ناسر قادرپوور
به راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی‌و بنیاتنانی فه‌رمی وڵاتی ئیسراییل سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه هێشتا شه‌ڕ درێژه‌ی هه‌بوو، شه‌پۆلی كۆچی جووله‌كه‌كان به‌ره‌و وڵاتی باوكیان ده‌ستی پێكرد. له ماوه‌ی سێ ساڵی سه‌رتادا به هۆی هاتنی ده‌یان هه‌زار كه‌سی كۆچكردووی جوو له سه‌رانسه‌ری جیهان، رێژه‌ی جووه‌كانی وڵاتی ئیسراییل دوو ئه‌وه‌نده چووه سه‌ره‌وه‌و بووه (4/1) ملیۆن كه‌س. رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌م كۆچبه‌رانه ئه‌و جووانه بوون كه له شه‌ڕی جیهانی دووهه‌م‌و كاره‌ساتی "شوئا" (שואה– هولۆكوست- كاره‌ساتی كوشتنی جووله‌كه‌كان له شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی) رزگاریان ببوو‌و له ئوردۆگا كاتیه‌كانی وڵاتی ئه‌ڵمانیا‌و نه‌مسا‌و ئیتالیا نیشته‌جێ ببوون. به راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی، چه‌ندین وڵاتی عه‌ره‌بی ده‌ستیان كرد به ئازار‌و ئه‌زیه‌تی جووله‌كه‌كانی ناوخۆی وڵاتی خۆیان، له‌م نێوانه‌شدا عێراق بڕیاری ده‌ركردنی هه‌موو جووه‌كانی ده‌ركرد‌و ئیسراییل ئه‌وانی له ئامێز گرت. زۆربه‌ی جووه‌كانی وڵاتانی لیبیا‌و یه‌مه‌ن كه له‌و وڵاته وه‌ده‌رنرابوون به‌ره‌و ئیسراییل به‌ڕێكه‌وتن. هه‌روه‌ها رێژه‌یه‌كی زۆر له جووه‌كانی رۆمانیا، بوڵغاریا، هه‌نگاریا‌و توركیا به‌ره‌و ئیسراییل به‌ڕێكه‌وتن.
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه پێش سه‌ربه‌خۆیی هاتبوونه ئیسراییل‌و خاوه‌ن پیشه‌ی كارامه‌و خوێندنه‌وه بوون، زۆربه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه به راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی له وڵاتانی ناوبراو به‌ره‌و ئیسراییل رۆیشتن تا راده‌یه‌ك به ده‌ستی به‌تاڵا روویان له‌و وڵاته كرد، وڵاتی تازه بنیات نراوی ئیسراییل به ئابوری‌و داهاتێكی لاواز به باشی نه‌یده‌توانی كاره‌كانیان جێبه‌جێ بكات.
له‌و كاته‌دا ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی له راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ئیسراییل تووڕه ببوون، له هه‌ندێ وڵات وه‌ك مه‌راكیش، لیبیا، سوریا، میسر‌و عێراق په‌لاماری جووه‌كانیان دا كه بووه هۆی وه‌ده‌رنانی به كۆمه‌ڵی سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌وانه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو بێ توانایی ئابوری، ئیسراییل له سه‌ر ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی‌و ئاینی خۆیان ده‌یزانی ده‌بێ زوو به زوو ئه‌وانه داڵده بدات‌و ژیانی باشیان بۆ دابین بكات. له‌و كاتانه‌دا كه توركیا‌و ئێران دوو وڵاتی ئیسلامی بوون، به‌ڵام به بوونی دوو حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌هێز نه‌یانده‌هێشت ئازاری جووله‌كه‌كان بدرێت، به‌ڵام له مانگی مارسی ساڵی (1950)ی له كوردستانی ئێران دا به هۆی ناكۆكییه‌ك كه خرایه نێوان خه‌ڵكه‌كه (12) كه‌س كوژران.
پاش راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی، جووه‌كانی كوردستانی ئێران‌و ناوچه‌كانی تری ئێران بڕیاریان دا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئیسراییل. هه‌زاران كه‌س له جووله‌كه‌كانی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران مه‌به‌ستی كۆچیان هه‌بوو. ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌رفه‌تی بۆ جووه‌كانی ئێران ره‌خساند بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئیسراییل، هه‌روه‌ها هه‌لی بۆ جووه‌كانی عێراق ره‌خساند كه به هۆی ئازار‌و ئه‌زیه‌ت په‌نایان بۆ ئێران هێنابوو له رێگای تارانه‌وه به‌ره‌و ئیسراییل ده‌گوازرانه‌وه.
گروپی كۆچبه‌ری زۆر كه بۆ ئیسراییل تازه بنیات نراو هاتبوون، پێویستیان به خانوو، جل‌وبه‌رگ، پزیشك، كار‌و خوێندن هه‌بوو. نه‌ته‌وه‌ی ئیسراییل له لایه‌كه‌وه به‌رامبه‌ر به‌و عه‌ره‌بانه‌ی هێرشیان ده‌كردنه سه‌ر شه‌ڕیان ده‌كرد، له لایه‌كی تر بۆ سه‌رنجڕاكێشان‌و نێشته‌جێكردنی كۆچبه‌ران‌و دابینكردنی پێداویستیان له هه‌وڵدا بوون‌و هاوكات خه‌ڵكی وڵاته‌كه فیداكارانه‌و به گیانفیدایی سه‌رقاڵی بنیات‌و دامه‌زراوه‌كانی وڵاته‌كه‌یان بوون كه پێویستیان پێ‌بوو، رێكخراو و دامه‌زراوه‌و كارگه كه بۆ وڵاتێكی مۆدێرن پێویست بوو دابینیان كرد. چونكه له‌و ده‌مانه‌دا ئیسراییل پاشكه‌وتی پێویستی له به‌ر ده‌ستدا نه‌بوو، ده‌وڵه‌ت ناچار بوو شێوازی جیره‌به‌ندی‌و كوبن بۆ خۆراك دروست بكات. ئه‌م كاره بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ درێژه‌ی هه‌بوو تا له ساڵی (1954)ی ز شێوازی بازاڕی ئازاد بووه باو.
له ساڵانی نێوان (1950) بۆ (1960)ی زاینی ئیسراییل پێویستیه‌كی خێرای هه‌بوو بۆ نیشته‌جێكردنی كۆچبه‌رانی تازه كه له وڵاتانی تره‌وه هاتبوون، هه‌روه‌ها بواری ئاسایشی وڵاته‌كه‌یان وای ده‌ویست كه زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كان له چه‌ند شاری گه‌وره‌دا كۆ نه‌بنه‌وه، له‌م بواره‌دا بڵاوه‌كردنیان بۆ سه‌رانسه‌ر وڵات پێویستیه‌كی ستراتیژی بوو، ئیسراییل ده‌ستی كرد به دامه‌زراندنی شارۆچكه‌ی تازه بنیات نراو كه ناوی "شارۆچكه‌ی تازه گه‌شه‌سه‌ندوو" (עיירות פיתוח)ی لێ‌نرا، له بواری ستانداری بینا‌و ئیمكاناتی كار وئاسایشه‌وه له ئاستی زۆر به‌رزدا نه‌بوو.
هه‌موو ئه‌م شارۆچكانه له په‌راوێزی شاره گه‌وره‌كان یان له شوێنه دووره ده‌سته‌كان بنیات نرا له حاڵێكدا هه‌ندێ له‌وانه سه‌ركه‌وتوانه بوو هه‌ندێكی تر دۆخێكی وه‌ها به‌رچاویان نه‌بوو. له‌و چه‌ند ده‌یه‌دا كه ئاوه‌دانی‌و كاری بیناكردن له ئیسراییل چوارچێوه‌یه‌كی به‌ربڵاوی هه‌بوو، سه‌دان "كیبووتس" (קיבוץ- ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی هاوبه‌ش)و "مووشاو" (מושב – ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی هه‌ره‌وه‌زی) له شوێنه دووره ده‌سته‌كانی وڵات‌و له سه‌ر سنوره‌كان بنیات نرا كه زۆرینه كاری كشت‌و كاڵیان ده‌كرد‌و ئه‌وه‌ش بووه هۆی پێشكه‌وتنێكی زۆر‌و به‌رچاوی كشت‌وكاڵیی ئیسراییل. له‌وڕوه‌وه ئیسراییل توانی له ماوه‌ی پێج ساڵ ئازووقه‌و پاشكه‌وتی سه‌دان هه‌زار كۆچبه‌ری تازه هاتوو‌و بۆ ئیسراییل‌و سه‌دان هه‌زار كه‌سی كۆنتر له شاره‌و دێهاته‌كاندا دابین بكات. هه‌روه‌ها
له‌و ماوه‌یه‌دا توانی هه‌نارده‌ی خۆراك بۆ ده‌ره‌وه ده‌ست پێبكات. له كۆتایی ساڵانی (1950)ی ز شه‌پۆڵی كۆچی جووه‌كان له وڵاتانی هه‌نگاریا‌و مه‌جارستان‌و میسر ده‌ستی پێكرد.
هه‌رچه‌ند له ساڵانی (1960)ی ز ژیان له ئیسراییل دا به دژواری تێپه‌ڕ ده‌بوو‌و خه‌ڵك هه‌وڵیان بۆ بژێوی رۆژانه‌ی ژیان ده‌دا، به‌ڵام پێداگری‌و شێلگیری به‌رده‌وامیان بووه هۆی پێشكه‌وتنی ئابوری وڵات‌و دابینكردنی چینی مامناوه‌ندی كه زوو به زوو پێگه‌یه‌كی پته‌وی دۆزیه‌وه. به چوونه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی ژیان، خه‌ڵك ده‌ستیان به گه‌شت‌و سه‌یران كرد‌و وه‌رزشه جۆراوجۆره‌كان بووه باو له ناو خه‌ڵك دا، مۆسیقا‌و شانۆ په‌ره‌ی سه‌ند‌و ژیانی فه‌رهه‌نگی خه‌ڵك زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بووه‌وه. پیشه‌ی گه‌شتیاری له ئیسراییل به خێرایی په‌ره‌ی سه‌ند‌و ئیسراییل هه‌موو ساڵێك خانه‌خوێتی له سه‌دان هه‌زار گه‌شتیاری بیانی ده‌كرد‌و له پاڵا ئه‌وه‌شدا خه‌ڵكی ئیسراییل له ناوخۆی وڵات زۆر حه‌زیان له گه‌شت‌و سه‌یران بوو.
له هه‌مان سه‌ره‌تاكانی سه‌ربه‌خۆیی ئیسراییل بڵاوبوونه‌وه‌و چاپی گۆڤار‌و رۆژنامه له وڵات دا بووه باو و به ساڵانی دوایی دا په‌ره‌ی سه‌ند. رادیۆ له ناو خه‌ڵكدا خۆشه‌ویستیه‌كی تایبه‌تی هه‌بوو‌و له هه‌مان ساڵانی سه‌ره‌تایی دا كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئیسراییل كرایه‌وه. له ساڵانی (1960) به دواوه ئیسراییل له بواری كشت‌و كاڵی به‌شێكی زۆری بۆ خه‌ڵك دابین ده‌كرد‌و هه‌ر له‌م بواره‌شدا بوو به نموونه بۆ وڵاتانی تر‌و ناوبانگی ده‌ركرد له شێوازی نوێ كشت‌و كاڵی دا. زۆربه‌ی وڵاتانی به‌ره‌و پێشكه‌وتن ئیسراییل‌یان به نموونه بۆ خۆیان دانابوو و لێوه‌ی شتی نوێ فێر ده‌بوون‌و چاوه‌ڕێ یارمه‌تیان له‌م وڵاته هه‌بوو. له‌وڕوه‌وه ئیسراییل چه‌ندین پسپۆڕی كشت‌و كاڵی‌و ئاوی به خۆویست بۆ وڵاتانی تری نارد تا یارمه‌تی وڵاتانی جیهانی سێیه‌م بده‌ن بۆ بردنه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌م‌و نه‌هێشتنی برسیه‌تی كه به شێوازی فێركاری نوێ دانرابوو. وڵاتی ئێران له‌مده‌مانه‌دا كه به‌ره‌و پێشكه‌وتنی خێرا هه‌نگاوی هه‌ڵێنابوو‌و به‌ره‌و مۆدێرنیزه‌بوون ده‌رۆِیشت داوای له ئیسراییل كرد یارمه‌تیی بدات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئیسراییل سه‌دان پسپۆڕی روانه‌ی ئێران كرد‌و هه‌زاران گه‌نجی ئێرانی بۆ فێربوونی به‌شه جیاجیاكان روانه‌ی ئیسراییل كران.
له‌و ساڵانه‌دا ئیسراییل ده‌یبینی كه وڵاتانی دراوسێی خۆی كه هه‌موویان عه‌ره‌بن سه‌رقاڵی كڕینی چه‌ك‌و كه‌ره‌سه‌ی سه‌ربازین له یه‌كێتی سۆڤیه‌ت‌و وڵاتانی كومۆنیستی‌و خۆیان له‌م رێگایه‌وه ئاماده ده‌كه‌ن. له دۆخێكی وه‌هادا ئیسراییل ناچار بوو خۆی ده‌ست بكات به نه‌خشه‌دانان‌و دروستكردنی چه‌كی مۆدێرن. پسپۆڕانی ئیسراییل له‌م بواره‌دا نوێگه‌رییان كرد، به‌ڵام به گشتی ئیسراییل ده‌یزانی ئه‌مباره‌كانی خۆی له‌گه‌ڵا ئه‌مباری ئه‌م وڵاته عه‌ره‌بیانه‌دا كه خه‌ریكن به‌ره به‌ره له چه‌ك‌و كه‌ره‌سه پڕی ده‌كه‌ن پێوانه ناكرێت. له‌مڕه‌وه هه‌وڵ بۆ دیپلۆماسییه‌كی به‌ربڵاو درا تا ئیسراییل بتوانێ كه‌ره‌سه‌ی پێویست له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان‌و وڵاتانی ئه‌وروپی بكڕێت‌و له‌م بواره‌دا هه‌ندێ ده‌سكه‌وتی هه‌بێت.
هێرشی عه‌ره‌به‌كان بۆ سه‌ر ئیسراییل:
له ساڵانی ده‌یه‌ی (60) له‌و ده‌مانه‌ی كه ئیسراییل پێداگرانه هه‌وڵی ده‌دا پێشكه‌وتنی ئابوری‌و پیشه‌سازی‌و زانستی‌و كلتۆری به ده‌ست بێنێت‌و شه‌پۆلی كۆچبه‌ران له ئامێز بگرێت‌و ئه‌وانه‌ی تازه هاتوون له كۆمه‌ڵگه‌ی خۆیدا سه‌رنجی رابكێشێت، وروژانی وڵاتانی عه‌ره‌بی دژی ئیسراییل توندتر بووه‌وه‌و كاری تیروریستی له سنوری وڵاتانی سوریا‌و ئه‌رده‌ن‌و میسر له خاكی ئه‌م وڵاته‌دا به‌ربڵاوتر بووه‌وه. له لووتكه‌ی ئه‌م وروژانه‌دا بوو له مانگی مه‌ی (1967)ی ز به فه‌رمانی "جه‌مال عه‌بدوناسر" سه‌رۆك كۆماری میسر، هێزه سه‌ربازیه‌كانی میسر به شكاندنی په‌یمانی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵا ئیسراییل به‌ره‌ی كێشا به‌ره‌و بیابانی "سینا" داوای له هێزه پێویستیه‌كانی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كرد كه له‌م سنوره‌دا سه‌قامگیر بوون تاكو ئه‌وێ به‌جێ بهێڵن. ئه‌م هێزانه به خێرایی له نیوه‌دوورگه‌ی سینا چوونه ده‌ره‌وه‌و سوپای میسر له هێڵی سنوری له‌گه‌ڵا ئیسراییل هه‌ر له بیابانی سینا تا كه‌ناری غه‌زه ئاماده‌یی سه‌ربازی راگه‌یاند.
ئیسراییل كه هه‌ستی به مه‌ترسی شه‌ڕ ده‌كرد بانگهێشتی هێزه پاشكه‌وتیه‌كانی خۆی كرد. میسر به فه‌رمانی "عه‌بدوناسر" رایگه‌یاند كه ته‌نگه‌ی "تیران" دابخرێت كه شوێنگه‌ی تێپه‌ڕبوونی كه‌شتیه ئیسراییله‌كان بوو له به‌نده‌ری "عه‌قه‌به" بۆ ده‌ریای سوور، له‌مڕوه‌وه به‌نده‌ری "ئیلات" له باشووری ئیسراییل داخرا. جه‌مال عه‌بدوناسر له په‌رله‌مانی لیژنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی میسر قسه‌یه‌كی كرد كه ئاگری لێده‌باری: مه‌سه‌له له سه‌ر ئه‌وه نیه كه به‌نده‌ری ئیلات دابخرێت یان نا، به‌ڵكو پرسیاره‌كه‌مان ئه‌مه‌یه چۆن ده‌توانین وڵاتی ئیسراییل بۆ هه‌میشه له‌ناو به‌رین."
سوپای سوریاش به لاسایی كردنه‌وه‌ی میسر، یه‌كه سه‌ربازیه‌كانی برده به‌رزاییه‌كانی گوڵان كه به سه‌ر به‌شێكی زۆری باكووری ئیسراییل دایه‌و له‌وێ ئاماده‌یی سه‌ربازی راگه‌یاند. له‌و كاته‌شدا ئه‌رده‌ن له‌گه‌ڵا میسردا په‌یمانێكی به‌رگری واژۆ كرد. وڵاتانی سعۆدیه‌و ئه‌لجه‌زیره‌و كوێت رایانگه‌یاند كه چه‌ندین یه‌كه‌ی سه‌ربازی خۆیان ده‌ده‌ن میسر بۆ پاڵپشتی. له به‌رامبه‌ر دۆخێكی وه‌ها كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی توانای ئه‌وه‌ی نه‌بوو روبه‌ڕوی ده‌ستڕێژی سه‌ربازی ئه‌م وڵاتانه ببێته‌وه یان له‌وانه‌شه حه‌زی نه‌ده‌كرد هیچ په‌رچدانه‌وه‌یه‌ك بداته‌وه، بۆیه ده‌بوایه ئیسراییل زوو به زوو چاره‌یه‌كی بۆ خۆی بدۆزیبایه‌وه.
له رۆژی چواره‌می مانگی جۆنی ساڵی (1967)ی ز په‌رله‌مانی ئیسراییل بڕیارێكی چاره‌نووسی ده‌ركرد كه به‌و هۆیه بۆ به‌رگری له خۆی ده‌بێ هێرشێكی له‌ناكاو ده‌ست پێبكات. قه‌رار وابوو هێرشه‌كه‌ی ئیسراییل له كازیوه‌ی رۆژی پێنجه‌می مانگی جۆن ده‌ست پێبكات.
هێزی ئاسمانی ئیسراییل له قافا له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێر هێزی ئاسمانی سوپای میسر و سوریا‌و ئه‌رده‌نی داماڵی‌و خاپووری كرد‌و له هه‌مان رۆژانی سه‌رتاوه سه‌لمێندرا كه سه‌ركه‌وتن بۆ ئیسراییله.
شه‌ش رۆژ پاش شه‌ڕه‌كه (10)ی مانگی جۆن، سوپای سێ وڵاتی عه‌ره‌بی به ته‌واوی داماڵڕا. له ماوه‌ی شه‌ش رۆژدا ئیسراییل توانی خۆرهه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیم له ده‌ستی ئه‌رده‌ن ده‌ربێنێت، هه‌م سه‌رانسه‌ری باریكه‌ی رووباری ئه‌رده‌ن‌و به‌رزاییه‌كانی گوڵان‌و غه‌زه‌و نیوه‌دوورگه‌ی سینا (كه سێ ئه‌وه‌نده‌ی خاكی ئیسراییل)ه به سه‌ریدا زاڵ بێت


