به گوێره‌ی ئاکامی توێژینه‌وه‌کان، هه‌ر وڵاتێک کێبه‌رکێ جیهانییه‌کانی فوتباڵی بردبێته‌وه، ئابورییه‌که‌ی به شێوه‌ی مامناونجی تا ئاستی 0،7 پڕۆسێنت هه‌ڵکشانی به خۆیه‌وه بینیوه. هۆی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی مه‌عنه‌ویات و ئاستی متمانه‌به‌خۆیی، که ئه‌مه‌ش بۆ خۆی په‌ره به مه‌سره‌ف و ریسککردن ده‌دا. هه‌ر به هه‌مان شێوه‌ش، شکانه مه‌زنه‌کان ده‌بێته هۆی داشکانی نرخی پشک (قیمت سهام) له وڵاته دۆڕاوه‌کاندا، هۆی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دابه‌زینی مه‌عنه‌ویاتی ئه‌وانه‌ی ده‌سمایه‌یان خستۆته بازاڕه‌وه.
له کاتی قه‌یرانه ئابورییه‌کاندا، رێکه‌وتننامه‌ی پشتیوانی سپۆنسۆڕی تیپه‌کان که‌م ده‌کا و رێژه‌ی ته‌ماشاوانانی کێبه‌رکێکانیش داده‌به‌زێ. هێنانی یاریکه‌ری بیانیش چه‌وتی و چه‌ڵه‌مه‌ی دێته‌ڕێ.
هه‌ڵبه‌ت، فوتباڵ له جه‌رگه‌ی قه‌یرانه‌کانیشدا خۆشی و قریوه و دڵنیایی بۆ تامه‌زرۆکانی خۆی به دیاری دێنێ. فوتباڵ شتێکی نه‌مره: بنیاتێکه که وه‌ک بازاڕی ده‌سمایه نانه‌وه هه‌ره‌س ناهێنێ، جا گریمان تیپگه‌لێکی خۆشه‌ویستیش روو له که‌سادی بێنن. به‌ده‌ردی ئاڕژانتینییه‌ک گوتبووی؛ "قه‌یرانه ئابوورییه‌کان دێن و ده‌ڕۆن. سیاسه‌تمه‌داره‌کان دێن و ده‌ڕۆن. به‌ڵام پێویست ناکا قه‌ت بۆ بزربوونی چرکه خۆشه‌کانی فوتباڵ نیگه‌ران بیت".
دیێگۆ ماڕادۆناش، نه‌مره. نه‌مره وه‌ک فوتباڵ
ئه‌و خوداوه‌نده‌ی فوتباڵ کاتی خۆی ئه‌وه‌نده‌ی ساته‌وه‌ختی به‌خته‌وه‌ری بۆ هاونیشتمانه ئاڕژانتینییه‌کانی به‌دیاری هێنان، که ئیتر که‌س دڵی نه‌هات کاره ناله‌باره‌کانی دواتری لێ به‌دڵ بگرێت. له ساڵه‌کانی سه‌ره‌تای 2000 دا له‌و کاته‌یدا که ئاڕژانتین تا ئه‌ژنۆیان له زه‌لکاوی قه‌یرانی ئابوری رۆچووبوو، ماڕادۆنا له زومڕه‌ی ئه‌و تاکوته‌را سیما ره‌گداکوتاوانه (ئینستیتوتیۆناڵ) بوو که هه‌روا له تروپکی خۆشه‌ویستیدا مایه‌وه.
مارکی ماڕادۆنا به تووتووش له‌باو ناکه‌وێ. ته‌نانه‌ت ئه‌و شکسته تاڵه‌ی دووشه‌ممه‌ی پێشووش به‌رامبه‌ر به ئاڵمان چۆکی پێ دانادا. خۆزێ گاریگا که ئانتڕۆپۆلۆژێکی خه‌ڵکی ئاڕژانتینه، راست ده‌کا که ده‌ڵێ " هه‌ر کاتێک مرۆڤ لای وایه ئیتر مارادۆنا زه‌مینگیرکراوه، ئه‌و سه‌رله‌نوێ له نێو ته‌پۆزه‌وه ڕاده‌بێ و، دیسان ملی رێ ده‌گرێ. هه‌ر وه‌ک ئێستای له بیچمی راهێنه‌ری تیمدا".
ساڵی 2002 یش له کێبه‌رکێ جیهانیه‌کانی فوتباڵدا ئاڕژانتین په‌رۆشی بردنه‌وه بوو. ئه‌و په‌رۆشیه‌ش به‌شێکی له پێناوی هه‌توانی برینه ئابورییه‌کانیدا بوو. له‌و ده‌مه‌دا به‌ڵام ئارژانتین له خولی سه‌ره‌تایی واوه‌تر نه‌کشا. ئه‌وه‌ی ئه‌وده‌م له ئاڕژانتین قه‌وما، ئه‌مساڵ به‌سه‌ر یۆنانی قه‌یرانلێدراودا هات.
ئه‌گه‌ر کاریگه‌رییه‌کانی مه‌عنه‌ویات له سه‌ر ئابوری راست بێت، هه‌ق وایه له نێو ئه‌و تیمانه‌ی به‌ره‌و خولی پێش کۆتایی هه‌ڵکشاون، پشکی شێر به‌ر ئۆروگوای یان ئیسپانیا بکه‌وێ نه‌ک ئاڵمان و هۆڵه‌ند. له نێو ئه‌و چوار وڵاته‌دا ئۆروگوای هه‌ژارترین وڵاته، ئیسپانیا قه‌یرانلێدراوترین.
هه‌ڵبه‌ت شانسی ئیسپانیا نه‌ک هه‌ر خراپ نیه به‌ڵکو له سه‌رووی هه‌موو ئه‌وانی تره‌وه‌یه، دیاره ئه‌گه‌ر لێکدانه‌وه‌ی نیوه‌جیددیی بانکی ده‌سمایه‌نانه‌وه‌ی Goldman Sachs بکه‌ین به پێوه‌ر. ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی پاشای پێشبینییه‌کان واته برێزیل لێکه‌وت و ئاڕژانتینیش سه‌رباری په‌رجووی ماڕادۆنا، سه‌ری بێ کڵاو مایه‌وه.
نووسینی: یۆۆهاننا پۆهیۆڵا
هێسلینگین سانۆمات، 5.7.1010
وه‌رگێڕدراو له فینلاندییه‌وه: رێبوار ک


