ناوه‌ندی هه‌واڵ: نیعمه‌تی ئه‌سه‌دی ,مامۆستای له‌سه‌ر كارده‌ركراوی ئاموزش وپه‌روه‌رشی پارێزگای سنه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تیه‌كانی رێژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه قۆڵبه‌ست و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كرا.
هه‌واڵده‌رییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه 20 ڕۆژله‌مه‌وبه‌ر نیعمه‌تی ئه‌سه‌دی ,مامۆستای له‌سه‌ركارده‌ركراوی ڕشته‌ی حیسابداری و له چالاكانی مه‌ده‌نیی كورد سه‌رله نوێ‌له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تیه‌كانی ڕێژیمه‌وه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا قۆڵبه‌ست كرا .
هێزه ئه‌منییه‌تیه‌كان پاش گه‌ڕان و پشكنینی ناو ماڵی ناوبراو ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌یسی كۆمپیۆتێر و كتێب ونوسراوه‌كانی داگرت و هه‌ڕه‌شه‌یان له بنه‌ماڵه‌كه‌شی كردووه كه نابێ ئه‌م هه‌واڵه بلاَو بكه‌نه‌وه .
شایانی باسه به دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تاكوو ئێستا ئاكامێكی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه‌ونه‌یان توانیوه له شوێنی ڕاگرتن وده‌سبه‌سه‌ركران وهۆی گیرانی ناوبراو ئاگاداربنه‌وه .
نیعمه‌تی ئه‌سه‌دی كه‌وه‌كوو هاوكاری حه‌وتوونامه‌ی (ژیوار) خه‌ریكی چالاكی ڕۆژنامه‌نووسی بوو پێشتریش به تۆمه‌تی (هه‌وڵدان دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی) ماوه‌یه‌ك له گرتووخانه‌كانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.


