ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی خه‌لكی كوردستان
سه‌ركه‌وێ بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی ئێران به دژی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران.
حیزبی دیموكراتی كوردستان
ده‌فته‌ری سیاسی
21 ی پووشپه‌ری 1389
12 جۆلای 2010


