English|فارسی
kurdistan.jpg
kurdustanukurd.jpg
kurdchanal.jpg
radio.jpg

avatar
11 Jul 2010

تۆپبارانەكانی ئێران بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی


كوردستان وكوردنیوز: دوابەدوای توپبارانی ناوچە سنووریەكانی هەرێمی كوردستان لە لایەن ئێرانەوە ئەوڕۆ هەیئەتێكی تەندروستی رایگەیاند كە ئەو تۆپبارانە كاریگەریی خراپی لە سەر تەندروستی خەڵكەكە داناوە.
بەپێی هه‌واڵی"پەیامنێر" كۆیستان ئەحمد بەڕێوەبەری شارەدێی وه‌رتێ رایگەیاند كە دوای سكاڵا و گلەیی دانیشتوانی گوندەكانی بناری قەندیل لە خراپی باری تەندروستییان وەكوو نووسانی دەنگ و خورانی چاویان، هەیئەتێكی تەندروستی لە رواندزەوە بە سەرپەرستی دوكتور كاروان سەردانی ئەوگوندانەیان كرد و پاش پشكنینی حاڵەتەكان دوكتور كاروان رایگەیاند كە بۆمبەكان ماددەیەكی وایان لە خۆگرتوە كە بەهۆیەوە خەڵكەكە تووشی نەخۆشی و حەساسیەت دەبن و جگە لە مرۆڤەكان ئاژەڵەكانیش لە ناودەبا

بگه‌رێوه‌| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| Balatarin Balatarin
start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact