ناوه‌ندی هه‌واڵ : به مه‌به‌ستی پێشوازی و به‌رزوبه‌ڕێز ڕاگرتنی یادی 21ساڵه‌ی تیرۆری ڕێبه‌رانی شه‌هیدی حیزبی دێموكراتی كوردستان, دوكتور قاسملوو و هاوڕێیانی به ده‌ستی دیپلۆمات تیرۆریسته‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ,خه‌ڵكی تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه په‌روه‌ری كوردستان و ئه‌ندامانی سه‌ر به ڕێكخستنه‌كانی نهێنیی حیزبی دێموكراتی كوردستان له چه‌ندین ڕۆژ له‌مه‌و به‌ره‌وه له شار و ناوچه جۆراو جۆره‌كانی كوردستان ده‌ستیان كردووه به چالاكی ته‌بلیغی و نیشانیان دایه‌وه كه كوردستان هه‌ر وا مه‌یدانی شۆڕش و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌یه له گه‌ڵ داگیركه‌راندا .
هه‌واڵه‌كان له ناوچه جۆراوچۆرهكانی كوردستانه‌وه باس له چالاكیی به‌رین و بهربلاَوی ڕۆڵه‌كانی كورد ده‌كه‌ن
سنه: تێكۆشه‌رانی حیزبی دێموكراتی كوردستان زیاتر له سه‌دان وێنه‌و تراكتی پێوه‌ندی دار به یادی 22ی پووشپه‌ڕیان له گه‌ڕه‌که‌کانی: عه‌باساوا، چوارباخ، گوڵشه‌ن، غه‌فوور، به‌هاران، یه‌ک نۆزده، یه‌ک حه‌ڤده، دوو نۆزده. شه‌قامه‌کانی: كەڵەكەجاڕ، تكیەو چەمەن، جامی، سەفەری، دەورووبەری فروشگای رەفا فیرده‌وسی، سیرووس،یازده میتری و مه‌یدانی نهبوهتبلاَوكردۆتهوه.
كرماشان:له‌شاری كرماشانه‌وه هه‌واڵمان پێ گه‌یشتووه كه تێكۆشه‌رانی نهێنیی حیزبی دێموكراتی كوردستان له‌م شاره چالاكی به‌رینی ته‌بلیغیان به‌ڕێوه بردووه‌و له شه‌قامه‌كانی: مودەرس، چوارای ئوجا‌ق، مه‌یدانی گوڵستان، شەهرەكی ئیلاهیە، دەوڵەتاوا، فەرهەنگیان، فازی دوو تراكت و وێنه‌ی ڕێبه‌رانی شه‌هیدیان بلاَو كردۆته‌وه
مه‌هاباد: له شاری نه‌مر قازی محه‌ممه‌ده‌وه بۆ جارێكی دیكه ڕۆڵه‌كانی دێموكرات بهبلاَوكردنهوهی تراكت و وێنه‌ی شه‌هیدانی 22ی پووشپه‌ڕ له گه‌ڕه‌كه‌كانی پشت ته‌پ ,باغی شایه‌گان,مه‌یدانچه‌ی حه‌سه‌نزاده,ئه‌سحابه‌ی سپی,وه‌فایی,كانی سۆفی ڕه‌شید,تهپهیقازی, فه‌رهه‌نگیان ,باغی سیسه,شه‌هره‌ك,مهجبوورئاواو وهه‌روه‌ها له‌ئاواییه‌كانی: قەمتەرە، قەرەبڵاغ، بەردەمێش، خاتوونباغ، كەپەكەندو حاجی عەلی كەند یادی21ساڵه‌ی تیرۆری د.قاسملووی نه‌مر ,عهبدوللاَقادری ئازه‌ر و فازڵ ڕه‌سووڵیان به‌رز و به‌ڕێز ڕاگرت.
قه‌سری شیرین: چالاكان وتێكۆشه‌رانی ڕێگه‌ی د.قاسملوو له‌شاری قه‌سری شیرین ده‌ستیان دایه چالاكی ته‌بلیغی وله دەوروبەری پاركی سیب و شۆرای شار، شەقامی بان ئەفشار وێنه‌و تراكتی حیزبیی تایبه‌ت به 22ی پووشپه‌ڕیان بلاَوكردهوه.
بۆكان :تێكۆشه‌رانی ماندوویی نه‌ناس و به ئه‌مه‌گی درێژه‌ده‌ری ڕێگه‌ی شه‌هیدان به سه‌دان تراكت و وێنه‌ی پێوه‌ندیدار به 22ی پووشپه‌ڕیان له شه‌قامه‌كانی مامۆستا حەقیقی، مزگەوتی سەیفی، مزگەوتی ئەبووزەر و مەدرەسەی شەوانە رۆژی بلاَوكردهوه.
مه‌ریوان:ڕۆڵه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستان له شاری مه‌ریوان یادی22ی پووشپه‌ڕیان به‌رز ڕاگرت و چالاكی به‌رینی ته‌بلیغیان به‌ڕێوه‌برد.له هەر دوو سایتی جادەی زرێبار ـ مەریوان، دەورووبەری هوتێل زرێبار، كیوسك و دوكانەكان و یاریگاكانی ناو زرێبار، میوانخانەی تایبەت لە زرێبار لەسەر قەبری دەروێش، دەورووبەری ستادی هێزی ئینتزامی، گەڕەكەكانی مەیداناوا، ئیدارەی ئاو، چوارڕێیانی بایوە، تەكیە، شەقامی وەساڵ، دارسەیرانی قەدیم، نەخۆشخانەی تازە تراكت و وێنه‌ی تایبه‌ت به22ی پووشپهڕبلاَوكرانهوه.
سه‌رده‌شت:له به‌ره‌به‌ری 22ی پووشپه‌ڕدا ئه‌ندامان ولایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان له‌م شوێنانه چالاكی به‌رینی ته‌بلیغیان به‌ڕێوه‌بردو یادی22ی پووشپه‌ڕیان به‌رز ڕاگرت .ئه‌و شوێنانه‌ی تراكتی حیزبیان لێ بلاَوكراوهتهوهبریتین له: زۆربه‌ی شوێنه‌کانی ناوشار وه‌ک بیمارستانی کۆن، کانییه مه‌ڕی، سه‌رچاوی و شه‌قامی بیمارستان، سێ رێیانی بێزیلێ و هه‌موو ئه‌و تابلۆیانه‌ی که له نێو شاری سه‌رده‌شته‌وه به‌ره‌و ره‌به‌ت دانراون و پردی بریسوێ .
ڕه‌به‌ت: بۆبه‌رز ڕاگرتنی یادی شه‌هیدانی كاره‌ساتی وییه‌ن و نوێكردنه‌وه‌ی په‌یمان له گه‌ڵ خوێنی شه‌هیدان زۆر
به‌ی شوێنه‌كانی ناو شاری ڕه‌به‌ت بهتراكت و پووستێری حیزبیی تایبه‌ت به ڕۆژی 22ی پووشپه‌ڕ
ڕازاندرایهوه. جاده‌ی ئه‌سڵی ره‌به‌ت و شه‌قامی لیلانێ، ره‌به‌تی خوارێ، سه‌روچاوێ، مزگه‌وتی سه‌روچاوێ، زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری مه‌دره‌سه‌کانی ناوشاری ره‌به‌ت، شه‌قامی کانی گوێز و وهرمزاوا، پارکی به‌هاران، مه‌یدانی حه‌یوانان و زۆربه‌ی کووچه و کۆڵانه‌کانی نێوشاری ره‌به‌ت چالاكی به‌رینی ته‌بلیغی له لایه‌ن ئه‌ندامان و دڵسۆزانی حیزبه‌وه تێدا به‌ڕێوه چوو.
سه‌قز:
ئه‌ندامان و تێکۆشه‌رانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له شاری سه‌قز به بۆنه‌ی یادی 21 ساڵه‌ی شه‌هیدانی وییه‌ن، دوكتور عه‌بدولرحمان قاسملوو، عه‌بدوڵڵا قادری ئازه‌ر و فازل ره‌سوول، به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو کاری ته‌بلیغییان به‌ڕێوه برد. ئه‌و شوێنانه‌ی ئه‌ندامانی ته‌شکیلاتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له شاری سه‌قز بۆ به‌رزڕاگرتنی یادی شه‌هیدانی وییه‌ن تراکت و پووستێرو وێنه‌ی شه‌هیدانی رێبه‌ریان تێدا بڵاوکردۆته‌وه بریتین له: بلوار ، پشتی بیمارستانی خومه‌ینی، دادگا و پشتی دادگا، گه‌ڕه‌كی حه‌ماڵ ئاوای سه‌رێ ناسراو به به‌هارستان، گه‌ڕه‌كی حه‌مامی سه‌عدی، پاركی لاله، شه‌قامی دوخانیات تا سێ رێیانی مه‌له‌كی، شه‌قامی كوشتارگا، شه‌قامی رووده‌كی، پشتی ئیداره‌ی ریگا، شه‌قامی حه‌زره‌تی عومه‌ر تا سێ رێیانی كه‌ریم ئاوا، پشتی ئیداره‌ی قهندو شه‌كر، شه‌قامی شاناز، فه‌له‌که‌ی شاناز و بلواری كوردستان كه ناسراوه به شه‌قامی كوشتارگا.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بەرپرسانی رژیم لە شارەكانی كوردستان بەنیۆ بازارییان و دوكاندارەكاندا دەگەڕێن و پێیان دەڵین ئەگەر لە رۆژی 22ی پووشپەڕدا دوكانەكانیان دابخەن تووشی لێپرسینەوە دەبن و تەنانەت درگای دوكانەكانیان پلۆم دەكرێ. لە هەندێ شوێنێش بۆ پێش گرتن بە داخستنی دوكان و بازاڕ هەڕەشەی ئەوە كراوە كە "جەوازكەسبەكانیان " لێ وەردەگرنەوە. شیاوی ئاماژەیە كە لە شارەكانی سەقز وبۆكان وسنە جیا لە هەڕەشە لە خەڵك و بەتایبەتی بازاڕییەكان چەندین كەسیش لەو پێوەندیەدا دەسبەسەر كراون كە هێشتا لە ناوەكانیان زانیاریەك لەبەر دەستدا نیە
سه‌رچاوه : كوردستان و كورد


