ناوه‌ندی هه‌واڵ: به‌پێی ڕاپۆرتی پرێس تی ڤی ,ماهاتیر محه‌ممه‌د له لێدوانێكیدا له‌كۆبوونه‌وه‌ی لابردنی ئابلۆقه‌ی سه‌ر غه‌ززه له كوالالامپوور ,به ئاماژه به‌وه‌ی كه هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ته‌حریمی زیاتری سه‌ر ئێران ,گوتی : ئه‌مریكا به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ته‌حریمه‌كانی شووڕای ئه‌منییه‌ت
به‌دوای لاوازكردن ودواتر هێرشكردنه سه‌ر ئێرانه .
ماهاتیرمحه‌ممه‌د به به‌راورد كردنی دۆخی ئێستای ئێران له‌گه‌ڵ دۆخی عێڕاقی پێش هێرشی نیزامیی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی ,گوتی: ئه‌وه‌ی بۆ داڕێژه‌رانی سیاسه‌تی ئه‌مریكاو ئیسڕائیل گرینگه ئه‌وه‌یه , جارێكی دیكه ده‌بێ دنیا به‌و ئه‌نجامه بگا كه بوونی ئیسڕائیل ئه‌و جار له لایه‌ن ئێرانی خاوه‌ن چه‌كی ناوكیه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌كرێ . له درێژه‌دا محه‌ممه‌د سه‌باره‌ت به كاتی هێرشكردنه سه‌ر ئێران گوتی: سیاسه‌توانانی نیزامیی ئه‌مریكاوئیسڕائیل بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران به دوای ده‌رفه‌ت و كات دا ده‌گه‌ڕێن,هه‌روه‌ها محه‌ممه‌د گوتی: ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی كاتی هێرشكردنه سه‌ر عێڕاقیش سه‌ره‌تا له ڕێگه‌ی ئابلۆقه‌ی ئابووریه‌وه هه‌وڵی لاوازكردنی حكوومه‌تی عێراقیان دا و دواتر هێرشی نیزامی‌یان كرده‌سه‌ر.


